سەرەکی » مانشێت (پەڕە 70)

مانشێت

بەرەو ساڵی نوێ‌، هەفتە یادی كوردستانی نوێ‌ لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌

بەبۆنەی یادی 28 ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەكە، هەفتە یادی كوردستانی نوێ‌ لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌ بەڕێوەدەچێت. لە هەفتە یادەكەدا، زنجیرەیەك چالاكی جۆراجۆر بەڕێوەدەچێت: *بۆنەی ناساندنی پرۆژەی ئەرشیفی ئەلیكترۆنی كوردستانی نوێ‌، كە لەدووتوێی سی دی بۆكسێك سەرجەم ژمارەكانی كوردستانی نوێ‌ بە پاشكۆكانەوە لە ساڵی 2000 بۆ 2018 واتە 18 ساڵ ئامادەكراوەو رادەگەیەندرێت، بۆ ئەوەی توێژەران و رۆژنامەنووسان و ئەرشیفدۆستان، سوودی لێببینن و ...

زیاتر »

پێشهاتەکانی ساڵی نوێ چۆن دەبن؟

״دوای پشووەكان، گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دەستپێدەكاتەوە״ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق: ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەین كۆمسیۆنی هەرێم: تائێستا بەڕەسمیی باس لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم نەكراوە سەرەتای ساڵی نوێ، گفتوگۆ لەسەر پرسە جیاوازەكان، هەم لە ئاستی عیراق، هەم لە ئاستی هەرێم، خولێكی چڕوپڕ و گەرمتر بەخۆیانەوە دەبینن. پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، یەكێك ...

زیاتر »

كوردسات.. دەنگ ‌و رەنگێكی كورستانیی،ئەستێرەسازێكی بێ هاوتا،میدیایەكی بەرپرس و هاوسەنگ

بەسەرەتایەكی پڕ كوێرەوەریی، قۆناغبەندیی جیاجیای روو لەگەشەو پێشكەوتن، زیندووكەرەوەی كەلتوور و كەلەپوور، دروستكردنی ئەستێرەی لێهاتووی بواری میدیا‌و هونەرو برەودەرێكی بێ هاوتا بە درامای خۆماڵی، كوردسات دەستی پێكرد‌و گەشەی كرد‌و بەردەوامیی بەخۆی دا. لە 19 یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا، كەناڵی ئاسمانیی كوردسات هێشتا هەر هەنگوینی داهێنانی لێ دەچۆڕێت، هێشتا دەیان و سەدان گوڵ لەوێدا دەپشكوێن ‌و شیلەی ئەو گوڵانەش بە سەدان ‌و ...

زیاتر »

״پارێزگاری كەركوك ئیستحقاقی كورد و یەكێتییە״

لێپرسراوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوام تەئكید لە پێویستی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و جێبەجێكردنی دەستوور و مادەی 140 دەكەنەوە و جەختیش دەكەنەوە «پارێزگاری كەركوك ئیستحقاقی كورد و یەكێتییە». ئەنجومەنی سەركردایەتیش لە كۆبوونەوەی رۆژی 1/12/2018دا دۆخی كەركوك ‌و ناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكانی هەڵسەنگاند، دۆخی ناجێگیر و نائاسایی ئەو ناوچانە ‌و هەندێ‌ لەو هەوڵ ‌و بڕیارانەی، بۆ سەرلەنوێ‌ شێواندنی دیمۆگرافیای كەركوك ‌و ئارامی ‌و ...

زیاتر »

ئەنجومەنی ناوەندی راپۆرتێکی گشتگیر لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ناوچە دابڕێندراوەکان ئامادە دەکات

راگەیاندنی ئەنجومەنی ناوەندی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی هەڵبژاردنەکان و میکانیزمەکانی کارکردن بۆ پێشەنگتر بوونی یەکێتی لە ناوچە دابرێندراوەکان دەکرێتە راپۆرتێکی گشتگیر و ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت. وەفدێکی ئەنجومەنی ناوەندی، بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێکی گشتگیر لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و خاڵە ئەرێنی و نەرێنیەکانی پرۆسەکە لە ناوچە دابڕیندراوەکان لەگەڵ مەڵبەندەکانی نەینەواو شەنگال و کۆمیتەکانی مەخمور لە بارەگای مەڵبەندی موسڵ کۆبووەوە. ...

