سەرەکی » ئەدەب – سێبەر و سایە (پەڕە 120)

ئەدەب – سێبەر و سایە

نەورۆزی کورد … کۆنترین وگەورەترین و جیهانیترین جەژنی مرۆڤایەتییە

د.مەولود ئیبراهیم حەسەن* جەژن زۆرن لە جیهان ..جەژنی جیهانی و ئاینی وجەژنی نەتەوەیی و جەژنی کلتوری ودەوڵەتی جەژنی عەشیرەتی و ڕێکخراوەیی وزۆر جەژنی تر ، بەڵام ؛ هیچیان ئەوەندەی جەژنی نەورۆز کۆن و جیهانی نین . هەروەها هیچ میللەتێکیش ئەوەندەی کورد بە بەڵگەی مێژوویی و جوگرافی و کلتوری و نەتەوەیی بۆ خاوەندارییەتی ئەم جەژنە بەڵگەی بەدەستەوە نیە !کەچی دواجار بە ...

زیاتر »

گرفتی دیالێکیتی لووڕیی و لووڕه‌کان

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز* (10) هه‌ڵبه‌ته‌ فارسه‌کان، نه‌ک هه‌ر لووڕه‌کان به‌ فارس و دیالێکتی لووڕییش، به فارسیی داده‌نێن، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت زمانی کوردییش، به‌ هه‌موو دیالێکته‌کانییه‌وه‌، به‌ یه‌کێ له‌ دیالێکته‌ خاوێنه‌کانی زمانی فارسیی ده‌زانن، وه‌ک چه‌ندین جار، لێپرسراوانی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری (ئێران)، ئه‌مه‌یان نه‌شاردووه‌ته‌وه‌ و زۆر به‌ ڕاشکاویی ده‌ریانبڕیوه‌. ئه‌وه‌ته‌ یه‌کێکی وه‌ک (معین) نووسیوێتی: (لووڕیی له‌ لووڕستان، ئه‌ویش گه‌لێ بندیالێکت ده‌گرێته‌وه‌ و ...

زیاتر »

بۆ یادی مامۆستا برایم و یادی رۆژنامەگەری کوردستانی نوێ بەرگی سێیەمی چریکەی کوردستان بڵاودەکاتەوە

بە بۆنەی یادی کۆچی دوایی مامۆستا برایم ئەحمەد و یادی رۆژنامەگەریی کوردییەوە، کوردستانی نوێ بەرگی سێیەمی کۆبەندی ژمارەکانی گۆڤاری چریکەی کوردستان چاپ و بڵاودەکاتەوە. لە پێشکەشکردنی ئەم بەرگەدا ستران عەبدوڵڵا لە جیاتی ماڵباتی رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەڵێت، ساڵی ٢٠١١ یەكێتیی نووسەرانی كورد- لقی سلێمانی، لە دووتوێی دوو بەرگدا، حەوت ژمارە لە گۆڤاری ״چریكەی كوردستان״ی چاپكرد، لە پێشەكیدا نووسیویانە ئەم گۆڤارە ...

زیاتر »

بۆ مافی گەل و خاكەكەم هەتا ماوم خەبات ئەكەم

بارزان شێخ عوسمان ئەمساڵ كە هەژدە ساڵ تێپەڕ ئەبێت بەسەر ماڵئاوایی رەوانشاد مامۆستا و سەركردەی نەمرمان، رابەری مەدرەسە دەوڵەتمەند و فرە لق و پۆپەكەی خەبات بۆ بەگژاچونەوەی ناهەقیی و ناعەدالەتی نەتەوەیەیی و چینایەتی، مامۆستا ئیبراهم ئەحمەدی نەمر، دەمەوێت لە دەرگای یەكێك لە شاكارە بەرزەكانی مەدرەسەی شیعرییەكەیەوە گەشتێك بە بیر و فیكری سیاسیی و ئەم رۆڵە هەڵكەوتوەی كورد و مرۆڤایەتییدا بكەم. ...

زیاتر »

ژن لە قەڵەمە نهێنییەكەی ئیبراهیم ئـەحمەد-دا

توێژینەوەیەك لە بارەی پێگەی ژن لە گۆڤاری گەلاوێژ-دا مەریوان مەسعود* پێشەكی بەو پێیەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، هەموو شتێكی كردۆتە قوربانی بۆ ئەوەی گۆڤارێكی پڕ لەداهێنانی وەكو گەلاوێژ دەربكات، كە مەبەستی سەرەكیشی خوێندەواركردنی كۆمەڵگای كوردی و زیندوو راگرتن و برەودان بووە بە كوردایەتی، جگە لەمەش سیاسەتی ئەو كاتەی بۆ خوێنەوارانی كورد روونكردۆتەوەو چەندین وتاری وەرگێڕدراوی لە زمانە زیندووەكانی دونیا وەرگێڕاوە بۆ ...

