سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ (پەڕە 2)

راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌

گەڕەكەكانی سەنتەری شاری هەولێر خەریکە دادەڕمێن

راپۆرتی: تەها عەبدوڵڵا ئەگەر لەسەر قەڵای هەولێرەوە سەیری خوارەوە بكەیت چەند خانوو و کۆڵانێکت بەرچاو دەكەوێت کە سیمایەكی کۆن و دێرینیان هەیە کە بەشێكن لە مێژووی شارەكە، كاتێكیش لێیان نزیکدەبیتەوە هەست دەكەیت تاڕادەیەكی زۆر پشتگوێخراون، جگە لەوەی ژیانی ئاسایی تێدا نەماوە، هیچ بڕیارێک لەبارەی چارەنووسیان نەدراوە، تا بەو جۆرەی ئێستا نەمێنێتەوە. گەڕەكی عەرەبانی هەولێر یەكێكە لەو گەڕەكانەی كەوتۆتە پشت باڵەخانەی ...

زیاتر »

داوادەکرێت فەرمانگەکان لە رێگەی ئۆنلاینەوە كاروباری هاووڵاتیان جێبەجێ بكەن

لە بەسەركردنەوەیەكدا بۆ یەكێك لە بنكەكانی فرۆشتنی وزەی كارەبا لە شاری هەولێر، دیاربوو بڕیارەكەی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە بارەی گەڕانەوەی قەرزەكانیان كاریگەری هەبووە و قەرەباڵغیەکی زۆر هەبوو، دیاربوو رێژەی ئەوانەی بەمەبەستی تەسلیمكردنی پارەی كارەبا هاتبوون بەراورد بە پێش بڕیارەکە زیادیکردووە بەجۆرێك خەڵكی نۆرەیەكی زۆری گرتبوو و ماوەیەكی زۆریش چاوەڕوانبوو بۆ ئەوەی قەرزی كارەباكەی خۆی بداتەوە بە حكومەت. هاووڵاتیان پارەی كارەبا ...

زیاتر »

زۆرترین ژمارەی سزادراون بە مادەی تیرۆرە

بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێم باس لە رەوشی ئێستای چاكسازییەكانی هەرێم دەكات و رایدەگەیەنێت، لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆڕۆنا چەندین كێشە‌ و گرفت بۆ چاكسازییەكان دروستبووە و پێویستیان بە چارەسەركردن هەیە. ئاماژەبەوەش دەکات رۆژ بە رۆژ ژمارەی سزادراوان لە هەرێم لە زیادبووندایە، ئەمەش لە كاتێكدایە کە باڵەخانەی چاكسازییەكان هەروەك خۆیانن و فرەوان نەكراون، ئاشكراشیدەكات تاوانی تیرۆر و كوشتن لەسەر ...

زیاتر »

هەڵخەڵەتاندن و بردنی پارەی هاووڵاتیان لە حاڵەتەوە بۆتە دیاردە

راپۆرتی: تەها عەبدوڵڵا ماوەیەكە لێرە و لەوێ هاووڵاتیان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایی دەکەن و لە بەردەم دەزگاکانی راگەیاندن باس لە كێشەیەكی دیكە دەكەن كە پێشتر تووشی هەندێك كەسی تر هاتووە، ئەویش کێشەی هەڵخەڵەتاندن و گرێبەستی دوولایەنە و مامەڵەی نایاسایی كەسێك یان باندێكە بە ناوی بازرگانی و پڕۆژەی وەبەرهێنان و چەكی بانكی‌ و فرۆشتنی پشكی كۆمپانیاكان، پارە لە ژمارەیەك ...

زیاتر »

کار بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی دەکرێت

راپۆرتی: تەها عەبدوڵا  شارەزایانی بواری ژینگە جەختدەكەنەوە لەوەی بەرزی رێژەی سەوزایی و دارودرەخت كاریگەری زۆری لەسەر كەمكرنەوەی پلەكانی گەرماو زیادبوونی ئۆكسجین لەشارەكان هەیە، لەكوردستانیش كەمی رێژەی سەوزایی و نەگەیشتنی بە ستانداردی جیهانی وایكردوە لەم چەند ساڵەی دوایی كاریگەرییەکانی وەرزی هاوین زیاتر دەربكەوێت، لێپرسراوانیش لە دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم رایدەگەیەنن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عیراقی فیدراڵ‌و لەچوارچێوەی رێکەوتنی پاریسی ...