زیاتر »

قادر عەزیز: یەكێتی بەشێوازی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم رازی نابێت

قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌ و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتی پێیوایە كە پێش پێكهێنانی حكومەت پێویستە رێكەوتنێكی سیاسی لە نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌ و پارتی دیموكراتی كوردستان هەبێت، كە ئەو رێكەوتنە سیاسییە دەستەبەری بەشداریكردنی راستەقینەی یەكێتی بكات لە دەسەڵات بەتایبەت لە بڕیاری سیاسی، واتە شەراكەتی راستەقینە لە بڕیاری سیاسی‌ و ئابووری كوردستان. قادر عەزیز لەدیدارێكیدا لەگەڵ ...

زیاتر »

گفتوگۆكان دەكەونە ساڵی نوێوە

لە كۆتایی ساڵی 2018دا لە ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستاندا چوار پرس، گەرمترین باسوخواسی نێو گۆڕەپانی سیاسی و میللیش بوون، بەپێی ئاماژەكانیش هەمان ئەو پرسانە گەرمترین باسوخواسی سەرەتای ساڵی نوێ 2019ش دەبن. پرسە گەرمەكانی سەرەتای ساڵی نوێ پرسە گەرمەكانیش بریتین لە «تەواوكردنی كارەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و متمانەدان بە سێ وەزیری دیكە (بەرگریی، ناوخۆ، داد)، گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی ...

زیاتر »

فەرید ئەسەسەرد: پارتی بە گیانی تۆڵەكردنەوە لە یەكێتی، مامەڵە دەكات

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان بەگیانی تۆڵەسەندنەوە مامەڵە لەگەڵ یەكێتی دەكات، بەتایبەتی لەدۆسێی بەشداریكردنی یەكێتی لەهەردوو كابینەی نوێی حكومەتی عیراق‌و هەرێمدا. لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (الصباح الجدید) فەرید ئەسەسەرد، ئەوەشی خستۆتەڕوو كە دوای یەكلابوونەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی، لەوكاتەوە پارتی بۆ دەرفەتێك دەگەڕێت تا تۆڵە لەیەكێتی بكاتەوە‌و هەوڵەكانیشی چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی بێبەشی بكات لەهەر پۆستێكی ...

زیاتر »

جێبەجێكردنی دەستوور و ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك

كەركوك، عومەر غەریب لایەنە كوردستانییەكان لە كەركوك تەئكید لە «جێبەجێكردنی دەستوور، ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك، كاراكردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ» دەكەنەوە. دوێنێ 24/12، لایەنە كوردستانییەكان لە كەركوك لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كەركوك كۆبوونەوە. دوای كۆبوونەوەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بەلاغی هاوبەشی كۆبوونەوەكە خوێنرایەوە و تێیدا هاتبوو «لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر كاراكردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كراوەتەوە و تەئكیدیشكرایەوە كە لایەنە ...

زیاتر »

یەكێتی: ئومێدەوارین ئەمریكا چاو بە بڕیاری كشانەوەكەیدا بخشێنێتەوە

كاردانەوە ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانییەكان لە بەرامبەر بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژئاڤای كوردستان بەردەوامە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لەزاری وتەبێژی رەسمییەوە »ئومێدەوارە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، چاو بە بڕیاری كشانەوەكەیدا بخشێنێتەوە». وتەبێژی یەكێتی: بەنیگەرانییەوە چاودێری هەواڵ و پەرەسەندنەكان دەكەین سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دوو رۆژی رابردوودا راگەیەنراوێكی لەبارەی كشانەوەی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە و ...

زیاتر »