سەرەکی » مانشێت (پەڕە 63)

مانشێت

بەرژەوەندیی خەڵك لە پێش هەموو بەرژەوەندییەكانەوەیە

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكید دەكاتەوە «دانوستان و گفتوگۆ بە تاكە رێگەی چارەسەر دەزانێت». بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆژەیەكی سیاسی بۆ دانوستان ئامادەیە. ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیارە بەم نزیكانە خولێكی دیكەی گفتوگۆ و دانوستان لە ناوخۆی هەرێمی كوردستاندا دەستپێبكات. پڕۆژەكەی یەكێتی بەپێ زانیارییەكانی كوردستانی نوێ، بڕیارە بەم نزیكانە خولێكی دیكەی گفتوگۆ و دانوستان دەستپێبكاتەوە و وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی ...

زیاتر »

بۆیە هەرگیز دوودڵ نەبووم لە یەكێتی

رزگار حەمە كەریم ئەوەی لە ماوەكانی رابردوودا لە ناوخۆی یەكێتی و لەسەر ئەرزی واقیعی سیاسی و دیپلۆماسی لە ناوچەكە روویانداو بینرا، شایەدی ئەوە دەدەن، كە ئەوەی لەسەر یەكێتی وتراوەو دەوترێ راست بوون. بەتایبەتی كۆبوونەوەو دانوستانە گەرم و چڕەكانی ئەم دواییەی پێكهێنانی حكومەت و كەركوك و بە‌‌غداو مەهزەلەی تەسلیمكردنی پەرلەمان لەلایەن گۆڕانەوە بۆ پارتی. ئەو فاكتەی جەماوەری دڵسۆزی یەكێتی نیگەران كردبوو ...

زیاتر »

ئەدگار

دووتوێی ئەدگار سەکۆیەکی ئازادی کوردستانی نوێ یە و هەفتانە دەردەچێت بۆ خوێندنەوەی دووتوێکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە بکە

زیاتر »

پڕۆژەی (ماڵی مام) راگەیەنرا

PUKmedia ئێوارەی رۆژی 22/2/2019 پڕۆژەی (ماڵی مام) راگەیەنرا، كە پڕۆژەیەكە لەسەر مەزاری مام جێبەجێ دەكرێت و پێكدێت لە مۆنۆمێنت و كتێبخانەی نیشتمانی ‌و هۆڵ و گەلەری و سەكۆی ئازاد و پارك و داری بەردار. بەئامادەبوونی، عومەر فەتاح ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەكتەبی سیاسی و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ...

زیاتر »

نه‌ورۆز+ ئینسا = خوایه‌ لامانه‌یت

وا هه‌ست ئه‌كه‌م خه‌ریكه‌ بیرمان ئه‌چێته‌وه‌ نه‌ورۆز چیه‌؟ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ ته‌نها یه‌ك بۆنه‌ی هه‌یه‌، ئه‌ویش سه‌ری ساڵی كوردیه‌و پێیده‌ڵیین نه‌ورۆز، (مه‌ڵێن ئه‌ی جه‌ژنی قوربان و ره‌مه‌زان)، له‌ هه‌موو وڵاتان، كاتێك بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی یان نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت، هه‌ڵده‌ستن به‌ زیندووكردنه‌وه‌و نمایشكردنی ئه‌وه‌ی له‌ رابردوو كراوه‌و بۆته‌ مۆرك و ناساندنی نه‌ته‌وه‌كه‌یان، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌ نه‌وه‌كانی خۆیانی ئاشنابكه‌ن، هه‌م به‌ وڵاتانی تر. ...

