سەرەکی » ئەدەب – سێبەر و سایە (پەڕە 16)

ئەدەب – سێبەر و سایە

قوڵبوونه‌وه‌

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی‌ (1) گۆزه‌یه‌ك شه‌راب هه‌رله‌خۆیه‌ له‌دایك نه‌بووه‌، ترێ ماندووبوون له‌ئه‌وكی‌ گیراوه‌، ئاخی‌ بلورینی‌ ژنێكی‌ تێكه‌ڵاو بووه‌..!! (2) نیشتمان چییه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو پیته‌كانی‌ دیوار بن؟؟؟ زیندان پێده‌كه‌نێ، تاریكی‌ هه‌تاو ده‌كێشێ..!!! (3) (با) له‌هه‌ندێ جارا ده‌بێته‌ ڕه‌شه‌با ، لۆمه‌ی‌ ناكه‌م تووڕه‌بوونی‌ سه‌ره‌كا له‌بینینی‌ سوتان و خنكان و شكان…!! (4) دڵۆپێك ئاو حه‌قیقه‌تی‌ نییه‌، باران بۆئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌رئێشه‌ ڕزگاری‌ بێ، ئه‌ندامه‌كانی‌ جه‌سته‌ی‌ ده‌ته‌كێنێ…!! ...

زیاتر »

وشكه‌ سه‌ما

ناهید حوسێنی‌ له‌ ته‌نیایی ئه‌م غوربه‌ته‌دا دێیته‌وه‌ ناو چاوه‌كانم و ماچ بۆ لاپه‌ڕه‌ ده‌سته‌وه‌ستانه‌كان ئه‌نێری بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ژانترین قه‌سیده‌ به‌ برك ترین شیعر و به‌ سوێ ترین په‌خشان بنووسمه‌وه‌. من لێره‌م و خه‌یاڵم لێزمه‌ی بارانێكه‌ خۆش ناكاته‌وه‌ من لێره‌م و له‌و دووره‌وه‌ خاكێك بانگم ده‌كا بۆنی جه‌سته‌ی شه‌هیدی لێ دێ من لێره‌م و نزاكانم له‌ له‌پی ده‌سته‌كانم به‌ولاتر ناگه‌ن ...

زیاتر »

هه‌ڵهاتن ژ ته‌نیایی

هێمن حه‌مه‌ جه‌زا-هامبۆرگ هه‌مووان له‌ ته‌نیایی هه‌ڵدێین ته‌نانه‌ت، خوداش! ڕۆژێك، له‌و ڕۆژه‌ زۆرانه‌ی كه‌ به‌ ده‌رمان خۆم به‌پێوه‌ بۆ ڕاده‌گیرا، دڵم دا به‌ خودا. كه‌ هاته‌وه‌، بۆی ببووه‌ ئاو! بۆی ده‌سووتا و ده‌یوت: تۆ سه‌رخۆش بوویت له‌وێنده‌ر نه‌بوویت، نه‌تده‌بینی كه‌ خودا، چ زه‌جرێكی ده‌كێشا به‌ده‌ست ته‌نیاییه‌وه‌. له‌ كن دڵم وتبووی: هه‌مووان له‌ ته‌نیایی هه‌ڵدێن ته‌نانه‌ت، منیش! هه‌روه‌ها وتبووشی: كه‌ زۆر ...

زیاتر »

بێ‌ له‌ تۆ!

عه‌بدوڵڵا عه‌باس تۆنه‌بێ‌ .. كه‌س باوه‌ڕناكا دارچناره‌ باڵا هه‌ڵچوه‌كه‌ی‌ دێ‌ به‌چرپه‌ی‌ عه‌شقی تۆ باڵای‌ وابه‌رزه‌و ..ناچه‌مێته‌وه‌ ! ** چرپه‌ی‌ خه‌می‌ تۆ … پایزی‌ بۆ دێنێ‌ و .. چرپه‌ی‌ حه‌زی‌ تۆ ‘ بۆ ده‌ست له‌ملان ئه‌یخاته‌ سه‌ما … ** تۆنه‌بێ‌ .. كێ‌ باوه‌ڕ ئه‌كا وه‌ختی‌ هه‌لهاتنی‌ فه‌جر كاتێكه‌ زمانی‌ شیعری‌ تیائه‌پژێ‌ و عه‌شق له‌دایك ئه‌بێ‌ خوایش ‘ بانگ ئه‌دا به‌گویا ….! ...

زیاتر »

بەها زاڵەكان لە شیعری برایم ئەحمەد دا

پ. د. زاهیر لەتیف كەریم پ. د. نیان نەوشیروان فوئاد مەستی پێشەكییەكی تیۆری: باسكردن لەچەمكە تیۆرییەكان، بەبێ پراكتیك، هەتا ئەمڕۆ بۆتە دیاردەیەكی لێكۆڵینەوەیی لەناوەندە ئەكادیمی وڕۆشنبیرییەكاندا كەئەمە خۆی بۆخۆی كردارێكی سوودبەخشە بۆ تێگەیشتن ودامەزراوە تیۆرە ڕەخنەییەكان. بەڵام لەگەل ئەمەشدا ئەم تیۆرانە بەبێ كردارە پراكتییەكان ناتوانێت دەستنیشانی داهێنانە دەقییەكان بكات. ئەم لێكۆڵینەوەیە، هاوشێوەی لێكۆڵینە تایبەت وهاوبەشەكانمان، ئەو ڕاستییە دەسەلمێتێت كەدەقە ئەدەبی ...

