سەرەکی » ئەدەب – سێبەر و سایە (پەڕە 15)

ئەدەب – سێبەر و سایە

شه‌رم، چیرۆكی پاكستانێك كه‌ هه‌میشه‌ ده‌سووتێ

مه‌حمود نه‌جمه‌دین 2-2 سه‌لمان روشدی ناوێكی دره‌وشاوی ئه‌ده‌بیاتی جیهانه‌، ئه‌وه‌ی سه‌روساختی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ب هه‌بێ ناوی ئه‌م نووسه‌ره‌ كه‌ڵه‌گه‌ته‌ی بیستووه‌، كه‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك رۆمانی نایابه‌، به‌ڵام لای زۆرێك له‌ خوێنه‌رانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی وه‌كو نووسه‌رێكی دژه‌دین ناسراوه‌، ئه‌م ناساندنه‌ له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆمانی ئایه‌ته‌ شه‌یتانییه‌كان-ه‌وه‌ به‌ باڵای ئه‌م نووسه‌ره‌دا دابڕاوه‌، كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ خوێنه‌ران به‌و چاوه‌وه‌ سه‌یری روشدی بكه‌ن، ...

زیاتر »

ئه‌رسه‌لان ده‌روێش مێژووی كورد ده‌باته‌ پاریس

كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس زۆرجار له‌ هه‌ر تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاریدا (سه‌ره‌تا، كۆتایی، جوڵه‌، رووناكی، سینۆگرافیا، ململانێ، ره‌نگ، كه‌سایه‌تی، دیالۆگ ..) به‌دیده‌كرێت به‌ تایبه‌تی له‌ تابلۆی واقیعیدا هه‌ر بۆیه‌ له‌ كاتی سه‌ردانم بۆ زۆربه‌ی پیشانگه‌ی هاوڕێ شێوه‌كارانم ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌ روونی ده‌بینم بۆیه‌ له‌و ده‌فته‌ره‌ی كه‌ بۆ را و تێبینییه‌كان له‌ هه‌موو پیشانگه‌یه‌ك دانراوه‌ من یه‌كێك له‌ راو سه‌رنجه‌كانم دوای سه‌یركردنی تابلۆكان ...

زیاتر »

ڕۆمانی ڕیشی حه‌یده‌ر- م خوێنده‌وه‌

حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن ڕیشی حه‌یده‌ر، ڕۆمانی نووسه‌ر ئارام حه‌سه‌ن-ه‌و ده‌چێته‌ خانه‌ی ڕۆمانی ساتیره‌وه‌. به‌ڵام چۆن ساتیرێك؟ له‌بریی ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بهێنێته‌ پێكه‌نێن، ده‌هێنێته‌وه‌ گریان! له‌و جۆره‌یه‌ كه‌ شانۆكاره‌كان پێی ده‌ڵێن: كۆمیدیای ڕه‌ش. لێره‌دا، جێی وتنه‌، كه‌ نووسینی ئه‌ده‌بی ساتیر به‌ گشتی، كارێكی پڕ زه‌حمه‌ته‌ و به‌ ئاسانی نایه‌ته‌ به‌رهه‌م. لێ ئارام حه‌سه‌ن له‌م كاره‌دا سه‌ركه‌وتووه‌. كات لێره‌دا، له‌ سه‌رده‌می پاشایه‌تییه‌وه‌ ده‌رێژده‌بێته‌وه‌ تا ...

زیاتر »

خوا حافیزت بێ‌، ئه‌ی‌ خاوه‌نی‌ شیعری‌ به‌خێربێیته‌وه‌!

ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم* شاعیری‌ پیشه‌ نییه‌، به‌ڵكو ڕێگایه‌ بۆ كات به‌سه‌ر بردن، هه‌ست ونه‌ست وسۆز وسرۆشان و ئه‌ندێشه‌یه‌ بۆ گیان ئاسوده‌ كردن، شیعر خه‌ونێكه‌ مرۆڤ تیایدا هه‌ست به‌وپه‌ڕی‌ ژیان ده‌كات، ئاوێنه‌ی‌ ده‌روونه‌ شاعیر له‌ ناخ ده‌گات، ڕه‌وشه‌نبیری‌ بۆ شاعیر پێویسته‌، قكر و فه‌لسه‌فه‌ له‌ شیعر خۆرسك و په‌یوه‌سته‌، شاعیری‌ گه‌وره‌، سۆفیه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌، هه‌میشه‌ گه‌شبین وهه‌ستیار به‌ وره‌یه‌، شیعر له‌ ئاو ...

زیاتر »

تواناكانی‌ خانمان له‌ فیستڤاڵی زانستیی كلتوورییدا

د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د كێشمه‌كێش و ململانێی ره‌گه‌زی (نێر و مێ) كێشه‌یه‌كی ئه‌زه‌لییه‌ و هه‌ر له‌ كۆن و به‌ره‌به‌یانی مێژوودا سه‌ریهه‌ڵداوه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌و ره‌گه‌زانه‌ خاوه‌نی توانا و داهێنان و تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی، كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان توانای ئه‌نجامدانی هه‌بێت ئه‌وه‌ی دیكه‌ نه‌توانێت و بۆی نه‌گونجێت بیهێنێته‌دی و جێبه‌جێی بكات، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ر راسته‌، بۆیه‌ ناكرێت و نابێت هیچیان ئه‌وه‌ی دیكه‌ ره‌تبكاته‌وه‌ دان ...

