سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا (پەڕە 97)

دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا

مژدە..مژدە

جەماوەری خۆڕاگری گەلەكەمان… ئەی خەڵكی قارەمانی شارە حەیاتەكەو دەوروبەری.. لەم بارودۆخە ناسكەدا كە بەقوڵپێك دائەوەشێ‌ و لە دوای رووداوەكانی شانزەی ئۆكتۆبەرەوە یەخەو ملیوانی میلـلەتەكەمانی گرتووەو لەكاتێكدا كە پیلانی ناحەزان دەیەوێت بمانگێڕێتەوە بۆ تراكییەك، ئەنجوومەنەكەمان بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەگەرو مەگەرەكان لە هەنگاوێكی شێرانەدا، بڕیاریدا كۆبوونەوەیەكی مێژوویی ببەستێ‌. ئەم كۆبوونەوەیە كە دەنگی زوڵاڵی ناڕەزاییە بەرامبەر سەبەبكارانی وەزعەكە، بە بەشداریی هەموو رەنگ‌و دەنگە ...

زیاتر »

ئاخرین شەڕە

+ ئەوە چییە هەر كراسە چڵكنەكەی هەفتەی پێشووت لەبەردایە؟! ـ بڵێم چی ئوستاز؟!.. بەخوا تاقەتم نەبوو خۆم بگۆڕم. + سەیرە ها !..مودەتێ‌ لەمەوبەر بەتەمابووی دنیا بگۆڕی كەچی ئێستا حەوسەڵەی كراس گۆڕینێكیشت نەماوە. ـ مەسئولییەت وایە بەگم. + چی؟ بۆ بەخێرێ‌ تۆش بووی بە مەسئول؟ ـ بەڵێ‌.. مەسئولی ئەوەم ئاگام لە زمانی خۆم بێ‌ و رقی جەنابت هەڵنەسێنم. + جا وا ...

زیاتر »

گەیشتۆتە سەیرانگاكە

ـ ئەو جەریدەیە چییە بەدەستەوە؟ + قوربان پەنجەرەكەیان پێ‌ پاك ئەكەمەوە. ـ پەنجەرەكەی پێ‌ پاك ئەكەیتەوە؟! جا خۆ جەریدەكە لە پەنجەرەكە پیسترە. + مەیبەرەوە سەر سیاسەت‌و قسەی بە توێكڵ بەگم.. من دەمێكە جەریدە ناخوێنمەوە. ـ هەر هیچ؟ + با.. خەبەرە ئەدەبی‌و هونەرییەكان ئەخوێنمەوە. ئەویش هەمووی نا. ـ دە باشە مادام موتابەعەی ئەدەب‌و هونەر ئەكەی وەرە پێشەوە با سوئالێكت لێ‌ بكەم. ...

زیاتر »

چایه‌كی‌ تاڵ

گریمان حكومه‌ت چایه‌كی‌ بۆ هێنایت تاڵ بوو. له‌ حاڵه‌تی‌ وادا كێ‌ چی‌ ئه‌ڵێ‌؟ رووداو: چایه‌كه‌ هیچ تاڵ نییه‌. به‌عه‌كسه‌وه‌ ئه‌ڵێی‌ هه‌نگوینه‌، به‌س موعاره‌زه‌ و ئیعلامی‌ ناحه‌ز دیعایه‌ی‌ خراپمان بۆ ئه‌كه‌ن. كوردستانی‌ نوێ‌: هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ چایه‌كی‌ شیرین. كه‌ی‌ ئێن ئێن: گه‌نده‌ڵییه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ شه‌كری‌ ورده‌دا ئاشكرا بوو. سپێده‌: ئیشه‌ڵـڵا چای‌ داهاتوو شیرین ئه‌بێ‌. په‌یام: ئایا چای‌ مه‌سئوله‌كانیش تاڵه‌؟ میلـله‌ت پرێس: ...

زیاتر »

خەمی دڵی منتان نەبێ

خەمی دڵی منتان نەبێ‌ ئەم دڵەی من ضدل كەسرە لەو نەوعە زەلامانەیە كە عالەم هەمووی دێتەوە ئەم تازە ئەچێ‌ بۆ بەسرە خەمتان نەبێ‌ بەرگەی سەد پاشەكەوت ئەگرم بە حیزب ئەڵێم مەكركە لەبەرت بمرم من كەرێكی بێ‌ كورتانم چەپڵەلێدەری خۆتانم ئەم دڵەی من گەرد ناگرێ‌ بەهەزار ئاویش تەڕ نابێ‌ دەسا با بێ‌ بۆ سەر مەزبەلەی دەسەڵات لە هەر ماڵێ‌ كەڵەبابێ‌ ئێمە ...

