سەرەکی » ئەدەب – سێبەر و سایە (پەڕە 85)

ئەدەب – سێبەر و سایە

مرۆڤێكی مه‌زن

ساماڵ محیدین مرۆڤێك هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه‌ ، هه‌ستی به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ و به‌شمه‌ینه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردبێت و تێكه‌ڵاوی كایه‌ی سیاسی پێشكه‌وتنخوازی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بوبێت و جه‌سورانه‌ خه‌باتی چینایه‌تی و نیشتمانی به‌ باڵادا برابێت و بێ سڵكردنه‌وه‌ له‌ هه‌ر پێشهاتێك كه‌ ژیانی لێ تێكبدات ، له‌و بواره‌دا تێكۆشاوه‌ و ده‌ستی دیار بووه‌. مرۆڤێك كه‌ له‌ مێژوی ژیانی لێوان لێو له‌ خه‌بات و ...

زیاتر »

نەرمین عوسمان سێ كتێبی خۆی بڵاودەكاتەوە

لە رێوڕەسمێكدا كە لەكافیتریای ئەمنە سوورەكە لەسلێمانی بەڕێوەچوو، نەرمین عوسمان، چالاكوانی بواری خەباتی ژنان ‌و نووسەرو ئەندامی سەركردایەتی ی.ن.ك، سێ كتێبـی خۆی بڵاوكردەوە، كە یەكێك لە كتێبەكانی بە زمانی عەرەبییە و یەكێكیشیان سەبارەت بە پەروەردەی منداڵانە، ئەوەی دیكەشیان كۆمەڵێك وتارە. لە چەند رۆژی رابردووداو لە كافیتریای ئەمنە سوورەكە لە سلێمانی، رێوڕەسمی واژۆكردن و بڵاوكردنەوەی سێ كتێبـی نووسەرو چالاكوانی خەباتی ژنان ...

زیاتر »

له‌باره‌ی پۆستمۆدێرنیزمه‌وه‌

پۆستمۆدێرنیزم له‌و زاراوانه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێ كه‌س بۆ ئاماژه‌دان به‌ جیاوازبوونی ئیشێكی هونه‌ریی یان ئه‌ده‌بیی به‌كاریده‌هێنن. به‌ڵام ئایا مانای راسته‌قینه‌ی پۆستمۆدێرنیزم ئه‌وه‌یه‌؟ ئایا ته‌نیا ئیشی هونه‌ریی یان ئه‌ده‌بیی پۆستمۆدێرنیزمن؟ كه‌واته‌ چۆن ده‌توانیین باقی ئیشه‌كان ناو بنێین؟ له‌ فارسییه‌وه‌: محه‌مه‌د كه‌ریم له‌ شوێنی هاتنه‌ئارای چه‌مك و بیرۆكه‌ی پۆستمۆدێرنیزمیش، واته‌ له‌ خۆرئاوا، پێكهاتنێكی ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به‌ پێناسه‌یه‌كی دیایكراو نییه‌ بۆ ئه‌م زاراوه‌یه‌. به‌ڵام ...

زیاتر »

ئیستاتیكای وشه‌ له‌ شیعری نه‌وه‌ی دوێنێ ‌و ئه‌مڕۆدا

سه‌دیق سه‌عید رواندزی مالارمێی شاعیری فه‌ڕه‌نسی و جیهانی ده‌ڵێت: (شیعر ته‌نها زمانه‌) ئه‌م بۆچوونه‌ له‌لایه‌ن زۆر له‌ نووسه‌ران ‌و ئه‌دیبانی دنیاوه‌ جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه‌ زمان توخمێكی سه‌ره‌كی ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌گشتی ‌و ده‌قی شیعریشه‌ به‌تایبه‌تی. به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بدا وه‌ك چیرۆك ‌و ڕۆمان، جگه‌له‌ زمان توخمه‌كانی دیكه‌ش له‌ شێوه‌ی كات ‌و ڕووداو و كاره‌كته‌ر، بینای ...

زیاتر »

شانۆیی کوڕە دارکەنەکە و چەند سەرنجێکی رەخنەگرانە

فاروق هۆمه‌ر خۆشترین گۆرانی شانۆی سالار، كتێبێكی نوێی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالاره‌ كه‌ سێ ده‌قی شانۆیی له‌ خۆ گرتووه‌ به‌ناوی ( ئه‌وانه‌ی توونی بابا چوون، خۆشترین گۆرانی، گره‌وی به‌ختی كوڕه‌داركه‌نه‌) ئه‌و كتێبه‌ ساڵی 2006 له‌ زنجیره‌ كتێبی ئینستیتیوتی كه‌له‌پوری كورد چاپكراوه‌. 2-2 كاتێك بازرگان په‌یمانی ده‌داتێ له‌ به‌رانبه‌ر گرتنی باڵنده‌كه‌دا، ئه‌نگوستیله‌ی ئه‌فسوناوی بداتێ، ئه‌و چونكه‌ هێزی نییه‌ و به‌گرتنی باڵنده‌كه‌وه‌ ماندوو ...

