سەرەکی » وتار »  ‌عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌ (پەڕە 5)

 ‌عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌

بەرپرسی نا بەرپرس..!

لەكۆمەڵگەی كوردیدا، رایەكی گشتی هەیە كە بەشێكی بەرپرسان، ئەگەر نەوترێ بەشێكی زۆریان، لەئاست ئەو ناوە مەعنەوییەدا نین، كە لێیان دەنرێت!. ئەم داوەرییە، زۆرجار، پشت بە پرسیارێكی رەواو سادە دەبەستێت:»ئەگەر بەشێكی بەرپرسان، دڵسۆزن‌و بەرپرسیارانە مامەڵە دەكەن، چۆن نابەرپرسیارێتیی بەرپرسانی دیكەیان قبوڵەو لێیان بێدەنگن؟». لەڕووی تیۆرییەوەو زۆر بەڕوونی، بەرپرس، ناوی یەكەمی كاربەدەستانە، كاربەدەستانیش ئەوانەن كە بەهۆی پێگەی دەوڵەتییەوە/حكومی/پەرلەمانی/دەزگای تر، بڕیارەكانیان بەدەستە، بە ...

زیاتر »

دیسان،مووچە ..!

لەبەرامبەر پرسی مووچەی كارمەندانی دەوڵەتدا، وا پێویستە پرەنسیپی هەڵسەنگاندنی كارگێڕی بۆ ئەدای حكومەتی هەرێم، بە بەردەوامی، پرەنسیپێكی رەخنەگرانە بێت. لەوڵاتاندا، تەنانەت لەو قۆناغانەش كە كارمەندان، وەك هێزی مرۆیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، گرفتی وەرگرتنی مووچەیان نییە، بەدواداچوون لەبارەی ئەو مافەیان هەر هەیە، زۆرجاریش، ئامانج لێی، یان بۆ باشكردنی زیاتری بژێوییانە، یان بۆ راگرتنی هاوسەنگییە لەنێوان ئەرك و مافەكانیان. ئەگەر دەوڵەت، هەروەك فەیلەسوفی ...

زیاتر »

10 خاڵ،بۆ دانوستان..!

دانوستانی كورد له‌گه‌ڵ هێزه‌ براوه‌كانی تری پرۆسه‌ی سیاسیدا، سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق، وا ده‌خوازێ كه‌ پێش هه‌ر بنه‌مایه‌ك، له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌ی سیاسی بێت نه‌ك ته‌نها دابه‌شكردنی پۆسته‌كان. كورد چه‌ند دۆزو دۆسێیه‌كی له‌ عیراقدا هه‌یه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌یانه‌وه‌ ده‌توانێت مانا به‌ دانوستانی خۆی بدات له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا، له‌وانه‌:- یه‌ك: مسۆگه‌ركردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مواركردنی له‌ڕێژه‌ی (12.6%)ه‌وه‌ بۆ ...

زیاتر »

بژاردەی حكومەتی كاربەڕێكەر ..!

زیاتر لەهۆكارێك هەیە بۆ ئەوەی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عیراق، لەگەڵ جموجوڵەكانی بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی، كاریش لەسەر رەوایەتیی بەردەوامبوونی حكومەتی كاربەڕێكەر بكات كە خەریكە دەبێتە دیفاكتۆیەك لە رێی پرۆسەی سیاسیی عیراقدا. یەكێك لەو هۆكارانە، جەمسەرگیرییەكانە بۆ دروستكردنی گەورەترین فراكسیۆن. ئەم جەمسەرگیرییانە، هەتا ئێستا، یەكلانەبوونەتەوە، بەئاشكراش پەیوەندییان بە بێ متمانەیی‌و گرژیی نێوان هاوپەیمانی‌و قەوارە براوەكانەوە هەیە، بەتایبەتیش نێو ماڵی شیعە ...

زیاتر »

مامەڵە لەگەڵ دۆخی كەركوكدا..!

بەیاننامەكەی هەفتەی رابردووی مەڵبەندی رێكخستنی كەركوك-ی یەكێتی، كە بۆ حكومەتی بەغداو یۆنامی‌و سەرۆكایەتیی كۆمارو ئەنجومەنی نوێنەران‌و حكومەتی هەرێم‌و رای گشتیی عیراق‌و كوردستانی بەرزكردبۆوە، هەڵوێستێكی پێویست بوو، بەڵام خۆی لەسەرچاوەی ئەو هەلومەرجە نائاساییەی كەركوك نەدابوو كە ئەمڕۆ، ئاكامێك لەئاكامەكانی پشێویی ئەمنی‌و جموجوڵی تیرۆریستانە لەسنوورەكەدا. بەوپێیەی هێزی یەكەمی پارێزگاكەیە، یەكێتی؛ بەگشتی‌و مەڵبەندەكەی لەكەركوك بەتایبەتی، لەسەریانە، پاكێجی باری ئەمنی شارەكەو ئیدارەو شەرعییەتی، لەیەك ...

زیاتر »

״رێككەوتن״، یان گرەو و هیوا..؟!

