سەرەکی » زانست » كه‌شتی نوح (پەڕە 22)

كه‌شتی نوح

دۆزینه‌وه‌ی جۆرێكی تایبه‌تی دایناسۆر

زانایانی جیۆلۆجیی له‌ ناوچه‌ی په‌ته‌گۆنیای باشوری ئه‌رژه‌نتین ئێسكه‌ په‌یكه‌ری دایناسۆرێكیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ دركێكی تیژی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ستوونی پشتییه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی دایناسۆر كه‌ به‌ (Bajadasaurus pronuspinax)ناسراوه‌ نزیكه‌ی (140 ) ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوه‌ و ئه‌و دڕكه‌ تیژانه‌ی سه‌ر پشتی له‌ كاتی خۆیدا به‌ ڕووپۆشێكی ئه‌ستور داپۆشراون. زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و شاخ و دڕكه‌ تیژانه‌ ...

زیاتر »

ئۆتۆمۆبیل و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژینگه‌

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌ درێژایی مێژوو گرنگ بووه‌و ڕیگاو هۆكانی گواستنه‌وه‌ هه‌تا هه‌تایه‌ پێویسته‌ بۆ مرۆڤ،. له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌ بڕبڕه‌ی‌ پێشكه‌وتن داده‌نرێت نه‌بوونی ڕێگاوبانی‌ له‌ بارو هۆی گواستنه‌وه‌ی‌ گونجاو به‌ زیانێكی گه‌وره‌ ئه‌شكێته‌وه‌ له‌ به‌فیرۆدانی كات و زیانی گیانی وماڵی وكاریگه‌ر ئه‌بێت له‌ سه‌رباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وئابووری‌، ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ به‌هه‌ڵمه‌ته‌ی‌ له‌ بواری پیشه‌سازی‌و تكنۆلوژیادا رووئه‌دات كه‌به‌شێكی تایبه‌ته‌ به‌هۆكانی گواستنه‌وه‌و ...

زیاتر »

خه‌مۆكیی وه‌رزیی په‌یوه‌ندیی به‌ ڕه‌نگی چاوه‌وه‌ هه‌یه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی (ساوس وێڵز) ئاشكرایده‌كات، پێده‌چێت ڕه‌نگی چاوه‌كان هۆكارێك بن بۆ هه‌ستكردن به‌ خه‌مۆكیی له‌ وه‌رزیی زستاندا. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی چاویان قاوه‌یی و ڕه‌شه‌ زۆرتر تووشی خه‌مۆكیی زستانه‌ ده‌بن كه‌ به‌ پشێویی سۆزداریی وه‌رزیی ناسراوه‌ و به‌ (SAD)ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا خاوه‌ن چاوه‌ كاڵه‌كان كه‌متر تووشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌رونییه‌ ده‌بن، به‌ تایبه‌ت چاو شینه‌كان. توێژه‌ره‌وه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر شێوه‌كانی ...

زیاتر »

دایكی هابل مالئاوایی كرد

ژنه‌ گه‌ردونناس و دیزاینه‌ری ته‌لسكۆبی هابل (نانسی رۆمان) له‌ ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دواییكرد پێگه‌ی ئاژانسی ناسا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و خانمه‌ی ڕاگه‌یاند و ستایشی و كارو خزمه‌ته‌كانی (نانسی رۆمان)ی كرد . له‌به‌یاننامه‌كه‌ی ناسادا هاتووه‌ « نانسی له‌ ساڵی 1959 ه‌وه‌ له‌ ناسا كاریكردووه‌ یه‌كه‌مین ژن بووه‌ له‌مێژووی ئه‌مریكادا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌رگرێت له‌و ئاژانسه‌دا». نانسی رۆمان دیزاینه‌ری ته‌لسكۆبی ...

زیاتر »

ماچی دایك كۆرپه‌ی تازه‌ له‌ دایكبوو له‌ نه‌خۆشیی ده‌پارێزێت

ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا – هۆلاند ماچكردنی كۆرپه‌ی تازه‌ له‌دایكبوو له‌لایه‌ن دایكیه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی پێكهاته‌ی ئه‌و شیره‌ی كه‌ به‌ كۆرپه‌كه‌ی ده‌دا ! ماچكردنی كۆرپه‌له‌ به‌ تایبه‌ت له‌لایه‌ن دایكییه‌وه‌ كه‌ شیری پێده‌دا كارێكی ئاساییه‌ و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی كۆرپه‌كه‌ی ورده‌ ورده‌ ئه‌م شێوازه‌ له‌ ماچكردن كه‌م ده‌بێته‌وه‌ . به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌ووتوه‌ كاتێك دایكێكی شیرده‌ر كۆرپه‌كه‌ی ماچ ده‌كات ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی پێكهاته‌ی ...