زیاتر »

رۆمانی سه‌ماهانی غه‌مگینی كردم

شێركۆ شه‌ریف هه‌میشه‌ قه‌ناعه‌تی ته‌واوم به‌وه‌ هه‌بووه‌ كه‌ ڕۆمان به‌جیا له‌وه‌ی له‌ خانه‌ی ژانرێكی ئه‌ده‌بیی گرنگ داده‌نرێت خاوه‌نی جۆرێك له‌ سیحر و ئه‌فسوون و دید و ڕوانین و چێژێكی تایبه‌تیشه‌، كه‌ مرۆڤ ناچار ده‌كات له‌گه‌ڵ چركه‌ساته‌ ئاسایی و نائاسایییه‌كانیدا بژی وخۆی به‌ به‌شێك له‌ چنینه‌وه‌ی حكایه‌ت و گێڕانه‌وه‌كانی بزانێت. ڕۆماننووسی ڕاسته‌قینه‌ و به‌ ئه‌زموون له‌ دیدێكی ئینسانی وجوانناسییه‌وه‌ ته‌ماشای بوون ...

زیاتر »

به‌ قسه‌هێنانی به‌رد له‌ كاره‌كانی خه‌یاتدا

ره‌نج جه‌عفه‌ر به‌رد یان خڕه‌به‌رد كاتێك ده‌بێته‌ هێمای خۆشه‌ویستی نیشتمان له‌ به‌ردێكی ئاساییه‌وه‌ ده‌بێته‌ كۆمه‌ڵه‌ به‌ردێك كه‌ ده‌بنه‌ هێمای ئاشنایه‌تی نێوان مرۆڤ و خاكه‌كه‌ی، یان تامه‌زرۆیی مرۆڤ بۆ ئاشتی ‌و نه‌فره‌تكردن له‌ جه‌نگێك جگه‌ له‌ ماڵوێرانی هیچی دیكه‌ نه‌بووه‌، وه‌ك به‌كاره‌كانی ئیسماعیل خه‌یاته‌وه‌ دیاره‌، هه‌ر خۆشی له‌ ده‌مه‌ته‌قێیه‌كی كورتدا پێمی وت سه‌ره‌تای كاره‌كانی ئه‌و بۆ كاركردن له‌سه‌ر به‌رد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ...

زیاتر »

بەکارهێنانی زمانی کوردی لە کاروباری حکومەته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود دا

د.ئاراس محه‌مه‌د سالح ساڵی (2018) سەد ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر یەکەمین حکومەتی کوردستاندا، ساڵی 1918 بۆ کورد ساڵیکی پڕ لە گۆڕانی گەورەو پێشهاتی نوێ بووە، لەدوای ڕوخانی میرایەتیە کوردیەکانەوەو لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەوە عوسمانیەکان ڕاستەوخۆ کوردستان بەڕێوەبردوە، لەدوای ئەو ڕوداوانەوەو هەتا ساڵی (1918) کورد خاوەنی هیچ دەسەڵاتێکی سیاسی و کارگێڕی خۆی نەبووە، بەڵام لەدوای هاتنەناوەوەی داگیریکاری بەریتانی بۆ عێراق ...

زیاتر »

بۆچی گرنگە زمانی عەرەبیی بزانین؟

ژینۆ عه‌بدوڵڵا* زمان لە سادەترین ڕاڤەیدا یەكێكە لە كەرەستە كلیلییەكانی بنیاتنانی گروپە مرۆییەكان و دروستكەری كۆپەیوەندی گشت پەیوەندییەكان. لەم ڕوانگەیەوە هەموو كۆمەڵگەیەك هەوڵ دەدات پەروەردەی ڕۆڵەكانی بە لە بەرچاوگرتنی زمانی كۆمەڵگەكەی ئاڕاستە بكات. هەر بۆیە هەوڵ دەدەن منداڵەكانیان فێری ئەو وشە و رستە زمانییانە بكەن كە لە لایەن گروپەكەیانەوە بەكاردێن. ئەمە بێجگە لەوەی هەوڵ دەدەن هەڵە زمانیی و زمانەوانییەكانیان بۆ ...

زیاتر »

گه‌وهه‌ر له‌ هونه‌ری مۆسیقادا

ئا : ئازاد مه‌عروف 16 توێژینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌ درونزانی هونه‌رمه‌ند قوڵاییه‌كی زۆر له‌ خۆده‌گرێت هه‌رئه‌وه‌نده‌ نییه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ند مه‌عنه‌ویانه‌ یه‌كسانه‌ به‌ ساماندارێك به‌ڵكو دروستبوونی ئه‌م مه‌عنه‌ویه‌ته‌ بابه‌تی زۆرتری به‌خۆیه‌وه‌ هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ هه‌مووی به‌گشتی له‌ خواستی سروشتی مرۆڤه‌وه‌ په‌یدا ده‌بن به‌ڵام چڕوپڕتر له‌ هونه‌رمه‌ند به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت وه‌ك نیازو ئاره‌زوو ,سۆزداری و قازانجی تاكه‌كه‌س, باوه‌ڕو ئه‌ندێشه‌كانی هزر. ئه‌م هه‌موو شته‌ ده‌گمه‌نانه‌ له‌ ...

زیاتر »