ئەو هەشت خاڵەی كە لەرێككەوتنی نێوان سائیرون‌و نەسردا هاتوون، شیكاریی زۆر هەڵدەگرن. ئەگەرچی دەربڕی هەڕەشەو قەیرانەكانی ئەمڕۆی عیراقن، بەڵام لەگەوهەردا رێككەوتنە لەسەر كۆمەڵێك «هیواو گرەو»، ئەوەش وەك بەڵگەیەك بۆ ئاڵۆزیی ئەو هەلومەرجە سیاسی‌و كۆمەڵگەییەی كە دەهەو نیوێكە پرۆسەی سیاسیی تیایەو ناهێڵێ ئەم وڵاتە سەقامگیریی بەخۆوە ببینێت. ئەگەر شیكارییەكی زێدەڕۆ نەبێ، دەتوانرێت بوترێت كە، تەنانەت رێككەوتنەكە لەسەر ئەو»هیواو گرەو»انەش، رێككەوتنێكی راستگۆیانە ...

زیاتر »

هاوپەیمانێتی نەكردن ..!

سەرەڕای ئەوەی لایەنە كوردییە ناڕازییەكان، كۆمەڵێك دۆسییەی هاوبەش كۆیان دەكاتەوەو، خۆیان بە بەرەی بەرهەڵستكاری سیستەمی حوكمڕانیی هەرێم دەزانن، بەڵام لەبڕیارێكی سیاسیی چارەنووسسازدا، بە پەرتەوازەیی مانەوەو نەیانتوانی لەسەر هاوپەیمانێتییەكی فراوانی نێوانیان رێكبكەون بۆ ئەوەی بە سەنگی سیاسییەوە بچنە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانەوە. ئەم پەرەسەندنە، لەئێستادا، بە چەند جۆرێك شیكاریی بۆ دەكرێت، هەندێك پێیانوایە كە ئەو هاوپەیمانێتییە، پێشمەرجێكی بەردەم ئەو هێزانەیە بۆ ...

زیاتر »

لەخشتەبردن ..!

لەسیاسەتدا، شێوازێكی لەخشتەبردن سەبارەت بە ئەزموونی گروپە سیاسییەكان، ئەوەیە كە، لەپێناوی پەردەپۆشكردنی لادانی گروپێكی سیاسیی دیاریكراودا، پەنا بۆ لۆژیكی بەراوردكردنی ببرێت بە ئەزموونی گروپی تری لەخۆی ناشیرینترو خراپتر!. ئەم گەمەیە، هەر بە تەنها فریودان‌و پەردەپۆشكردن نییە، پەیوەندیی بە فۆرمێكی دواكەوتووانەی بەراوردكردنیشەوە نییە لەنێوان ئەزموونی كاراكتەرانی سیاسی، بەڵكو، لەبنەڕەتدا، گوزارشتە لەبیركردنەوەیەكی مەترسیداریش!، ئەمە وەك ڤایرۆسێك وایە بۆ لەكارخستنی میكانیزمی ستانداردی نێودەوڵەتی ...

زیاتر »

هەڵەیەكی یەكگرتووی ئیسلامی..!

لەدروستبوونیانەوە لە (1994ز)ەوە تا ئێستا، بە شیاو نابینرێت كە، تەنها لەسەر ئەوەی، لەڕووی ئایدیۆلۆژییەوە، درێژكراوەی رێكخراوێكی ئیسلامیی ناوچەكەو جیهانن، ئیتر دژایەتیی هێزێكی وەك یەكگرتووی ئیسلامی، بكرێت. حزبەكان‌و رای گشتیی-ش، دژی سووتاندنی بارەگاكانیان‌و گرتن‌و ئەزێتدانی ئەندامانیان بوون لەڕووداوەكانی كانونی یەكەمی (2011ز)ی بادیناندا. راستە، ململانێی فكریی یەكگرتوو دەكرێت، رەخنە لەئەزموونیان‌و لەئەدەبیات‌و تاقیكردنەوەی ئەو ئایدیۆلۆژیا ئاینییانەی ناوچەكەو بكەرو رەمزەكانیشیان دەگیرێت، كە پشتیان پێدەبەستن، ...

زیاتر »

هه‌موارێكی بێ ده‌سكه‌وت..!

ئێستا ته‌نانه‌ت هاووڵاتیانی ئاسایی-یش، له‌شه‌قامی عێراقدا، ئه‌زانن كه‌، هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، جگه‌ له‌وه‌ی ده‌ربڕی ئیراده‌ی ته‌نها لایه‌نه‌ ناڕازی و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌رنه‌چووه‌كان بوو، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیشی، پێ نه‌كرا!. ئه‌م رووداوه‌، ده‌سكه‌وتێكی دیاریكراوی بۆ عێراقییه‌كان تیا نه‌بوو، لانیكه‌م، له‌به‌ر سێ هۆ:- یه‌كه‌میان: قه‌واره‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌یانوتووه‌ دژی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانین، بۆیه‌ دانانی ئه‌م رێكارییه‌، وه‌ك بڕگه‌یه‌كی یاساكه‌، ...

زیاتر »