سەرەکی » زانست » كه‌شتی نوح (پەڕە 14)

كه‌شتی نوح

دۆزینه‌وه‌ی كیشوه‌رێكی ونبوو له‌ژێر كیشوه‌ری ئه‌نتاركتیكا

ئاژانسی فه‌زایی ئه‌ورپا چه‌ند كیشوه‌رێكی ونبووی دۆزییه‌وه‌ كه‌ له‌ ژێر كیشوه‌ری ئه‌نتاركتیكادا حه‌شار درابوون . به‌پێی ئاژانسه‌كه‌ ئه‌و كیشوه‌ره‌ ونبووانه‌ ماوه‌ی ملیۆنه‌ها ساڵه‌ له‌ژێر كیشوه‌ری ئه‌نتاركتیكادا ماونه‌ته‌وه‌ و وێنه‌ نوێیه‌كانی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانیش ئه‌و خشته‌ی كاتییه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ زه‌وییه‌ كۆنه‌كان له‌ قوڵایی (1.6) كیلۆمه‌تری ئه‌نتاركتیكادا شاردراونه‌ته‌وه‌ . ئه‌و وێنانه‌ش به‌ پشتبه‌ستن به‌ مه‌یدانی موگناتیسیی و (GOCE) گیراون، كه‌ پێی ده‌وترێت ...

زیاتر »

هه‌ڵپاچینی دره‌خته‌كان خزمه‌ت به‌چی ئه‌كات؟

دره‌خت ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی كه‌ كه‌مترین ڕوبه‌ر له‌ زه‌وی داگیر ده‌كات و زۆرترین سوود ده‌گه‌یه‌نێ . دره‌خت ئه‌گه‌رچی ده‌شێ له‌ ده‌نكه‌ تۆوێكی زۆر بچوكه‌وه‌ درووست ببێ به‌ڵام هه‌ندێكیان گه‌ر توشی شكاندنه‌وه‌و بڕین نه‌بێت ده‌شێ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك بژی و بۆ نزیكه‌ی سه‌د مه‌تر به‌رز بێته‌وه‌ و چه‌ندین تۆن له‌كاربۆنی هه‌وا كۆ بكاته‌وه‌ و دوو ئه‌وه‌نده‌ی قورساییه‌كه‌ی خۆی ئۆكسجین بكاته‌ هه‌واوه‌ . دره‌خت ...

زیاتر »

ژینگه‌و قوتابخانه‌

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان فرۆشگه‌ی خوێندنگه‌ بوونی فرۆشگه‌ له‌ ناو بینای خوێندندا ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆنی خۆراك و كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌ سه‌ر خوێندكار دروست ده‌كات . زۆرێك له‌و شوێنانه‌ی كراون به‌ فرۆشگه‌ مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كانی تێدا فه‌راهه‌م نابێت. دروستكردنی شوێنیكی تایبه‌ت به‌ فرۆشگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بیناكه‌ واته‌ له‌ حه‌وشه‌ی خوێندنگاكه‌دا به‌ دیزاینێكی گونجاو كه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ی له‌ ئاست ژماره‌ی خوێندكاراندا بێت و ڕه‌چاوی ...

زیاتر »

ئه‌شكه‌وتی مه‌ڕمه‌ڕ

فۆتۆگرافه‌ر كریس هیلاری بۆ باشوری ئه‌مه‌ریكا گه‌شتی كرد، له‌وێ كۆمه‌ڵێك دیمه‌نی زه‌ویزانی جوان و سه‌رنجراكێشی دۆزیه‌وه‌. له‌ دۆزینه‌وه‌كانی به‌ به‌له‌م كۆمه‌ڵێك ئه‌شكه‌وتی مه‌رمه‌ری جوانی به‌دی كرد. له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كاندا دیمه‌نی ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی بینی كه‌ به‌ ئاو و كات دروست ببون. كه‌ تێروانینێكی كاریگه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات له‌ رووی دیمه‌نه‌ سروشتیه‌ زانخوازیه‌كانه‌وه‌ كه‌ به‌زیاتر نزیك بوونه‌وه‌ لێیان شێوه‌و ره‌نگ و پێكهاته‌ی جوان و ...

زیاتر »

كیسه‌ڵێكی ده‌گمه‌ن دۆزرایه‌وه‌

یه‌كێك له‌راوچیانی ماسی له‌كوبا كیسه‌ڵێكی ده‌گمه‌نی ئاوییان دۆزییه‌وه‌. له‌میانی گه‌شتێكی راوكردندا له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك یه‌كێك له‌رووباره‌ بچوكه‌كان، ئه‌و راوچیه‌ «كیسه‌ڵێكی دوو سه‌ر» ی دۆزییه‌وه‌ كه‌یه‌ك له‌شیان ھه‌یه‌ و پێكه‌وه‌ نوساون. ئه‌م جۆره‌ پێكھاته‌یه‌ زۆر ده‌گمه‌نه‌ له‌سروشتدا و به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌ رێگره‌ له‌به‌رده‌م گه‌ڕانیدا به‌شوێن خۆراك و خواردنه‌وه‌دا بۆی دوای ماوه‌یه‌ك له‌ژیانی وون ده‌بێت.

