سەرەکی » زانست » كه‌شتی نوح (پەڕە 43)

كه‌شتی نوح

سووده‌كانی خواردنی لاله‌نگی

لاله‌نگی یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ وه‌رزیه‌كان چاره‌سه‌ری سه‌رمابوون و ئه‌نفلۆنزا ده‌كات،ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها سوود نیه‌ كه‌ لاله‌نگی هه‌یه‌تی به‌هۆی بوونی كۆمه‌ڵێك ڕه‌گه‌زی خۆراكی گرنگ له‌م میوه‌یه‌دا خواردنی سودی زۆری بۆ جه‌سته‌‌و پێست هه‌یه‌،ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك سودی دیكه‌ی لاله‌نگین: ١-چاره‌سه‌ری لۆچی ده‌مووچاو ده‌كات: به‌هۆی بوونی ڤیتامین «C» له‌ لاله‌نگیدا خواردنی پێست به‌گه‌نجی ده‌هێڵێته‌وه‌ ده‌شتواندرێت له‌ ڕێگای گیراوه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ پێكدێت له‌: (سێ قژ له‌ لاله‌نگی ...

زیاتر »

هه‌ره‌مه‌كانی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی…

هه‌ره‌مه‌كانی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی بوونه‌وه‌ جێگه‌ی مشتومڕ جارێكی تر به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێت پێشبینیه‌كانی دوو هه‌ڕه‌می نامۆی بنكی ئاوی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سییان خسته‌وه‌ به‌ر باس و مشتومڕ كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه‌ی بڕوایان به‌ تیۆری پیلانگێڕی هه‌یه‌ له‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ مشتومڕ سه‌باره‌ت به‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ له‌پێگه‌ی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و دوو په‌یكه‌ری گه‌وره‌ ده‌رده‌خات له‌ ناو قوڵایی ئاوه‌كانی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سیی و له‌ ...

زیاتر »

چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له‌ 4 ڕۆژدا

زاناكان  ستایشی ئه‌و ته‌كنیكه‌ نوێیه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان  له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا چاره‌سه‌ر بكات.  ئه‌و ته‌كنیكه‌ نوێیه‌ به‌ چوار ڕۆژ شێر په‌نجه‌ی سییه‌كان  له‌ناو ده‌بات ئه‌ویش به‌ لابردنی گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دروست كردنی درزێك به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌نكه‌ شقارته‌یه‌ك  له‌ ته‌نیشت سنگه‌وه‌. گه‌وره‌ی نه‌شته‌رگه‌ره‌كانی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی نیشتمانیی  له‌به‌ریتانیا جه‌ختی كرده‌وه‌، ئه‌و ته‌كنیكه‌ نوێیه‌ زۆر به‌كاره‌ و وه‌ك جێگره‌وه‌ی ...

زیاتر »

زانایان: ده‌توانرێت برنج له‌ ئاوی ده‌ریادا بچێنرێت

زانایانی چین سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ چاندنی برنج له‌ ئاوی ده‌ریا سوێره‌كاندا.  ڕۆژنامه‌ی (ئیندیپێندت)ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه‌، دوای هه‌وڵێكی زۆر كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ی خایاندووه‌ دواجار زاناكانی چین توانیان مه‌ره‌زه‌ له‌ ئاوی سوێری ده‌ریادا بكه‌ن و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش یارمه‌تی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی برنج ده‌دات و خۆراكی پێویست بۆ  زیاتر له‌ 200ملیۆن كه‌س دابین ده‌كات. به‌پێی  هه‌مان سه‌رچاوه‌ برنجه‌كه‌ له‌ كێلگه‌یه‌كی نزیك شاری (چینگدوا)ی ...

زیاتر »

كه‌مخه‌ویی كێش زیاد ده‌كات

كه‌مخه‌ویی  له‌زۆر ڕووه‌وه‌ مه‌ترسی بۆ له‌شساغیی مرۆڤ هه‌یه‌‌و ڕه‌نگه‌ قه‌ڵه‌و بوونیش یه‌كێك بێت له‌و مه‌ترسییانه‌. ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆڕانی زانكۆی (كینگر) له‌ له‌نده‌ن شیكردنه‌وه‌یان بۆ 11 توێژینه‌وه‌ كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی داخۆ  ماوه‌ی خه‌وتن كار ده‌كاته‌ سه‌ر زیادبوونی كێش؟ دواتر ئه‌و پسپۆڕانه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خه‌وتن له‌ 7 سه‌عات كه‌متر له‌ شه‌ودا وا ده‌كات مرۆڤ (385) كالۆری زیاتر بخۆن  ئه‌مه‌ش مانای زیادبوونی ...