زیاتر »

״یەكڕیزیی كورد لە بەغدا پێویستە״

پەرلەمانتاران و چاودێرانی سیاسی، یەكڕیزیی كورد لە بەغدا و هەماهەنگیی نێوان لایەنە كوردستانییەكان لە بەغدا بە گرنگ و پێویست دادەنێن ‌و پێیانوایە بەوجۆرە هەڵوێستە دەتوانن زیاتر پارێزگاری لە مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن. یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: یەكدەنگی و یەكڕیزیی بۆ ئەمڕۆی كورد لە بەغدا یان لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری ...

زیاتر »

لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەی هەشت سەد رووداو تۆمارکراوە

بەگوێرەی ئامارەكان لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما رێژەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە شارێكی وەك هەولێر، تەنیا لە شەش مانگی ئەمساڵدا وەک بەرگری شارستانی دەڵێت: نزیكەی هەشت سەد رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاڕ و مۆڵ و دوكان ‌و ماركێتەکان كەوتۆتەوە. خراپی دابەشكردنی تۆڕەكانی كارەبا و نەكوژانەوەی ئامێرەكان لەكاتی داخستنی ئەو شوێنانە، بە هۆكاری سەرەكی ئاگركەوتنەوەكان دادەنرێت. ئەندامێکی ...

زیاتر »

مەسیحییەكانی هەولێر: عەنکاوە وەک خۆی نەماوە

عەنكاوە ناحیەیەكە لەناو شاری هەولێر و بەشارۆچكەیەكی مەسیحی-نشین ناسراوە، ئێستا ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی 63 هەزار كەسە، راستە عەنكاوە وەك ناحیە ماوەتەوە، بەڵام لە هەندێک گەڕەكی تازەی هەولێر لە سەنتەری شار نزیكترە. بۆ زیاتر ئاشنابوون بە بارودۆخی ئێستای ئەو شارۆچكەیە و رەوشی پێكهاتەی مەسیحی، هەروەها كۆكردنەوەی زانیاریەكان لە چوارچێوەی راپۆرتێكی رۆژنامەنووسیدا، بەشێك لە ناحیەكەمان بەسەركردەوە، هەرچەندە ئەوكاتەی بەوێدا تێپەڕین، بەیانی و ...

زیاتر »

״لەبارەی دەستوورەوە زۆربەی فراكسیۆنەكان پێشنیازەكانیان پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە״

زۆربەی فراكسیۆنەكان لە پەرلەمانی كوردستان، پێشنیاز و بۆچوونی خۆیان لەسەر پرسی دەستوور پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە. كۆدەنگیی نیشتمانی لە چەند رۆژی رابردوودا، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە میانی پێشوازیی لە سەرۆكی كۆمەڵەی كلدانی لە جیهان، تیشكی خستەسەر هەنگاوەكانی پەرلەمان بۆ نووسینی رەشنووسی دەستوورێك بۆ هەرێمی كوردستان و رایگەیاند: نووسینەوەی دەستوور پڕۆسەیەكی گرنگە و پێویستیی بە كۆدەنگیی نیشتمانییە. سازانی نیشتمانی لەلایەكی ...

زیاتر »

لە هەرێمی کوردستان بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە زیادبووندایە

لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەرەكان چەندین داتا و ئاماری دەستبەسەرداگرتن و دەستگیركردنی بەركارهێنەران و بازرگانیكردن لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەخرێتە روو، هەروەها باس لە هۆكارەكانی زیادبوونی ئەو دیاردەیە ‌و هەوڵەكانی رووبەڕوبوونەوە و چارەسەركردنی توشبووان دەكرێت، بۆ ئەمەش هەماهەنگیی و هاوكاریی لایەنە پەیوەندارەكان بە گرنگ و پێویست دەزانرێت. زیاتر لە سێ هەزار کەس لە زیندانن لە هەرێمی کوردستان، پرسی مادەی ...

زیاتر »