زیاتر »

ئۆرجیناڵێتی و داهێنان له‌ ئه‌ده‌بدا

عزیز حكیمی 1-2 سه‌فیه‌ زینوبیا كچۆڵه‌یه‌كی عه‌قڵ ناته‌واوه‌، كاتێ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ له‌ هه‌ر جێگایه‌كی جیهان كارێكی شه‌رمه‌زارانه‌ ده‌كات، له‌ شه‌رما سوورهه‌ڵده‌گه‌ڕێت. له‌ ئه‌نجامدا روخساری ئه‌م كچۆڵه‌یه‌ هه‌میشه‌ له‌ شه‌رما سوورهه‌ڵگه‌ڕاوه‌. چه‌ند ساڵێ دوای ئه‌وه‌، دێوێك له‌ ناخی سه‌فیه‌ زینوبیادا بێدار ده‌بێته‌وه‌ ده‌یكات به‌ ئاژه‌ڵێكی وه‌كو پڵنگ كه‌ چاوانی له‌ تاریكیدا ده‌دره‌وشێنه‌وه‌. یه‌كه‌مجار كه‌ دڕنده‌كه‌ له‌ ناخی سه‌فیه‌دا ...

زیاتر »

چیرۆك و خوێنه‌ری ده‌قكوژ!

حه‌مه‌ كه‌ریم عارف (2) هه‌ڵبه‌ته‌ یه‌كێتیی كاریگه‌ری، مه‌رجه‌ بۆچیرۆكی هونه‌ری، چونكه‌ هه‌رخوێنه‌رێكی بڕێك جدی بگریت كه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی چیرۆكڤانی ده‌بێته‌وه‌، له‌خۆی ده‌پرسێت: ئایا ئه‌م چیرۆكه‌ كاریگه‌رییه‌كی وه‌های به‌جێ هێشتووه‌ كه‌ له‌ بیر بمێنێ، ئه‌م كاریگه‌رییه‌ له‌ كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، زاده‌ی زنجیره‌یه‌ك ڕووداوه‌، یا زاده‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و جم وجوڵ و ڕه‌فتار و گوتار و هه‌ڵوێستی یه‌كێك له‌ كاراكته‌ره‌كانه‌، یان زاده‌ی ...

زیاتر »

بازنه‌یه‌ك كه‌ له‌ناو بازنه‌یه‌كی تردایه‌

میران جه‌نگاوه‌ر به‌ یه‌كجاری خۆت یه‌كلایی كردۆته‌وه‌، ملپێچه‌كه‌ی ملت به‌ستووه‌ به‌ پانكه‌كه‌وه‌، دڵت به‌خێرایی ترپه‌ ترپ ناكات، تۆ بڕیاری كۆتاییت داوه‌ ملت. ده‌خه‌یته‌ ناو بازنه‌كه‌وه‌، ئای چه‌نده‌ سه‌رشاریت له‌ ئازار خودایه‌! چه‌ند گوناهیت، ژیان به‌ هه‌موو قورساییه‌كانی خۆیه‌وه‌ وه‌كو فه‌روویه‌ك خۆیداوه‌ به‌سه‌ر شانتا. قاچت له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یه‌، ئه‌و مێزه‌ی نه‌خشه‌ی گۆڕینی سیستمه‌كه‌ت له‌سه‌ری كێشا، ئه‌و مێزه‌ی قه‌ت چۆڵ نه‌بوو له‌ میوه‌ ...

زیاتر »

سێ كورته‌ شیعر

عومه‌ر كه‌سان من هه‌ر كه‌س ده‌یبینێ حاڵی روخسارم ئاوات ده‌خوازێ به‌ خه‌نده‌ی زارم منیش ئاواتمه‌ ساتێ ببینم له‌ خه‌ویشدابێت ئه‌و بێته‌ ژینم ببینێ چۆنی مات و داماوم له‌ نێو دڵی خۆم ئه‌سیر و ماتم له‌ زیندانێكم هه‌ر به‌ته‌نیا خۆم به‌ ئازاره‌وه‌ دایم ده‌ناڵم هه‌روه‌ك نه‌بوونه‌ بوون و نه‌بوونم بۆ ئه‌و ژیانه‌ی بۆی دیلی ژینم كورسی ته‌مه‌نت برد گه‌لت فه‌وتان رقم ...

زیاتر »

پەیامی رۆژی جیهانی شانۆ بۆ ساڵی 2018

مایا زەبیب، لوبنان لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ساتی دروستکردنی پەیوەندییە، ڕووداوێکی بێهاوتایە و لە هیچ چالاکییەکی تری سیکۆلارانەدا هاوشێوەی نییە. ئاکتێکی سادەی کۆمەڵێک خەڵکە، کە لە هەمان شوێن و هەمان کاتدا هەڵیان بژاردووە کۆ ببنەوە و بەشداریی ئەزموونێکی هاوبەش بکەن. بانگەشەیەکە بۆ تاکەکان تا پێکەوە کۆ ببنەوە، ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکان بکەن و ڕێگا بۆ دابەشکردنی باری گرانی ئاکتە پێویستەکان پێشنیار بکەن، ...

زیاتر »