زیاتر »

با‌ ده‌ریاییه‌كان بۆ وزه‌ی هه‌موو جیهان

ئاشه‌ بایه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ كه‌ له‌ ده‌ریاكاندا داده‌نرێن به‌هێزترن له‌وانه‌ی له‌ ووشكانیدان، به‌هۆی به‌هێزییان له‌سوود وه‌رگرتن له‌و بایانه‌ی له‌به‌رگه‌ هه‌واوه‌ دێن.  توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگای كارنیگی بۆ زانسته‌كان له‌ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه‌، ئه‌و ئاشه‌ بایانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایی له‌ با  كه‌ له‌ ده‌ریاكاندا داده‌نرێن ده‌توانن وزه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به‌رهه‌مبهێنن كه‌ به‌شی سه‌رانسه‌ری جیهان بكات. زانایانی ئه‌و په‌یمانگه‌ ئه‌مریكییه‌ ئاماژه‌یان داوه‌، ئه‌و بایه‌ به‌هێزه‌ی له‌ده‌ریاكانه‌وه‌ هه‌ڵده‌كه‌ن ...

زیاتر »

بنه‌ڕه‌تی ناوی وڵاتان

ڕه‌نگه‌ خه‌ڵك زۆری له‌ باره‌ی وڵاتان خوێندبێته‌وه‌ و یان له‌ قوتابخانه‌كاندا  له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ چه‌ند زانیارییه‌كانیان خوێندبێته‌وه‌، به‌ڵام له‌باره‌ی بنه‌ڕه‌تی ناوی وڵاتانه‌وه‌ شتێكی زۆر نازانن. پێگه‌ی (Quartz) هه‌وڵی داوه‌ وه‌ڵامی پرسیاری زۆر كه‌س بداته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ مانای ناوی ده‌وڵه‌تان و بنه‌مای هه‌ندێك له‌و ناوانه‌، به‌پێی ئه‌و گه‌ڕانه‌ی كردوویه‌تی و 195 وڵاتی گرتووه‌ته‌ خۆی، 4 خاڵی دیاریكراو هه‌یه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ بنه‌مای ...

زیاتر »

توێژینه‌وه‌یه‌ك :كوڕان زیاتر له‌ كچان تووشی ئۆتیزم ده‌بن

زاناكانی زانكۆیه‌كی ئه‌مریكیی له‌توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا ئه‌و جیاوازییه‌یان ئاشكراكرد له‌ ڕێڕه‌وی ئاماژه‌كانی مێشكدایه‌ و ده‌بێته‌ هۆی پشێویی ئاوێزه‌ی ئۆتیزمی  و له‌ كوڕاندا زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێت.  (تید ئیبڵ) له‌ زانكۆی ویلایه‌تی ئیوای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتی» یه‌كێك له‌لایه‌نه‌ گرنگه‌كانی نه‌خۆشیی ئۆتیزم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی جار كارده‌كاته‌ سه‌ر كوڕان، له‌كاتێكدا ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی له‌سه‌ر كچان كه‌متره‌ و تێكڕاكه‌ی 4 كوڕه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك كچدا». له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ...

زیاتر »

نهێنی دروستبوونی ئاڵـتوون ئاشكرا بوو

ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئه‌ستێره‌ نهێنی دروستبوونی ئاڵتونیان ئاشكرا كرد زانایانی په‌یمانگای ماسوچیتس‌و كالیفۆرنیا بۆ ته‌كنه‌لۆژیا  ڕۆژی 17ی مانگی ڕابردوو پێكدادانی دوو ئه‌ستێره‌یان به‌دی كرد له‌ فه‌زادا كه‌ ڕاڤه‌یه‌كی گونجاو ده‌دات به‌ ده‌سته‌وه‌ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵتون و چه‌ند كانزایه‌كی به‌ نرخی دیكه‌. ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌ زۆر چڕه‌ له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كدا هه‌پروون به‌ هه‌پروون بوون كه‌ 130 ملیۆن ساڵی تیشكی له‌ زه‌وییه‌وه‌ دووره‌ ...

زیاتر »

توێژینه‌وه‌یه‌ك: كۆئه‌ندامی زاوزێ ژنان كۆمه‌ڵگه‌ی به‌كتریاكانه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی چینی بوونی ژماره‌یه‌كی جیاوازی به‌كتریا له‌ كۆئه‌ندامی زاووزێی ژناندا هه‌یه‌.  ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمكاری پزیشكیی(B.G.A)له‌ شاری(شینزین)ی چین له‌ سه‌ر (110)ژن كراوه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی مناڵبووندان دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشتر وا ده‌زانرا كه‌ زۆر ناوچه‌ی ناو كۆئه‌ندامی زاووزێی ژنان پاكه‌ و هیچ به‌كتریایه‌كی تێدا نییه‌. ئه‌و توێژینه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌گۆڤاری (Nature Communications) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ چه‌ند ...

زیاتر »