سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، عومه‌ر غه‌ریب‌

راپۆرتی، عومه‌ر غه‌ریب‌

دادگای فیدراڵی: كاركردن بە مادەی 140 بەردەوام دەبێت

كەركوك، عومەر غەریب دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بەردەوامی بە كارەكانی مادەی 140ی دەستووری عیراق بدرێت. دوێنێ ئەیاس ساموك وتەبێژی رەسمیی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە دانیشتنی دادگای فیدراڵیی عیراقدا، پێداچوونەوە بە داوایەكی نوێنەران لەبارەی مادەی 140ی دەستووری عیراقەوە كرا، راشیگەیاند: دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری بەردەوامی دا بە كارەكانی مادەی 140ی دەستوور و فەرمانی بە دەسەڵاتی جێبەجێكردن ...

زیاتر »

״پشتیوانی دانانی پارێزگار و ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوكین״

لایەنە كوردستانییەكان لەپارێزگای كەركوك پشتیوانی لەهەنگاوەكان بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی پارێزگاكەیان دەكەن، كە خۆی لەدانانی پارێزگار دەبینێتەوە، لەوچوارچێوەیەشدا رۆژی 16/7 حزب‌و لایەنە كوردستانییەكان لەكەركوك، لەبارەگای مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی كۆبوونەوەیەكیان لەسەر ئاستی لێپرسراوی پەیوەندییەكانی لایەنەكان ئەنجامدا‌و كۆك‌و هاوڕابوون كەپێویستە پەلەبكرێت لەدانانی پارێزگاری نوێی كەركوك. جەختیش لەسەر پتەوكردنی یەكڕیزیی‌و تەبایی نێوان لایەنەكان كراوەتەوەو لەڕووی كاری میدیاییشەوە كار بۆ لێكنزیكردنەوەی بۆچوونەكان بكرێت. پاش كۆبوونەوەكەش، ...

زیاتر »

״پرسی كەركوك یەكلادەكرێتەوە״

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە زاری وتەبێژەكانیانەوە تەئكید دەكەنەوە «بۆ پرسی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و هەڵبژاردنی پارێزگار، گەیشتوونەتە رێكەوتن»، بەپێی زانیارییەكانیش «بڕیارە بەم نزیكانە پرسی كەركوك یەكلابكرێتەوە». ״یەكێتی و پارتی رێكەوتوون״ رۆژی 6/7/2019، دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی رەسمیی مەكتەبی سیاسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لەبارەی رێكەوتنی یەكێتی و پارتی لەبارەی كاندید ...

زیاتر »

قەرەبووی مادەی 140 لە كەركوك دەستپێدەكاتەوە

سەرۆكی ئۆفیسی كەركوكی لیژنەی جێبەجێكردنی مادەی 140، رایگەیاند: پاڵپشت بەو بودجەیەی كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەك بودجەی مادەی 140 تەرخانكراوە و بڕەكەی 50 ملیار دینارە، دوێنێ 7/7/2019، پرۆسەی قەرەبووكردنەوەی مادەی 140، لە كەركوك دەستیپێكردەوە. چەكی قەرەبوو بۆ 230 خێزانی ئاوارە گەڕاوەتەوە كاكەڕەش سدیق سەرۆكی ئۆفیسی كەركوكی لیژنەی جێبەجێكردنی مادەی 140 بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: وەك قۆناغی یەكەم داوای لیستی ...

زیاتر »

هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك بەردەوامن

ئاسۆ مامەند: هەوڵەكان بەردەوامن بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی پارێزگاری كەركوك و چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا یەكلابكرێتەوە خالید شوانی: بە چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوەكانی لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەستیپێكردۆتەوە   كەركوك، عومەر غەریب هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك بەردەوامن و بۆ ئەو مەبەستەش دوێنێ لە بەغدا كۆبوونەوەی نوێنەری پێكهاتەكانی كەركوك بەسەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوەچوو، ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك-یش ...

زیاتر »

یەكێتی تەئكید لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەكاتەوە

رزگار عەلی: (كەركوك) بەشێكە لە رێكەوتنی یەكێتی و پارتی پەرلەمانتارانی یەكێتی سەردانی ناحیەی سەرگەڕان-یان كرد دۆخی كەركوك تا دێت پەرەسەندنی نوێ بەخۆوە دەبینێت و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش تەئكید لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەكاتەوە. ״یەكڕیزیی كورد بەرامبەر پرسی كەركوك״ لە دوو رۆژی رابردوودا دوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند: چاوەڕوانین لەگەڵ هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی ...

زیاتر »

هەڵكردنی ئاڵا ویستێكی كوردستانییە و لەگەڵ دەستووردا گونجاوە

شەوی رابردووتر لە كەركوك ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرزكرایەوە. مەڵبەندی كەركوكیش رایگەیاند: كەركوك ناوچەی جێناكۆكە و بەپێی دەستووری عیراق هیچ رێگرییەكی یاسایی نییە بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان. مەڵبەندی كەركوك:مافێكی یاسایی و دەستوورییە شەوی 8\9/1/2019، ئاڵای كوردستان لەگەڵ ئاڵای عیراق و یەكێتی لەسەر بارەگای مەكتەبی سیاسی و مەڵبەندی كەركوك و كۆمیتەكانی سنووری مەڵبەندی كەركوك بەرزكرانەوە. لەوبارەیەوە راگەیاندنی مەڵبەندی ...

زیاتر »

لە بەغدا كێشەی موڵكداریی كەركوك تاوتوێ دەكرێ

كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەهۆی تەواونەبوونی رێژی یاساییەوە دواخرا بۆ سبەینێ پێنجشەممە، بڕیاریشە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی باڵا لەبارەی كێشەی موڵكداریی لە كەركوك، بەڕێوەبچێت. لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز رایگەیاند: بەهۆی نەبوونی رێژەی یاسایی و بە بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوەكەی دوێنێ دواخرا بۆ رۆژی پێنجشەممە. «كارنامەی كۆبوونەوەكەی پێنجشەممەش، هەمان كارنامەی ...

زیاتر »

״ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك״

دوێنێ 9/10/2018، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دووەمین كۆبوونەوەی راوێژكاریی بە بەشداریی نوێنەری پێكهاتەكانی ناو ئەنجومەنەكە رێكخست. ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر كاراكردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كرایەوە. دوای كۆبوونەوەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیی هاوبەشدا كە لەنێوان نوێنەری هەموو پێكهاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا بەڕێوەچوو، ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا هەفتانە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەكە بەردەوام بێت. «بڕیاریشدرا هەفتانە ئەنجومەنی ...

زیاتر »

كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ

ئه‌نجومه‌نی پارێزگا: كه‌ركوك به‌شداری له‌ ریفراندۆم-دا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ زۆرینه‌ی

زیاتر »