سەرەکی » ئەدەب – سێبەر و سایە (پەڕە 47)

ئەدەب – سێبەر و سایە

به‌ها ئاكارییه‌كان له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادیدا

ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، كه‌ سه‌ركه‌وتووترین ده‌رهێنه‌ره‌ له‌ مێژووی سینه‌مای ئێراندا، له‌وانه‌یه‌ زۆر حه‌زی له‌ سیاسه‌تی جیهانیی نه‌بێت، به‌ڵام سیاسه‌تی جیهانیی حه‌زی له‌ چاره‌ی ئه‌وه‌. له‌ (27)ی جه‌نیوه‌ری (2017)دا، كه‌متر له‌ حه‌فته‌یه‌ك پاش ئه‌وه‌ی حه‌وته‌م فیلمی درێژی فه‌رهادی، به‌ ناوی (فرۆشیار)، كاندید بوو بۆ ئۆسكاری باشترین فیلمی زمان بیانی، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانی ژماره‌ (13769)ی ئیمزا كرد، كه‌ رێگریی له‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی ...

زیاتر »

خەونی ساکاری جریوە

مه‌حمود نه‌جمه‌دین «ئه‌م دره‌ختانه‌ چین؟! له‌ چ مه‌مله‌كه‌تێكه‌وه‌ هێنراون؟! چه‌ند جوانن! سه‌وزن، بڵندن، ئه‌م پاییزه‌ ئه‌وه‌نده‌ غه‌مگینه‌ خه‌ریكه‌ گه‌ڵاكانی‌ رۆحم ده‌وه‌رێنێ‌، كه‌چی‌ گه‌ڵای‌ دره‌خته‌كانی‌ به‌رده‌رگای ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ سه‌وز و گه‌شه‌! به‌ دزی‌ پاییزه‌وه‌ به‌هاری له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌، ئێ پاره‌مۆڵه‌، پاره‌ی‌ زۆره‌، پاره‌ش زاڵمه‌ پاییز ده‌كات به‌ به‌هار، ناكه‌سبه‌چه‌ ده‌كاته‌ نه‌جیبزاده‌، دۆزه‌خت بۆ ده‌كات به‌ به‌هه‌شت، ئه‌وه‌ نییه‌ دز و جه‌رده‌ی‌ ...

زیاتر »

عه‌رشی غوربه‌تی ئاراس، سۆزداری له‌گه‌ڵ مردندا؟

به‌كر حه‌سه‌ن 1-2 چه‌ند وشه‌یه‌كی پێویست ئاراس عه‌زیز عه‌بدولكه‌ریم-ی شاعیر، له‌ كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ ده‌نووسێت، دواجار كۆمه‌ڵێك شیعری له‌ شیعره‌كانی هه‌ڵبژارد و له‌ دوو توێی كتێبێكدا به‌ ناونیشانی حه‌سره‌ت له‌ ساڵی 2008 دا به‌ چاپی گه‌یاند، هه‌ر ئه‌و كاته‌ من زۆر دڵخۆش بووم كه‌ ئاراس دواجار بڕیاریدا كۆمه‌ڵێك شیعر چاپ بكات، چونكه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ به‌ نووسین، ده‌نگێكی ...

زیاتر »

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی من ئه‌مه‌م-ی لۆنا دڵشاد مه‌ریوانی

شیرین. ك نامه‌یه‌ك بۆ لولو تۆ تا ئه‌م چركه‌ساته‌ له‌ خه‌ونه‌كانما هه‌ر مناڵی، تۆ له‌ نه‌ستما قه‌ت گه‌وره‌ نابی، تۆی ساوا خه‌مڕه‌وێنم بووی له‌ گه‌وره‌ترین كۆستما كه‌ كۆستی باوكت بوو، هه‌ر زوو دركم به‌زیره‌كی و تایبه‌تمه‌ندیت كرد، هه‌ر چه‌نده‌ بێده‌نگ و كه‌مدوو بووی، گۆشه‌گیر و هێمن، هه‌میشه‌ به‌ته‌نیا یاریت ئه‌كرد، كه‌م پرسیارت ئه‌كرد، به‌درێژایی ساڵانی هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنت زۆر كه‌م ...

زیاتر »

خەرمانێک بۆ شانۆ

شانۆ پر بەهاترین هونەرە و بە دایکی هونەرەکانی تر ناسراوە ئاکۆ عومەر لە هەناوی هەر میللەتێک بڕوانین چ لە مێژوو ج لە سەردەمی بوژانەوەدا شانۆ بۆتە هۆکارێک کە ناسنامەیەکی زیندووەو ئەو میللەتەی پێدەناسرێتەوە وەک یۆنانییە کۆنەکان و ڕۆمانییەکان کە لانکەی دروست بوونی شانۆن لە جیهاندا کە بەشێوازەکانی تراژیدیاو کۆمیدیا کارە شانۆییەکانی بەرجەستە کردووەو تا وایلێهات قۆناغ بەقۆناغ شانۆ بەرەو پێشچوون ...