زیاتر »

مێژوو و دابه‌شبوونی‌ زمانی‌ كوردی‌، له‌دیدی‌ رۆژهه‌ڵاتنناس و توێژه‌رانی‌ ئه‌كادیمییه‌وه‌

سالم حه‌سه‌ن عه‌زیز* به‌شی شه‌شه‌م 2/ قرتاندنی ده‌نگ : ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و جیاوازییه‌ ده‌نگییانه‌، كه‌ له‌ چه‌ندین وشه‌دا ده‌بینرێت. به‌ وێنه‌ /ه/ یه‌كێكه‌ له‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ زیاتر له‌ زاری ژورودا ده‌بینرێت، وه‌ زۆر جار له‌ زاری ناوه‌ڕاستدا ده‌قرتێت، وه‌ك: ز.ژورو ز. ناوه‌راست ز.ژورو ز. ناوه‌راست هنارتن ناردن هه‌سپ ئه‌سپ گوهرین گۆرین تێگهیشتن تێگه‌یشتن هژمارتن ژمارتن هوستا وه‌ستا نه‌ه /نه‌ نۆ ...

زیاتر »

گه‌ڕان به‌دوای یاقووته‌ رژاوه‌كانی عه‌لی پێنجوێنیدا

ئازاد پێنجوێنی ئه‌و ئێواره‌یه‌. زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی دلێری ئه‌و بوو. سه‌دایه‌كی ناوازه‌یان خوڵقاندبوو كه‌ ته‌واوی مرۆڤه‌كان به‌ باڵنده‌كانی ئاسمانیشه‌وه‌ گه‌ڕان بكه‌نه‌ دوا وێستگه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌ی یاقوته‌ ڕژاوه‌كان. ئه‌و له‌ ژێر بنی ده‌ریادا، ده‌گه‌ڕا به‌دوای فرمێسكه‌كانیدا. فرمێسكی چاوه‌ ماندووه‌كانی. هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ئاوی ده‌ریاكه‌دا ئارامییان ده‌خوڵقاند. زۆریش شه‌یدای ئه‌وه‌ بوو، وه‌ك (چارلی) هیچ كه‌س هه‌ست به‌ فرمێسكه‌كانی نه‌كات. ئێمه‌ش بۆ به‌شداریكردن له‌ فرمێسكه‌كانی ...

زیاتر »

باخچه‌ی قه‌ناعه‌ت

باخچه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌مان بچووكه‌ زۆر خنجیلانه‌یه‌. به‌حاڵ ناوی باخچه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵپچڕیووه‌. له‌نێوان ده‌رگای ده‌ره‌وه‌‌و ده‌روازه‌ی ساڵۆنه‌كه‌ به‌شی شۆسته‌یه‌كی كردۆته‌ په‌ناگه‌‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری باخه‌وان ‌و ماڵداره‌كه‌مان نه‌بوایه‌ به‌شی ئه‌وه‌ی تێدا نه‌بوو بۆ ئێواره‌ دانیشتن قه‌ناعه‌ت هێنه‌ر بێت. به‌ڵام ئێستا وایه‌ كه‌ نه‌ك بۆ پشوودان ‌و ڕامانی ئێواره‌، نه‌ك بۆ ده‌مه‌ته‌قێ ‌و هاوده‌می، به‌ڵكو بۆ نووسین ‌و نۆت تۆماركردنیش. به‌ڵام ناوی باخچه‌ی ...

زیاتر »

باخه‌وان ماندووتره‌ له‌ ئاو

كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د پێت سه‌یره‌ نا نووشتێمه‌وه‌ به‌ ته‌نیا بۆ بۆنكردنی گوڵێك نه‌بێت یان بۆ ماچكردنی روومه‌تی منداڵێك. سنگ و به‌رۆك ناكه‌مه‌وه‌ بۆ شیردان به‌ شیعر نه‌بێت یان ئه‌وینی له‌ بیركراوی شه‌ماڵێك. پێناكه‌نم به‌ ده‌م كه‌ڕووی جه‌سته‌ی نیشتمانێكه‌وه‌ بۆگه‌نی كردووه‌! ناشگریم له‌به‌رده‌م قه‌وزه‌یه‌كدا به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وزی ژیانی ئه‌م خه‌ڵكه‌ لیقبووه‌!! دیوارێك باشتر گوێده‌گرێت به‌ردێك باشتر هه‌ست ده‌كات باڵنده‌یه‌ك سه‌یر له‌به‌رمن خه‌مبار ده‌بێت ...

زیاتر »

بۆ كچه‌كه‌م

ئیسماعیل محه‌مه‌د ئای‌ كچه‌كه‌م… له‌ سیمای‌ ماندووم مه‌ڕوانه‌ چۆنی‌ تێكشكان زه‌مانه‌ بۆ خۆشم جێی‌ تێڕامانه‌ جێگه‌ی‌ پرسیار و گومانه‌ ئای‌ بابه‌ گیان… سیمات هه‌رچۆنێ‌ بێ‌ جوانه‌ بۆ من هۆی‌ ئارامی‌ گیانه‌ ژیان به‌ تۆوه‌ ژیانه‌ بوونی‌ من به‌ تۆوه‌ جوانه‌ ئای‌ كچه‌كه‌م… تا گه‌وره‌ بووی‌،پێگه‌یشتی‌ هه‌زار خه‌ونم پێته‌وه‌ دی‌ چه‌ند گۆرانیم بۆ ئه‌وتی‌ هه‌ر له‌لای‌ خۆما ئه‌خه‌وتی‌ بیرته‌ كه‌ ده‌ستم ...

زیاتر »