سەرەکی » ئەدەب – سێبەر و سایە (پەڕە 139)

ئەدەب – سێبەر و سایە

بەشوودانی کچانی ٩ ساڵ لە رووی شەرع و قانون و تەندروستیەوە

ئا– رێزان محەمەد لە ئێستادا هەوڵێکی زۆرهەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بەشوودانی کچانی تەمەن ٩ ساڵ، کە بە پێی لێدوانی مامۆستایانی ئاینی و پارێزەران و پزیشکان لە ڕووی قانونی و شەرعی و تەندروستییەوە گونجاو نیە و دژی دەوەستنەوە. هەوڵدان بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ باری‌ که‌سێتی‌ عێراق کاردانه‌وه‌ی‌ نێوخۆیی‌ و نێوده‌وڵه‌تی‌ لێکه‌وتووەته‌وه‌ کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، که‌ هەموارەکە ...

زیاتر »

ژاڵه‌ محه‌مه‌د په‌یامنێر ئه‌زموونی‌ كاری‌ رۆژنامه‌نووسی‌ خۆی‌ بۆ ژنۆرناڵ‌ ده‌گێڕێته‌وه‌

ئا – ژنۆرناڵ له‌سه‌ره‌تادا باسی‌ ده‌ستپێكی‌ كاركردنی‌ ده‌كات، كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی رێبازی ئازادیه‌وه‌ كه‌ رۆژنامه‌یه‌كی حزبی بووه‌ ده‌ستی‌ به‌ كاری رۆژنامه‌نووسی كردوه‌، ئه‌گه‌رچی خۆی‌ حزبی نه‌بووه‌و به‌ئێستاشه‌وه‌ ، دواتر بۆ چه‌ند شوێنێكی تر و چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی تر چاوپێكه‌وتن و راپۆرتی‌ ئاماده‌ كردوه‌، به‌ڵام دوای چوار ساڵ كاركردنی‌ له‌ میدیای نووسراودا یه‌كه‌م ئه‌زموونی كاری رۆژنامه‌نووسی بینراوی‌ له‌ ئێن ئاڕ تی یه‌وه‌ ...

زیاتر »

فلاش فیكشن یان كورتیله‌چیرۆك چییه‌؟

فرشته‌ مظفری فلاش فیكشن (Flash Fiction) یان كورتیله‌چیرۆك، جۆره‌ ژانرێكی ئه‌ده‌بییه‌ كه‌ له‌م رۆژانه‌دا له‌ناو چیرۆكنووساندا خۆشه‌ویست بووه‌ و هه‌ر كه‌سه‌ لای خۆیه‌وه‌ هه‌وڵیداوه‌ پێناسه‌یه‌كی بكات. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌بێ فلاش فیكشن چه‌ند وشه‌ بێت، نووسه‌ران هاوڕا نین و له‌ په‌نجاو سێ وشه‌وه‌ هه‌تا هه‌زار وشه‌ پێی ده‌ڵێن كورتیله‌چیرۆك. كورتیله‌چیرۆك یان فلاش فیكشن مایكرۆ (Micro) چیرۆك، یان مایكرۆ گێڕانه‌وه‌، چیرۆكی كورت ...

زیاتر »

ئه‌فسانه‌ی زیندان و شه‌ڕی بوون به‌ پاڵه‌وان، ئه‌شیلۆس و میتا چه‌مك

شرۆڤه‌ و خوێندنه‌وه‌یه‌كی تیۆریی و ره‌خنه‌یی بۆ رۆمانی خۆر هه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست-ی عه‌بدولڕه‌حمان مونیف نه‌به‌ز محه‌مه‌د 1-2 سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له‌ رۆمانه‌كه‌: رۆمانی (خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست) رۆمانێكی فه‌لسه‌فییه‌ نه‌ك به‌و واتایه‌ی ئه‌م رۆمانه‌ پڕ بێت له‌ چه‌مك و زاراوه‌ی لاتینی و داتاشراو و رسته‌ی وشك و ره‌قوته‌ق، نه‌ك پڕ بێت له‌ پرسیاری گیرخواردو بێ وه‌ڵام و قورس و پڕگرێ یان ...

زیاتر »

چۆن بنووسین؟

مه‌حمود نه‌جمه‌دین له‌ دنیای‌ نووسین و وه‌رگێڕانی‌ نێوه‌ندی‌ رۆشنبیریی كوردیدا به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌ده‌بیات، له‌م ساڵانه‌ی‌ دواییدا جۆرێك له‌ خێرایی یان تیژڕه‌وی‌ به‌دی‌ ده‌كرێت، چالاكییه‌كی‌ زۆر له‌ نێوه‌نده‌كه‌دا ده‌بینین، زۆر كه‌س ده‌ستیان داوه‌ته‌ نووسین و وه‌رگێڕان له‌ ته‌واوی‌ بواره‌كاندا نووسه‌ر و وه‌رگێڕمان زۆرتربووه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌ده‌بیاتدا. ئه‌مه‌ش جێگای‌ دڵخۆشییه‌، پڕۆسه‌كه‌ كارێكی‌ باشه‌ و جۆرێك له‌ بزوتن ده‌بینین له‌ نێوه‌نده‌كه‌دا، به‌رهه‌می‌ زۆر ...