زیاتر »

كۆسرەت رەسوڵ: بۆ ئەوەی یەكێتیی ریزەكان بپارێزین، ئەنجامی هەڵبژاردنمان قبوڵكرد

دوێنێ، لەتەلاری هونەر لەسلێمانی، كۆبوونەوەیەكی فراوانی كادرو ئەندامانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرجەم مەڵبەندو مەكتەب‌و ئۆرگانە جیاجیاكان؛ بۆ پشتیوانی لەهەڵوێستی سەركردایەتیی یەكێتی لەمیانی دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم‌و سووربوونیان لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی كەركوك‌و بەغداو هەرێم، بەڕێوەچوو. دەقی وتاری كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) لەكۆبوونەوەی لەگەڵ كادیرانی یەكێتی-دا: بەیانیتان باش هەڤاڵانی خۆشەویست ئامادەبووانی بەڕێز خۆشحاڵم لەگەڵتان كۆدەبینەوە لەكات و سەردەمێكدا كە ...

زیاتر »

حاكم قادر: داكۆكی دەكەین لەسەر نووسینەوەی دەستوورێكی نیشتمانی هاوچەرخ

دەقی وتاری حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی: هەڤاڵان ئەندامان‌و كادرانی هەمیشە سەربڵندی ی.ن.ك لەسەرجەم ئۆرگان‌و مەڵبەندەكان بەشداربووانی ئەم كۆبوونەوە مێژوییە… بەخێربێن‌و سڵاوی گەرمتان لێ بێت. بەناوی مەكتەبی سیاسی‌و ئەنجومەنی سەركردایەتی (ی.ن.ك)ەوە سوپاسی ئامادەبوونتان دەكەین، بۆ ئەم كۆبوونەوە فراوانە تا لەنزیكەوە هەموو پێكەوە لەهەلومەرجی تایبەت‌و چارەنووسسازی دۆخی سیاسی هەرێم‌و عیراق و ناوچەكە بەئاگابین. هەڤاڵان.. یەكێتییەكەتان، یەكێتی هەڵگیرسێنەری شۆڕشی ...

زیاتر »

گۆڕان نە وەفای بۆ دەنگدەران ‌و نە وەفای بۆ یەكێتی هەبوو

راپۆرتی،كەناڵی گەلی كوردستان رەنگە بێ وەفایی‌و بێ ئەمەكی، تەنها لە شیعرێكی رۆمانسی یان لە نامەی دوو عاشقدا وەزیفەیەكی راستەقینەو جددیانەی هەبێت، بەڵام ئەگەر سەیری هەڵوێست‌و كردارو گوفتارەكانی گۆڕان بكەین بەرامبەر بە یەكێتی‌و دەنگدەرەكانیان، ئەوا رەنگە بەكارهێنانی ئەو دوو وشەیە زۆر كەم بێت لە بەرامبەر ئەجری گۆڕاندا بۆ ئەوەی یەكێتی‌و دەنگدەرەكانی گۆڕان بۆی كردوون‌و لێی قبوڵ كردوون. سەروەختی رووداوەكانی 17ی شوبات، ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: كۆتاییهێنان بەپشت بەستن بە یەك سەرچاوەی داهات

رۆژی 18/2/2019، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵی گشتیی هۆڵەنداو ژمارەیەك كەسایەتیی ئەكادیمی ئەو وڵاتە‌و چەند وەزیرو بەرپرسێكی حكومی‌و وەبەرهێنی ناوخۆییدا، تاوتوێی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی كرد. لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنێتیی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان كراو لەمبارەیەوە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا خواستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی كاری هاوبەش لەگەڵ هەرێمی كوردستان خستەڕوو بەتایبەت لەبواری گواستنەوەی شارەزایی‌و ئەزموونی ...

زیاتر »

وتەبێژی یەكێتی: وەك یەكێتی لەسەر یەكهەڵوێستی و یەك بڕیاریمان بەردەوام دەبین

پاشنیوەڕۆی دوێنێ، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتیی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبۆوە. لەهەموو لایەك پەلەترمانە لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ دوای كۆبوونەوەكەش لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، ئاماژەی بەوەدا كە سەركردایەتیی یەكێتی لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا (18/2) بەكۆی دەنگ بڕیاری سووربوون‌و بەردەوامبوونی لەسەر بڕیارەكانی پێشووی سەبارەت بە بەشداریكردن لە پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ...

زیاتر »