سەرەکی » مانشێت (پەڕە 60)

مانشێت

منداڵێكی دیكەی ونبووی هەڵەبجە دۆزرایەوە

ئا: زانیار ئیبراهیم – هەورامان منداڵێكی ونبوی هەڵەبجە دوای 31 ساڵ دابڕان گەڕایەوە زێدی خۆی‌و لەلایەن بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجەو كەسوكاری و هاووڵاتییانەوە پێشوازی لێكرا. خەلیل دوای هاتنەوەی بۆ هەڵەبجە یەكەم شوێن سەردانی كرد گۆڕی باوكی بوو، ئەو لە وڵاتی ئێران ناوی محەمەد ئەمینەو لە هەرێمی كوردستانیش خەلیل ساڵح. چۆن كوڕەكەی ون كرد؟ دایكی خلیل، كە ناوی مەلحە محەمەدە چیرۆكی ونبونی ...

زیاتر »

فیدراڵیزم‌و رامیاری‌ كردنی‌ جۆرایه‌تی‌

حسێن ئه‌لعادلی‌ شێوازی‌ ده‌سه‌ڵات‌و فه‌رمانڕه‌وایی‌و حوكمڕانی‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ دنیادا، هه‌میشه‌ جێگه‌ی‌ مشتومڕی‌ رۆشنبیران‌و نووسه‌ران‌و به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی‌ چادێری‌ دۆخه‌كه‌ن‌و گرنگی‌ به‌و لایه‌نه‌ ده‌ده‌ن بووه‌. هه‌ندێك له‌ نووسه‌ران ده‌هۆڵكوت‌و سوڕناژه‌نی‌ دیموكراسین‌و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرن كه‌ دیموكراسی‌ باشترین جۆری‌ حوكمڕانی‌‌و فه‌رماڕه‌واییه‌، هه‌زار‌و یه‌ك بیانووش بۆ تێڕوانینه‌كه‌یان ده‌هێننه‌وه‌، هه‌ندێكی‌ تر له‌ نووسه‌ران به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌رده‌می‌ جه‌نگی‌ سارددا سوڕنا‌و كه‌ڕه‌نا‌و ده‌هۆڵیان بۆ سۆشیالیستی‌ ...

زیاتر »

تاوانباران دەستگیركران ‌و پارە دزراوەكەش گەڕێنرایەوە بۆ مووچەخۆرانی نەخۆشخانەی شار

راپۆرتی، كوردۆ عەلی-كەناڵی گەلی كوردستان بەرەبەیانی دوێنێ سەعات 4:15 دەقیقە، دوای كەمتر لە 24 سەعات، لەهەوڵێكی هاوبەشدا هێزەكانی ئاسایش‌و دژەتیرۆرو پۆلیسی سلێمانی، توانیان ئەو باندە چەكدارە دەستگیربكەن كە رۆژی 12/3/2019 مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شاریان، دزی‌، هەردوێنێش مووچە دزراوەكە گەڕێنرایەوەو بەسەر مووچەخۆرانی نەخۆشخانەكەدا دابەشكرا. تاوانباران لە سلێمانی دەستگیركراون دوای چەند سەعاتێك لەڕووداوی دزییەكە، سەرەداو دەست ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/زانیاری‌و دژەتیرۆر كەوت، بۆ ...

زیاتر »

پانۆرامای مەرگ

دووتوێیەکی تایبەتی کوردستانی نوێ یە بۆ خوێندنەوەی دووتوێکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە بکە

زیاتر »

تابلۆ

پاشکۆیەکی شێوەکاری مانگانەیە کوردستانی نوێ دەریدەکات بۆ خوێندنەوەی دووتوێکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە بکە

زیاتر »

سه‌رۆك كۆمار: ماده‌ی 140 ئیستحقاقێكی ده‌ستوورییه‌ ‌و پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێت

ئامادەکردنەوەی: دیاری سابیر جگه‌ له‌ دیالۆگ هیچ بژارده‌یه‌كمان نییه‌ سه‌ره‌تا سه‌رۆك كۆمار ده‌رباره‌ی چاكسازیی له ‌پڕۆسه‌ی سیاسی عیراقدا، روونیكرده‌وه‌: له‌ ساڵی 2003 وه‌ تا ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیدا هاوبه‌شین، ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش له‌ هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی گرنگدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌. له‌وانه‌، نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، هه‌ڵبژاردن‌و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شكستی مه‌ترسیدار هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌ به‌سڕه‌ روو ده‌دات له‌ كه‌میی خزمه‌تگوزاریی، نه‌بوونی پارێزگاریی ...

زیاتر »

پیرۆزبایی بۆ یادی یۆبیلی زیوینی بڵاوكراوەی الانصات المركزی

‎‎بەڕێزان سەرنووسەرو ستافی الانصات المركزی لە یۆبیلی زیوینی دەرچوونی یەكەم ژمارەی الانصات المركزی پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم‌و هیوادارم بەردەوام بن لە خزمەتكردن. ‎بیست‌و پێنج ساڵ لەمەوبەر، لە سەردەمێكدا كە میدیای كوردی لەدوای ڕاپەڕین لە سەرەتای گەشەسەندنیدا بوو، ویستمان بڵاوكراوەیەكی كۆكراوەی میدیای عەرەبی لەبەردەست بێ‌و ڕۆژانە لەڕێگایەوە خوێنەرانی كوردستان ئاشنابن بە هەڵوێست‌و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، ئەوەبوو الانصات المركزی لەدایك بوو ‌و ...

زیاتر »

چارەكە سەدەیەك رووماڵی رۆژانەی بەردەوام

دووتوێیەکی کوردستانی نوێ -یە تایبەت بە یۆبیلی زیوینی الانصات المركزي بۆ خوێندنەوەی دووتوێکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە بکە  

زیاتر »

ژمارەیەك پێشمەرگەی دێرینی یەكێتی خەڵات دەكرێن

PUKmedia لە رێوڕەسمێكدا كە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی بەڕێوەچوو، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان. لەسەرەتای رێوڕسمەكەشدا كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رێكەوتی 7/3/2019 ەو بەبۆنەی 28ـەمین ساڵڕۆژی راپەڕینی شاری سلێمانییەوە بەڕێوەچوو، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی رایگەیاند: ئێوەی پێشمەرگەی دێرین رۆڵی بەرچاوتان بینیووە لە شۆڕشی نوێ و راپەڕینی گەلی كورددا لەساڵی 1991 هەروەها وتی: كەسوكارتان و ...

زیاتر »

دیاری هەولێر

دووتوێیەکی تایبەتی کوردستانی نوێ یە کچە کورد خاتوو زەینەب و هێرشی هۆلاکۆ بۆ شاری هەولێر ئەم بابەتەی هاوکاری دێرینمان د. مەولود ئیبراهیم حەسەن بەناوی (کچە کورد خاتوو زەینەب)، پشت بە سەرچاوەیەکی رەسەنی ئەکادیمی دەبەستێت کە د. محەمەد نوردی عارف نووسیویەتی بەناوی (زەینەب خان کچە کورد). ئەم بابەتە ماوەیەکە میوانی کوردستانی نوێیە، پێمان باشبوو لە یادی راپەڕینی هەولێر بیکەینە دیاری خوێنەران ...

زیاتر »