زیاتر »

ڕه‌وه‌تفه‌نگ هێلانه‌ی سه‌نگه‌ر چۆڵ ناکات

فەرهاد شاکەلی له‌نێوانی من و تۆدا تاریکایی ده‌ریایه‌که‌ پاپۆڕه‌وێنجه‌ی په‌رچه‌مت ده‌خنکێنێ… له‌نێوانی من و تۆدا هه‌زاره‌ها سه‌گ و پۆلیس پاسه‌وانن په‌لکه‌زێڕینه‌ی ئه‌وینمان ده‌پچڕێنن هه‌زاره‌ها جووته‌دڵدار سه‌رگه‌ردانن دارستانی دڵدارییان ده‌سووتێنن… به‌ڵام هه‌زار هه‌زار سنوور له‌ ڕێما بێ، هه‌زاره‌ها کۆتی ئه‌ستوور له ‌پێما بێ، هه‌ر دێمه‌ لات… تۆ په‌نجه‌ره‌ و ده‌رگاکانم لێ دامه‌خه‌ له‌ شه‌وێکی تاریکه‌دا دێمه‌وه‌ لات… وه‌کو لافاو و ڕه‌شه‌با… ...

زیاتر »

به‌فریش ره‌شی پۆشی

دیاری سابیر كه‌ من خۆم خاوه‌نی پرسه‌م، له‌ كێ بكه‌م سه‌ره‌خۆشی..؟ بۆ كۆچی تۆ مامی گه‌وره‌، هه‌تا به‌فریش ره‌شی پۆشی.. گردی سه‌یوان پرسه‌ی گێڕا، سنگی خۆی كوتا ئه‌رخه‌وان.. له‌تاو گریانی پێكه‌نین، قه‌ندیل سه‌ری خۆی دانه‌وان.. خه‌زه‌ڵوه‌ر سه‌ری سوڕماوه‌، پاییزیش تووشی شۆك بووه‌.. چونكه‌ ئه‌وه‌ی هه‌ڵی وه‌ران گه‌ڵا نه‌بوو، پیره‌دارێكی سه‌وز بوو، پێشمه‌رگه‌ بوو، هه‌م سه‌ركرده‌و سه‌رۆك بووه‌.. ئێستا ئاسمان هه‌ڵوه‌دایه‌، ...

زیاتر »

پێشینه‌ی‌ مێژوویی بزاڤی‌ ڕۆشنبیری‌ شاری‌ سلێمانی‌

د.ئاراس محه‌مه‌د ساڵح شاری‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێژوویه‌كی‌ دێرینی‌ نیه‌، به‌ڵام له‌ ڕور مێژووی‌ بزاڤی‌ ڕۆشنبیری‌ و ئه‌ده‌بی‌و سیاسی‌و كه‌لتوریه‌وه‌ مێژوویه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ بۆخۆی‌ تۆماركردووه‌، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ دێته‌وه‌ پێشه‌وه‌ ئه‌م شاره‌ له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نێكی‌ كه‌مدا چۆن ئه‌و مێژووه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ تۆماركردووه‌و له‌ڕووه‌كانی‌ ڕۆشنبیری‌‌و فه‌رهه‌نگیه‌وه‌ زوو گه‌شه‌ی‌ كرددوه‌و هه‌نگاوی‌ گه‌وره‌ی‌ ناوه‌، به‌تایبه‌تی‌ هه‌ر له‌دوای‌ دروستكردنی‌ شاری‌ سلێمانی‌ توانی‌ شێوه‌زاری‌ سلێمانی‌ بكاته‌ زمانی‌ شیعرو ...

زیاتر »

سلێمانی‌، له‌ پایته‌ختی‌ (میرنشینی‌ بابان)ه‌وه‌ بۆ پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ كوردستان

عومه‌ر ئیسماعیل مارف-قه‌ڵادزێ‌ * گومانی‌ تێدا نییه‌ (برایم پاشا1782-1802ز)ی‌ میری‌ بابان، له‌ دیرۆك و رابردووی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورددا كه‌سایه‌تییه‌كی‌ ئه‌وه‌نده‌ نه‌مر و شایسته‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویست بوو هه‌تا ئێستا چه‌ندین كتێبی‌ قه‌باره‌ گه‌وره‌ و بچووك له‌سه‌ر ژیان و سه‌رده‌می‌ فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی‌ و به‌ تایبه‌ت یه‌كێك له‌ دیارترین كاره‌ گرنگ و ناوازه‌كانی‌ كه‌ دروست كردنی‌ شاری‌ سلێمانی‌ یه‌، بنووسرایه‌؟! چونكه‌ وه‌كو پێشتریش زۆرێك ...

زیاتر »

شاری‌ خۆشه‌ویستی‌

ئیسماعیل محه‌مه‌د لێم مه‌پرسه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌… من په‌یوه‌ستم به‌م شاره‌وه‌ به‌ گۆیژه‌ و مامه‌یاره‌وه‌ به‌ ئاوی‌ سه‌رچناره‌وه‌ سلێمانی‌ له‌ ئاو ئه‌چێ‌… هیچ كه‌سێ‌ به‌بێ‌ ئاو ئه‌ژی‌ له‌ ئۆكسجین و خۆر ئه‌چێ‌… كه‌س بێ‌ هه‌وا و هه‌تاو ئه‌ژی‌ سلێمانی‌ هه‌ر به‌ تایبه‌ت … خوا بۆ شاری‌ خوڵقاندووه‌ بۆیه‌ شارێكی‌ زیندووه‌ بۆ كه‌س ده‌سته‌مۆ نه‌بووه‌ سلێمانی‌ مه‌ته‌رێزه‌ بۆ كورد پشتیوان و هێزه‌ ...

زیاتر »