زیاتر »

خه‌یاری ده‌ریا، سوودێكی زۆر و نرخێكی گران

ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا خه‌یاری ده‌ریا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ڕووه‌كییه‌ نییه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ یان ناوبه‌ناو له‌ماڵه‌كاندا هه‌یه‌ و ده‌خورێت، به‌ڵكو گیانداریكی ئاوییه‌. خه‌یاری ده‌ریا یه‌كێكه‌ له‌و زینده‌وه‌ره‌ ئاوییانه‌ی كه‌ له‌ بنكی ده‌ریاكان دا ده‌ژی و له‌ڕۆژگاری ئه‌مرۆمان گرنگییه‌كی زۆری پێده‌دریت چ بۆ مه‌به‌ستی خواردن یاخود وه‌ك چاره‌سه‌ری پزیشكیی به‌جۆریك نرخی یه‌ك كیلۆ له‌جۆره‌ باشه‌كانی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی (3) هه‌زار دۆلار. له‌ جیهاندا ...

زیاتر »

ئه‌م خواردنه‌ خه‌مۆكی و كێشه‌كانی مێشك ناهێڵێت

كێشه‌كانی مێشك و لاوازی یاده‌وه‌ری و دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی باڵی به‌سه‌ر ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكدا كێشاوه‌، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م كێشانه‌دا چه‌ندین ڕێگا هه‌یه‌ به‌ڵام كه‌سانێكی زۆر هه‌ن نازانن په‌نا بۆ چی به‌رن و چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ن. یه‌كێك له‌و خواردنانه‌ی كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر باشكردنی مێشك و فرمانه‌كانی «زه‌عته‌ر»ه‌، ئه‌م گیایه‌ به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه‌ به‌ مادده‌ كانزاییه‌كانی وه‌ك زینك و ...

زیاتر »

بۆچی له‌ دایكبوانی كوڕ له‌ كچ زۆرترن

له‌ زۆربه‌ی ولاتانی جیهان له‌دایكبوانی كوڕ زۆرترن له‌ چاو له‌دایكبوانی كچ، ئایا ئه‌مه‌ ڕێكه‌وته‌ یان بنه‌مایه‌كی زانستی هه‌یه‌؟ به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی چه‌ندین ساڵه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ساڵانه‌ له‌ به‌ریتانیا و چین و هیند و زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش ژماره‌ی له‌دایكبوانی كوڕ زۆرتره‌ به‌به‌راورد به‌ ژماره‌ی له‌دایكبوانی كچ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌. بۆ نمونه‌ له‌ ساڵی 2007 دا له‌ ئینگلته‌را و ...

زیاتر »

شوێنه‌واری ژیانێكی دێرین له‌ كه‌نه‌دا دۆزرایه‌وه‌

زانایانی به‌ریتانیی له‌ناوچه‌یه‌كی كه‌نه‌دا شوێنه‌واری ژیانی دێرینیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 4 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا. زانایانی به‌ریتانیا له‌ ناوچه‌یه‌كی سه‌ركه‌ناری كه‌نداوی هدسۆن له‌ باكوری هه‌رێمی كیبیك له‌ كه‌نه‌دا و له‌ نزیك كۆمه‌ڵه‌ دورگه‌ی (ناستابوكا) چه‌ند به‌ردێكیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (3.7) ملیار ساڵ پێش ئێستا و شوێنه‌واری زینده‌وه‌رانی وردی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، ئه‌م شوێنه‌وارانه‌ش كۆنترین به‌ڵگه‌ن بۆ ژیان له‌سه‌ر ...

زیاتر »

دوای 600 ساڵ په‌یكه‌ر و نیگاره‌ به‌ردینه‌كان دۆزرانه‌وه‌

له‌سكۆتله‌ندا چه‌ند په‌یكه‌رو نیگارێكی به‌ردین دۆزرانه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی 600 ساڵ بوو شاردرابوونه‌وه‌. ئه‌و نیگار و په‌یكه‌ره‌ به‌ردینانه‌ له‌ گۆڕی ئوسقوفێكدا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌چاخی ناوه‌ڕاستدا له‌ سكۆتله‌ندا ژیاوه‌. شوێنه‌كه‌ش له‌كاتی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی پسپۆڕانی ژینگه‌پارێز و به‌ ڕێكه‌وت دۆزرانه‌وه‌. له‌و شوێنه‌دا وێنه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی هاوشێوه‌ی پیاوانی پیرۆز دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ڕووبه‌رووی دیوای گۆڕه‌كه‌ بوون . ئه‌و گۆڕه‌ ده‌كه‌وێته‌ كاتدرائیه‌ی (دنكێڵد) و له‌ ...

زیاتر »