زیاتر »

ئیبراهیم ئەحمەد، باوكی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی كورد

رێبین عومەر ئێمەی كورد هەمیشە شانازی بە سیمبولی نەتەوەكانی تری دنیاوە دەكەین ، بەلامانەوە ئاساییە شۆڕشگێڕەكانی خۆمان بە ماندێلاو چێ گیڤارا بچوێنین و حەقیان وەك خۆیان نەدەینێت كەسایەتی راستەقینەی خۆیان وون كەین و بەرگی كەسایەتی و سیمبولی نەتەوەكانی تریان لەبەركەین، ئەگەر حەق هەبێت و وەك خۆی نەخشی راستییەكان بكات و رووداوەكان وەك گەواهیدەرێك بگێڕێتەوە، ئەوا ئێمەی كورد خاوەنی سەدان و ...

زیاتر »

په‌یڤین له‌گه‌ڵ‌ ڕۆح

ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هەڤپەیڤین: ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ساڵی 2005 مامۆستا (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) له‌ ساڵی‌ 1914 له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ دایك بووه‌، له‌ ساڵی‌ 1937 كۆلێجی‌ مافی‌ له‌ به‌غدا ته‌واوكردووه‌، دادگه‌ربووه‌! گۆڤاری‌ گه‌لاوێژی‌ ده‌ركردووه‌ له‌ ساڵانی‌ (1939-1949) نوسه‌ر وشاعیر وڕۆماننوس وسیاسه‌تمه‌داربووه‌ له‌ 8ی‌ نیسانی‌/2000 كۆچی‌ دوایی كردووه‌.، له‌ (گردی‌ سه‌لیم به‌گ)ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌خاك سپێردراوه‌ 86 ساڵ‌ ژیاوه‌. پ: مامۆستا ده‌مه‌وێ‌ گفتوگۆیه‌كی‌ ...

زیاتر »

بیلار: هیچ وه‌رگێڕێك هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری ره‌ها ناكات

خاتوو بیلار دیل ریۆ یه‌كه‌مین و دواهه‌مین خۆشه‌ویستی نووسه‌ری گه‌وره‌ی پورتوگال خۆسێ ساراماگۆیه‌، وه‌رگێڕی فه‌رمی به‌رهه‌مه‌كانی ساراماگۆی هاوسه‌رێتی له‌ پورتوگالیه‌وه‌ بۆ ئیسپانی و هه‌موو ژیانی بۆ ئه‌و كاره‌ ته‌رخان كردووه‌، له‌م دواییانه‌دا خه‌ڵاتێكی وه‌رگرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو پردێكی كه‌لتوورییه‌ له‌ نێوان ئیسپانیا و ئه‌مریكای لاتین و پورتوگالدا. خاتوو بیلار له‌ هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی ده‌زگای (خۆسێ ساراماگۆ)یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوه‌ندی شاری (لیشیۆنه‌)ی ...

زیاتر »

عه‌رشی غوربه‌تی ئاراس، سۆزداری له‌گه‌ڵ مردندا؟

به‌كر حه‌سه‌ن 2-2 چه‌ند وشه‌یه‌كی پێویست ئاراس عه‌زیز عه‌بدولكه‌ریم-ی شاعیر، له‌ كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ ده‌نووسێت، دواجار كۆمه‌ڵێك شیعری له‌ شیعره‌كانی هه‌ڵبژارد و له‌ دوو توێی كتێبێكدا به‌ ناونیشانی حه‌سره‌ت له‌ ساڵی 2008 دا به‌ چاپی گه‌یاند، هه‌ر ئه‌و كاته‌ من زۆر دڵخۆش بووم كه‌ ئاراس دواجار بڕیاریدا كۆمه‌ڵێك شیعر چاپ بكات، چونكه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ به‌ نووسین، ده‌نگێكی ...

زیاتر »

چامه‌ی قه‌مه‌ره‌گر

محه‌مه‌د كه‌ریم دوای فاتیحه‌ی مه‌لاكه‌ هه‌ڵده‌سم، ده‌ستی راستم به‌رزده‌كه‌مه‌وه‌ و به‌ ده‌م دووباره‌كردنه‌وه‌ی «خوا عافویكات، خوا جه‌زاتان باته‌وه‌،» له‌ هۆڵی مزگه‌وته‌كه‌ دێمه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ كۆتایی ریزی خاوه‌نپرسه‌كه‌دا، چامه‌ی قه‌مه‌ره‌گر ده‌بینم، دار شه‌قێك له‌ بن هه‌نگڵی راستیدایه‌ و رێك راوه‌ستاوه‌. هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌ی تر قه‌ڵه‌وبووه‌ و هێنده‌ی كه‌رته‌ دێوێكی لێهاتووه‌. ئه‌گه‌رچی هه‌تا ئێستاش نازانم كێ ئه‌و ناوه‌ خۆشه‌ی لێناوه‌ و بۆچی ...

زیاتر »