زیاتر »

كه‌ركه‌ده‌نی سپیش له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندایه‌

دوای قڕتێكه‌وتنی كه‌ركه‌دنی خۆڵه‌مێشیی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌یان، كه‌رده‌دنی سپیش له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناو چووندایه‌. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایده‌كات، ژماره‌ی كه‌ركه‌ده‌نی سپی باكوریی كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و به‌هه‌زارانیان لێ قڕ بووه‌ و ئێستا به‌ ته‌نها دوو دانه‌ له‌و جۆره‌ ماوه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و جۆره‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندایه‌. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گۆڤاری‌ زانستیی (The Royal Society of London)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و دوو كه‌ركه‌ده‌نه‌ سپییه‌ی كه‌ ...

زیاتر »

له‌ڕێی فه‌یسبووكه‌وه‌ كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بناسه‌

پۆست و بڵاوكراوه‌كان زۆر زانیاری له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك ده‌رده‌خه‌ن، له‌ رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ ده‌توانرێت له‌حاڵه‌تی ده‌روونی به‌كارھێنه‌ر شاره‌زابین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تووشی خه‌مۆكیش بووبیت. فه‌یسبوك زۆر زانیاری له‌سه‌ر كه‌سانی چوار ده‌ورمان ده‌رده‌خات، ئایا ئه‌و كه‌سه‌ ئیشی چیه‌و شوێن و ته‌نانه‌ت كه‌ی پشووی ئه‌و كه‌سه‌یه‌، له‌وه‌ش سه‌رنجراكێشتر ئه‌وه‌یه‌ ده‌توانیین له‌ رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ بزانیین كه‌ تووشی خه‌مۆكی هاتووه‌. چه‌ند لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌ زانكۆی ...

زیاتر »

دێرینترین نیگاری سه‌ر دیوار له‌ ئه‌شكه‌وتێكی ئه‌ندۆنیزیا دۆزرایه‌وه‌

دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند نیگارێك له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وتێكی ئه‌ندۆنیزیا سه‌رهه‌ڵدانی نیگاركێشانی مرۆڤ له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ری ڕاستكردنه‌وه‌ی میژووی نیگاركێشان له‌ جیهاندا. به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌ باوه‌ی كه‌ ده‌وترا «هه‌ونه‌ری نیگاركێشان له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان له‌ ئه‌وروپاوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌» دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێ وا ده‌كات كه‌ پێویست بێت دووباره‌ مێژووی هونه‌ری نیگاركێشان بنوسرێته‌وه‌. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ تیمێكی زانا و شاره‌زایانی مێژووی نوسینی سه‌ر ...

زیاتر »

ئاو ….له‌ ئاوه‌دانییه‌وه‌ بۆ هه‌ڕه‌شه‌!

خالید سلێمان له‌ باره‌ی كێشه‌كانی كه‌مئاویـی له‌ جیهان بۆ (كوردستانی نوێ) ده‌دوێت کەشتی نوح ڕۆژی 13/11/2018 له‌ چوارچێوه‌ی وه‌رزی ڕوناكبیریی كتێبخانه‌ی گشتیی شاری سلێمانی و له‌ هۆڵی (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس (خالید سلێمان) كۆرێكی پێشكه‌شكرد به‌ ناونیشانی ( له‌ پاسه‌وانی سروشته‌وه‌ بۆ بكوژانی ئاو). له‌و كۆڕه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌كادیمی و كه‌سانی پسپۆڕ له‌ بواری ژینگه‌ ...

زیاتر »

زاناكان ده‌یانه‌وێت له‌ بۆشایی ئاسماندا كشتوكاڵ بكه‌ن

تا ئێستا پرسیارێك ده‌كرێت له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی داخۆ ده‌توانرێت له‌بۆشایی ئاسماندا كشتوكاڵ بكرێت، یان ئایا زانایانی بایه‌لۆژی هۆرمۆنێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ بتوانێت وا بكات له‌بۆشایی ئاسماندا كشتوكاڵ بكرێت؟ زاناكانی (زیوریخ)یش ده‌یانه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ به‌ (به‌ڵی) بده‌نه‌وه‌. توێژه‌ره‌وه‌ و زانایانی زانكۆی زیوریخ له‌ سویسرا ڕێگه‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هێزی ڕاكێشان و لاوازیی خۆراكپێده‌ره‌كان كه‌ له‌سه‌ر ڕووی مانگ و هه‌ساره‌كانی دیكه‌ ...

زیاتر »