زیاتر »

پەیڕەوی بۆ چییە؟

هاوڕێ‌: ئێستا لە حیزبا پلەكەت چییە؟ هەڤاڵ: من لە حیزبا نیم قوربان. هاوڕێ‌: درۆ مەكە. ئەو رۆژە بینیمیت بە پەلە خۆت ئەكرد بە ئیجتیماعا. هەڤاڵ: جا توخوا بەو هینە ئەڵێی حیزب!!      ***** ئەم: دیسان بەنزینیان گران كرد. ئەو: موشكیلە نییە. ئەم: چۆن موشكیلە نییە؟ ئەو: چاك.. بیكەن بە هەرچەنێ‌ من دایم بایی دە هەزاری تێ‌ ئەكەم.     ...

زیاتر »

بەقوڕگیراوە

ـ پرسیارێكت لێ‌ ئەكەم بەڕاستی جوابم بەرەوە، بێ‌ ئەوەی لەڕوودا دابمێنیت. + عیلاقەی بە بارەگا سووتاوەكەی زاخۆوە هەیە؟ ـ نا نا… شتێكی شەخصییە حەز ئەكەم بە صەراحەت جوابەكەیم لە خۆتەوە گوێ‌ لێ‌ بێ‌. + فەرموو قوربان. ـ تۆ ئێستا لەگەڵ منا موڕتاحی؟ + بەڵێ‌ موڕتاحم. ـ ئەی جاران چۆن بووی؟ + جاران مورتاحتر بووم. ـ قەزای ئەو صەراحەتەت لە هەموو ...

زیاتر »

ئێوە خۆتان

+ من ناشیرین نیم.. وێنەگرەكە خۆشی ناوێم تەركیز ئەخاتە سەر لووتم – قەناعەتی كچێك- + ئێمە ناتەبانین.. خەتای ئیعلامە قسەكانمان بڵاوئەكاتەوە – تەصریحی سەركردایەتییەك- + من سەری فڕۆكەخانەم نەكرد بەقوڕا.. خۆی یەكسەر كلیلەكانی تەسلیمی بەغا كرد – قسەی ریفراندۆمێك- + من سواری گای هار نەبووم.. عەبادی گایەكەی هاركرد – ئیعتیرافی ریفراندۆمچییەك- + من تەمەڵ نیم.. مامۆستا نازانێ‌ سوئال بێنێتەوە – ...

زیاتر »

خرتكەو پرتكە

تووتە: ئەڵێن چی ریفراندۆمێ‌ سازبكەین؟ برای تووتە: لەكوێ‌؟ زەڕنەقووتە: لەم هەرێمەی خۆمان. دۆشاومژە: ئەی ئەگەر لێیان كردین بە هەرا؟ ئەسپێ‌ كوژە: یەكسەر سڕی ئەكەین.      ***** مێرد: ژنەكە ئەزانی ئەحەی كوڕمان سیاسی دەرئەچێ‌؟ ژن: چۆن؟! مێرد: چاك. من سوئالی تەئریخی لێ‌ ئەپرسم ئەو جوغرافیام جواب ئەداتەوە.      ***** یەكەم: ئەوە خێرە وا بە عەجەلە؟ دووەم: كۆبوونەوەی مەكتەب سیاسییە ...

زیاتر »

سكاڵا بە شیعر

وڕێنەی نەخۆشێكی ئەهلییەكە: زامی دڵ وێران و ماڵ ئاوا طەبیب ماڵی وێرانم كە ماڵ ئاوا دەكا قسەی هاووڵاتییەك بۆ سەرۆكی حكومەت: عەقڵ و هۆشم داوە پێت، لێشی دەڕوانیی ماڵ وێران دەوڵەتێكی مفت و بێ‌ ساحێبە بۆچی ناتەوێ‌؟ نەسیحەتی خاوەن تەجروبەیەك بۆ كۆبوونەوەی حیزبەكان: نەفەس بگرە لە هاتوچۆی خۆڕایی هەتا ماوی كە ئەم بایە هەتا ئێستا هەر عومری بە با داوی ...

زیاتر »