سەرەکی » زانست » كه‌شتی نوح (پەڕە 21)

كه‌شتی نوح

دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی گیاندارێكی ده‌ریایی ته‌مه‌ن 20 ملیۆن ساڵ

زانایانی شوێنه‌وارناسیی ئه‌مریكی له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك كه‌ناڵی په‌نه‌ما به‌ ڕێكه‌وت پاشماوه‌ی گیاندارێكی مانگای ده‌ریاییان دۆزییه‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ بیست ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوه‌. ئه‌و زانایانه‌ كه‌ ستیڤن مانشیته‌ر، ئه‌مینداری مۆزه‌خانه‌ی نه‌هه‌نگیی كۆن بۆ مێژووی سروشتیی سه‌رپه‌رشتیده‌كردن و بۆ هه‌ندێك ڕووه‌كی به‌به‌ردبوو ده‌گه‌ڕان به‌ ڕێكه‌وت ئێسكی ئه‌و گیانله‌به‌ره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌. (ئارۆن وود) توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی دكتۆرایه‌ له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ و سه‌رپه‌رشتیی كاره‌ مه‌یدانییه‌كانی كردووه‌ ...

زیاتر »

چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ و جه‌نگ و وێرانكردنی ژینگه‌

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان چه‌ك له‌سه‌ره‌تای‌ دروست بوونی‌ مرۆڤدا پێویستیه‌كی‌ گرنگ بووه‌ بۆ ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌ی‌ دڕنده‌كان ودابینكردنی‌ بژێوی‌ . چه‌ك بۆ ڕاوكردن پێویست بووه‌ ، جابۆ زینده‌وه‌ری ناو ئاو بوبێ یا وشكانی، چونكه‌ هه‌ڵكه‌وته‌ی له‌شی مرۆڤ وابووه‌، كه‌ پویستی به‌ خواردنی گۆشت و شیرو هێلكه‌ی زینده‌وه‌ران بووه‌ . ئه‌شێ‌ له‌ سه‌ره‌تادا لقه‌ دارێك یان ئێسكێك یان به‌ردێك چه‌كی‌ ده‌ستی‌ مرۆڤ ...

زیاتر »

به‌ بیانووی ڕۆژی ڤالانتاینه‌وه‌

روخساری ڤالانتاین دووباره‌ ده‌نه‌خشێنرێته‌وه‌ و نهێنی نوێ ئاشكرا ده‌بێت نه‌خشاندنی ڕوخساریی ڤالانتاین چه‌ند ڕاستییه‌كی نوێ ئاشكرا ده‌كات و پێده‌چێت ته‌نها پیاوچاكێك بووبێت و له‌ سه‌رده‌می ڕۆمانییه‌كاندا ژیابێت، نه‌ك له‌ كاتی ده‌سه‌لاتی مه‌سیحییه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ڕووخساری ئه‌و قه‌شه‌یه‌ چۆن بووه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی 14ی شوباتی هه‌موو ساڵێكدا ناوی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زاری ئاشقان، پسپۆڕێكی بواری كێشانه‌وه‌ی ڕوخساری كه‌سه‌ كاتۆلیكییه‌ به‌ناوبانگه‌كان وێنه‌یه‌كی ...

زیاتر »

چه‌ند خۆراكێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشی ئاره‌ق

ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا – هۆلاند ڕه‌نگه‌ زۆرێكمان هه‌ست به‌ بێزارییه‌كی زۆر بكه‌ین كاتێك له‌ دوای ئه‌نجامدانی كارێك یاخود له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی گه‌رمدا دوای ئاره‌قكردنه‌وه‌ بۆنێكی ناخۆشمان لێدێت. هه‌ندێك له‌ خۆراكه‌كانیش به‌ هۆكاری زیادكردنی بۆنی بێزاركه‌ری ئاره‌ق داده‌نرێن وه‌ك ته‌ماته‌ و كه‌له‌رم و قاوه‌. به‌ڵام هه‌ندێكی تر له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌كان یارمه‌تیده‌رێكی باشن بۆ ڕزگاربوون له‌ بۆنی ناخۆشی ئاره‌قكردنه‌وه‌، له‌و خۆراك ...

زیاتر »

راستكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌كان سه‌باره‌ت به‌ خواردن و خواردنه‌وه

هه‌ندێك بۆچوون سه‌باره‌ت به‌ خۆراك و خواردنه‌وه‌كان هه‌یه‌ كه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌گوێزرێته‌وه‌ و زۆربه‌یان هه‌ڵه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ بۆ خه‌ڵك بخرێنه‌ڕوو. چه‌ند بۆچونێك هه‌یه‌ كه‌ لای خه‌ڵك خه‌ریكن ده‌بنه‌ باوه‌ڕێكی جێگیر و له‌ ڕاستیشدا هه‌ڵه‌ن نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌، به‌ڵكو هه‌ندێكیان بونه‌ته‌ مایه‌ی پرسیار، بۆیه‌ كۆمه‌ڵه‌ی خۆراكیی ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌ چه‌ندین پسپۆڕی خۆراك پێكهاتوون به‌ پێویسیتان زانیوه‌ ئه‌و ...