زیاتر »

لە شیعرەکانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی دا

د.ئاراس محه‌مه‌د سالح (2-2) پێم بڵێن خالید! ئەگەر تۆ وا ڕەهەندەو شێت نەبی تۆ لە کوێ و غەزەنەین و کابول، خاکی هیند و قەندەهار. لە کۆتاییدا مەولانا دوور کەوتنەوە لە نیشتمان بە شێتی وەسف دەکات، ئەوەی لەناو کوردا باوە دەڵێن: (شاعیران و هونەرمەندان شێتن) ئەگەر جۆرێک لە یاخبوون و ئازایەتی لە مرۆڤدا نەبێت ناتوانێت ببێتە ئەکتەری سەرکەوتوو و شاعیری داهێنەر، ...

زیاتر »

مێژوو و دابه‌شبوونی‌ زمانی‌ كوردی‌، له‌ دیدی‌ رۆژهه‌ڵاتناس و توێژه‌رانی‌ ئه‌كادیمییه‌وه‌

سالم حه‌سه‌ن عه‌زیز* به‌شی‌ پێنجه‌م 2/ خێزانه‌ زمانه‌كانی‌ جیهان: له‌ئه‌نجامی‌ له‌یه‌كدووركه‌وتنه‌وه‌و كۆچ و ڕه‌وی‌ گه‌لانی‌ هندۆئه‌وروپیدا هه‌ر لێشاوێك ڕوویكرده‌ هه‌رێمێك له‌ هه‌رێمه‌كانی‌ جیهانی‌ دێرین و به‌تایبه‌تیش له‌ ئاسیا و ئه‌وروپادا زیاتر ته‌شه‌نه‌یان كرد . به‌شێكیان له‌ ڕۆژئاوا ڕێگایان گرته‌به‌ر و له‌ ڕووباری‌ دانوبه‌وه‌ په‌ڕینه‌وه‌ و گه‌یشتنه‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی‌ به‌لقان و ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ئه‌وروپا , كه‌ بوون به‌ پێشینانی‌ یۆنانییه‌كان و ڕۆمانییه‌كان ...

زیاتر »

بۆ/ فەتانەی خادم فارس

پێشەوا کاکەیی ئەوجەلەکانێش بە زامی ڕۆژگارەوە، بە برینێکی ئێجگارەوە، وەڵامـگۆی ئەو دڵەی من، یەکەم وشەی هەردەم سڵاوە… دەدوێینەوە بەڵێ دەدوێینەوە، لەم زەمینە پانوپۆڕەدا باس لە شکۆفەی ئەوین دەکەینەوە. چ بێژم لە ئاست ئینگۆدا، قسەسوێری من ڕەنگە شیرین زمانتان بشڵەژێنێ، نەوەک ئەوەی لەماڵی میرەوە چاوم گێڕابێت بە گوڵاندا و ئەلفبێی نەونەمام لە کچۆڵانەوە فێربووبێتم و زمانم لە ئاست ئینگۆدا فڵتەفڵتی بێت، ...

زیاتر »

سۆنیا سه‌ركۆ: ئه‌وه‌ی من لێره‌ له‌ به‌ریتانیا فێری‌ بووم، بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ هونه‌ر نه‌ك تێڕوانین

دیداری‌: قادر عه‌بدولسه‌مه‌د له‌ پێشه‌نگایه‌كی شێوه‌كاری له‌ (له‌نده‌ن)ی پایته‌ختی به‌ریتانیا كچه‌ هونه‌رمه‌ندێكی كوردم بینی به‌ چه‌ند كارێكی هونه‌ری به‌شداری كردوو بوو، هه‌م كاره‌كانی و هه‌موو به‌شداری كردنه‌كه‌ی به‌و ته‌مه‌نه‌ گه‌نجیه‌ی جێی سه‌رنجم بوو، دوای كه‌مێك گفتوگۆ و بینین و باسكردنی كاره‌كانی زیاتر سه‌رنجی ڕاكێشام، ئه‌م كیژه‌ هونه‌رمه‌نده‌ (سۆنیا سه‌ركۆ یان ترێ سه‌ركۆ)‌ له‌ته‌مه‌نی دوانزه‌ ساڵیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌وه‌ده‌كه‌ی هاتوونه‌ته‌ به‌ریتانیا، قۆناغه‌كانی ...

زیاتر »

به‌ها ئاكارییه‌كان له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادیدا

ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، كه‌ سه‌ركه‌وتووترین ده‌رهێنه‌ره‌ له‌ مێژووی سینه‌مای ئێراندا، له‌وانه‌یه‌ زۆر حه‌زی له‌ سیاسه‌تی جیهانیی نه‌بێت، به‌ڵام سیاسه‌تی جیهانیی حه‌زی له‌ چاره‌ی ئه‌وه‌. له‌ (27)ی جه‌نیوه‌ری (2017)دا، كه‌متر له‌ حه‌فته‌یه‌ك پاش ئه‌وه‌ی حه‌وته‌م فیلمی درێژی فه‌رهادی، به‌ ناوی (فرۆشیار)، كاندید بوو بۆ ئۆسكاری باشترین فیلمی زمان بیانی، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانی ژماره‌ (13769)ی ئیمزا كرد، كه‌ رێگریی له‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی ...

زیاتر »