كۆبوونەوە و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و پرسە گرنگەكانی كەركوك و بەغدا بەردەوام دەبن و بڕیاریشە «پێش 18ی مانگ یەكێتی و پارتی، پڕۆژەی سیاسی و بەرنامەی كاری هاوبەش ئامادە و پەسەند بكەن». ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 5/2/2019، وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆبوونەوە و بڕیاردرا رۆژی 18/2/2019، پەرلەمانی كوردستان، هەروەها ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆببنەوە. لەوبارەیەوە سەعدی ...
زیاتر »مانشێت
سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا: پەرەپێدانی پەیوەندییەكان
دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازییكرد لە جۆزیبـی كۆنتی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیاو وەفدی هاوڕێیو جەختی لەگرنگیی پەرەپێدانو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە هاوبەشەكانو بەهێزكردنی ئاستی هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات كردەوە، خواستی عیراقیشی بۆ پەیوەندییەكی كاریگەرو پێشكەوتووتر لەگەڵ ئیتالیاو وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا، نیشاندا. سەرۆك كۆمار، ئاماژەشی بەخواستی عیراق كرد بۆ كرانەوە بەڕووی وڵاتانی عەرەبیو ناوچەكەو جیهاندا لەپێناوی رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ بوژانەوەی عیراق بەتایبەت ...
زیاتر »18ی مانگ لەیەككاتدا پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبنەوە
هەولێر، تەها عەبدوڵڵا دوێنێ لەهەولێر، بەسەرپەرشتیی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانو نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی بەڕێوەچوو، كە تایبەتبوو بەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتو پرسی كەركوكو ناوچە دابڕاوەكان. لەبارەی كۆبوونەوەكەش، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاند: لەدوای وتووێژێكی چڕ لەسەر هەنگاوە عەمەلییەكان بەرەو چارەسەركردنی كێشەكانو پێكهێنانی كابینەی ...
زیاتر »پڕۆژەكەی یەكێتی بۆ دانوستان بە یەك پاكێج مامەڵە لەگەڵ پرسەكانی هەرێم و بەغدا و كەركوكدا دەكات
دوێنێ، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی شاری كەركوكی كردو جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە»دەبێ دۆخی كەركوك هێوربكرێتەوەو بەهیچ شێوەیەكیش دەستبەرداری كەركوك نابینو ئەركمانە سەرجەم پێكهاتەو نەتەوە جیاوازەكان بپارێزین». لەیەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، لە تەكیەی تاڵەبانی، بەشدارییكرد لەپرسەی خوالێخۆشبوو فەرهاد عەبدولمەجید برای شەهیدی سەركردە ئازاد هەورامی و پرسەو سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو كرد. ...
زیاتر »قوباد تاڵەبانی: كێشەكان بە یاسا و دەستوور، چارەسەر بكرێن
لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا بەمەبەستی بەشدارییكردن لەدیداری سەركردەكانی عیراق، ئێوارەی رۆژی ٣/٢، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كۆبۆوەو گفتوگۆیان كرد دەربارەی بارودۆخی عیراقو هەرێمی كوردستانو ناوچەكەو چۆنێتیی روبەڕوبونەوەی ئەگەرو رووداوو پێشهاتە سیاسییەكان. لەكۆبوونەوەكەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەڕێگەی دیالۆگو پابەندبوون بەدەستووری عیراق، كردەوە لەپێناوی بەدیهێنانی ئارامیی سیاسیو ئامانجو بەرژەوەندییە ...
زیاتر »سێشەممە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
بڕیارە سبەینێ سێشەممە 5/2/2019، وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە. بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و تەوەرێکی كۆبوونەوەكەش درێژەپێدانی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. لەلایەكی دیكەوە، فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتیی ی.ن.ک بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پڕۆژەی یەكێتی بۆ دانوستان ئامادەیە. هەر بەپێی زانیارییەكان بڕیارە كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەنێوان یەكێتی و گۆڕان، پارتی و ...
زیاتر »قوباد تاڵەبانی لە بەغدا بەشداریی دیداری سەركردەكان دەكات
ئێوارەی دوێنێ 3/2/2019، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی دوو رۆژە گەیشتە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆ بەشداریی لە دیداری سەركردەكانی عیراقدا بكات. سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی لەسەر بانگهێشتی ناوەندی رافیدەینە بۆ دیالۆگ بەمەبەستی بەشداریكردن لە دیداری رافیدەینی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2019 كە بۆ یەكەمجارە لە بەغدا بە بەشداریی سەرۆكایەتییەكانی عیراق و نوێنەری چەندین وڵات و ژمارەیەكی بەرچاو لە ...
زیاتر »״ئەم هەفتەیە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت دەستپێدەكاتەوە״
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی دوێنێ لەسلێمانی، وەفدێكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كردو لەلایەن ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتییەوە، پێشوازییكرانو لەدیدارێكدا، پەیوەندیی نێوان هەردوولاو پرسە سیاسییەكانی كوردستانو عیراقیان تاوتوێكرد. لەدیدارەكەدا، حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، رایگەیاند: خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەمانین لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامیو پێویستیشە لەپرسە چارەنووسسازەكاندا، كە پەیوەندییان بەژیانی خەڵكو داهاتووی كوردستانەوە هەیە، یەكڕیزو ...
زیاتر »جموجۆڵی سیاسی لە بەسرە، بۆ ئەوەی وەكو كوردستان بكرێتە هەرێمێك
دوای چەند رۆژێك لە پەسەندكردنی بودجەی گشتیی وڵات لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، ناڕەزایی و رەخنەی سیاسی لە بەسرە سەریهەڵدایەوە و هەر زوو بوو بە داواكاریی و داخوازیی بۆ ئەوەی ئەو پارێزگایەی باشوور كە پڕە لە نەوت و دەڕوانێت بەسەر كەنداودا، بكرێتە هەرێمێك هاوشێوەی هەرێمی كوردستان و هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكە هەنگاویان نا بەرەو كۆكردنەوەی ئیمزا تا سەرلەنوێ پێشكەشی بكەن ...
زیاتر »مەكتەبی سیاسی: بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆكان پێویستە كەشێكی دۆستانە و ئارام هەبێت
پێشنیوەڕۆی دوێنێ 30/1/2019، بە سەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان كۆبوونەوەكە كە هاوكاتی یادی 41 ساڵەی شەهیدبوونی كاك ئارام و یادی (4) ساڵەی شەهیدبوونی لیوا شێركۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مەنسور و هاوڕێكانیان بوو، مەكتەبی سیاسی یاد و بیرەوەریی پڕ لە سەروەریی و شانازییانی ...
زیاتر »