زیاتر »

تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیا، ئایدا رۆبۆتێكی شێوه‌كار

نوێترین داهێنانه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان دروستكردنی ڕۆبۆتێكی شێوه‌كاره‌ له‌ شێوه‌ی خانمێكدا كه‌ ده‌توانێت به‌ قه‌ڵه‌می ڕه‌ساس تابلۆ بكێشێت. ئایا مرۆڤی ئالی یان ڕۆبۆته‌كان ده‌توانن داهێنه‌ر بن؟ ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ دروستكه‌رانی ڕۆبۆتی (ئایدا) هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش ڕۆبۆتێكه‌ و له‌ شێوه‌ی خانمه‌ شێوه‌كارێكدایه‌ و ده‌توانێت به‌ قه‌ڵه‌می ڕه‌ساس تابلۆ بكێشێت. كۆمپانیای ( هونه‌ری ئه‌ندازه‌یی) كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ شاری كۆرنولی به‌ریتانیایه‌ ...

زیاتر »

مه‌ریخ بووه‌ته‌ روگه‌ی ئاژانسه‌ فه‌زاییەکانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا

دوای گه‌یشتنی بۆ سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ئه‌ركه‌كانی دۆزره‌وه‌ی (ئینسایت) ده‌ستپێده‌كات و زانایان چاوه‌ڕیی زانیاریی زیاترن كه‌ ئه‌و دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ ڕه‌وانه‌ی بكات. نێرده‌ی زانستیی سه‌رپه‌رشتیاری دۆزه‌ره‌وه‌ی(ئینسایت)كه‌ ئێستا له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخه‌ ئاشكرایكردووه‌، ئه‌و دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ كاره‌كانی جێگیركردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی ته‌واو كردووه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی. یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه‌ له‌ توێتێكیدا نوسیویه‌تی» هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویستمانه‌ ئینسایت ئاماده‌ی كردووه‌، ...

زیاتر »

كاریگه‌ریی كانزا قورسه‌كان له‌ ژینگه‌دا له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان پیس بونی ژینگه‌ كاتێك به‌زیانه‌ كه‌ كاربكاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و زینده‌وه‌رو ڕووه‌كه‌كان، پیسبوون له‌ڕیگه‌ی خۆراك و ئاوو هه‌واوه‌ ده‌چێته‌ ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ و زینده‌وه‌ر و ڕوه‌كه‌‌‌كانه‌وه‌. كانزاكان بۆ پیشه‌سازی پێویستن به‌ڵام نابێت تێكه‌ڵ خۆراك و ئاوو هه‌وا ببن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌لمێنراوه‌ كاریگه‌ری خراپیان بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌. زه‌وی خاك وئاو هه‌واكه‌ی، كه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ژیان و به‌رده‌وامیه‌تی، ...

زیاتر »

ژماره‌ی سه‌ر ماده‌ خۆراكییه‌كان و ماناكانیان

له‌سه‌ر زۆربه‌ی پاكه‌ت و قوتووی مادده‌خۆراكییه‌كان پیتی گه‌وره‌ی ئینگلیزیی (E) و چه‌ند ژماره‌یه‌ك دانراوه‌ و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكه‌ شتی دیكه‌ی تێكه‌ڵكراوه‌. له‌ وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیادا هه‌ندێك یاسا هه‌یه‌ كه‌ كۆمپانیاكانی خۆراك پابه‌ند ده‌كات ژماره‌یه‌ك له‌ پێش ئه‌و پیتی (E)یه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووپۆشی خۆراكه‌كان دابنێن بۆ زانینی سروشتی مادده‌ پارێزه‌ره‌كه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چی بۆ زیادكراوه‌، تا ساڵی ...

زیاتر »

قه‌تیسبوونی گه‌رمی زه‌وی مه‌ترسیی بۆ ژنی دووگیان دروست ده‌كات

به‌پێی ڕاپۆرتی ژماره‌یه‌ك پزیشكی ئه‌مریكیی قه‌تیسبوونی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی گاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژنی دووگیان هه‌یه‌ و كۆرپه‌له‌ی شێواو له‌ سكیدا دروست ده‌بێت و تووشی نه‌خۆشیی زگماكیی دڵی ده‌كات . توێژه‌رانی زانكۆی ئه‌لبانی له‌ نیویۆركی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ ڕه‌نگه‌ قه‌تیسبوونی گه‌رمای گۆی زه‌وی هۆكاربێت بۆ له‌دایكبونی ئه‌و ساوایانه‌ی كه‌ تووشی پشێویی ته‌ندروستیی زگماكیی كوشنده‌ ده‌بن، چونكه‌ دایكێك له‌ كاتی دووگیانیدا ...

زیاتر »