سەرەکی » راپۆرت » ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا (پەڕە 2)

ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا

دژی هەژاریی و بەرزبوونەوەی نرخی شمەک خەبات دەکات

هەمیشە فەرەنسا شوێنی لە دایک بوونی بزووتنەوەی مەدەنیی و سیاسیی نوێیە لە جیهاندا، ئەم پێشڕەویەی فەرەنساش، مێژوویەکی دێرینی هەیە، هەروەها دەشگەڕێتەوە بۆ بوونی هۆشیارییەکی سیاسی بەهێز لەناو خەڵکیدا، کە ئەمش وایکردووە بە چاوێکی رەخنەگرانەوە سەیری حکومەت و دەسەڵاتی سیاسی بکەن. ماوەیەکیشە بزووتنەوەیەکی سیاسی نوێ بەناوی « هێلەکە زەردەکان» دروستبووە، کە ئامانج لێی دژایەتیکردنی هەژاریی و بەرزبونەوەی نرخی شتومەکەکانە بەتایبەتی بەنزین. ...

زیاتر »

لە چین هەفتانە دوو کەس دەبنە ملیاردلێر

بە پێی راپۆرتێکی بانکی « یو بی ئێس» ی سویسرا و کۆمپانیای « برایس ۆتەر هاوس کوپەرز» بێت، ساڵی 2017 لە چین هەموو هەفتەیەک دوو کەس بوونەتە ملیاردلێر. بەمەش چین زۆرترین ژمارەی ملیاردلێرەکانی جیهان پێکدەهێنێت، هەر بە پێی ئەو راپۆرتەش بێت، لە ئێستادا چین بۆتە باشترین شوێن بۆ دەوڵەمەندەکانی جیهان، بۆئەوەی پارەکانیان تێدا سەرمایەگوزاری بکەن، چونکە دەرفەتی دەوڵەمەند بوون و ...

زیاتر »

ئەنوەر خواجە: پیاوێک لە نێوان شۆڕش و دیکتاتۆریدا

دامناوە ناوبەناو باسی ئەو سەرکردانە بکەم کە لە مێژوودا کونجێکیان بۆ خۆیان داگیرکردووەو ساڵانێکیش ئەستێرەیەکی درەوشاوەی مەیدانی سیاسی جیهانی بوون، هەریەکەشیان خاوەنی ئەزموونێک بووە، هەیانە خراپ بووەو هەشیانە باشبووە. لەهەمانکاتیشدا دەمەوێت لە داهاتوودا تیشك بخەمە سەر ئەو سەرکردە سیاسییانەی، کە تاڕادەیەکی زۆر ئێمەی کورد بە تایبەتی نەوەی نوێ نایناسن. بۆ ئەمجارەش رابەر و سەرۆکی پێشوویی ئەلبانیا « ئەنوەر خۆجە» م ...

زیاتر »

نیو ملیۆن خوێندکاری چینی لە زانکۆکانی جیهان دەخوێنن

یەکێک لە سیاسەتە هەرە باشەکانی سەرۆک دێنگ خیاوپینگ ، ناردنی خوێندکاری چینی بوو بۆ زانکۆکانی جیهان بە تایبەتی ئەمریکا و ئەوروپا، چونکە لە رێگەی ئەم خوێندکارانەوە توانرا چین دەستی بە زانستی مۆدێرنی جیهان بگات و دووبارە خۆی رێکبخاتەوەو مۆدێرنیزە بکات. لە ئێستادا ئەمە بۆتە سیاسەتێکی گرنگی حکومەت لە بواری خوێندندا و ساڵانه‌ هه‌زاران خوێندکاری چینی ڕوو له ‌زانکۆکانی جیهان ده‌که‌ن، ...

زیاتر »

رۆژنامەیەکی ئەڵمانی بە کوردی مانشیت دژی ئەردۆغان دەنووسێت

ئەردەڵان عەبدوڵڵا سەردانە سێ رۆژەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا، کاردانەوەی گەورەی لەناو میدیا و ناوەندە سیاسیی و رۆشنبیریی و کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا لێكەوتەوە، ئەمە یەکەمجارە میدیای ئەڵمانیا بەو شێوە توندە دژی سەردانی سەرۆکێکی تورکیا بوەستێتەوە، ئەمەش گوزارشت لە بێزاری کۆمەڵگەی ئەڵمانیا دەکات، بەرامبەر بە سیاسەتەکانی تورکیا و سەرۆکەکەی ، رۆژنامەیەکی ئەڵمنیش مانشێتی رۆژنامەکەی بە کوردی نوویسوەو دەڵێت: ئەردۆغان بەخێر نەییەیت. ...

زیاتر »

60 ملیار دۆلار دەبەخشێتە ئەفریقا

لە 3 و 4 ی ئەم مانگە لە پکینی پایتەختی چین، کۆڕبەندی « چینی و ئەفریقا» بەسترا. لەم کۆڕبەندەدا کە تەواوی سەرۆک و سەرۆکی حکومەتەکانی ئەفریقا بەشداربوون، هەروەها سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان و 27 رێکخراوی ئەفریقی و نێودەوڵەتیش بەشداربوون. خاڵی گرنگ لەم کۆڕبەندەدا ئەوەبوو، کە جارێکی تر چین پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەفریقا بەهێزترکردەوەو بەڵێنیشیدا کە بڕی 60 ملیارد دۆلار وەکو یارمەتیی و ...

زیاتر »

خۆپیشاندان بەردەوامە و حکومەتیش باری نائاسایی راگەیاند

بەسرە یەکێکە لە شارە دەوڵەمەند و گرنگ و جوان و مێژووییەکانی عیراق، بەڵام وەکو دەڵێن ئەم شارە هەمیشە قەدەرێکی باشی نەبووەو بۆتە قووربانی سیاسەتەکانی حکومەتی بەغداد، لە هەموو جەنگەکانیشدا پشکی شێری لە قووربانیی و ماڵوێرانی بەرکەوتووە. ماوەیەکیشە ئەم شارە لە دژی حکومەتی ناوەندی، مەشخەڵی خۆپیشاندان و ناڕەزایی هەڵگرتووە، خۆپیشاندانی گەورە لەم شارەدا بەڕێوەیە. لە لایەکی تریشەوە خەڵكی ئەم شارە جگە ...

زیاتر »

تارمایی راستڕەوەکان بەسەر هەڵبژاردنی سویدەوە

سوید یەکێکە لە وڵاتە ئەوروپییەکان کە هەمیشە خۆی وەکو وڵاتێکی ئاشتیخواز و مەدەنیی و دژە فاشیزم پیشانی جیهان داوە، بەڵام ئەم وڵاتەش ماوەی چەند ساڵێکە رەوتی راستڕەو و دژە بێگانە، جەماوەری زۆری پەیداکردووەو لە ئێستاشدا پارتی دیموکراتی سویدی راستڕەو، شانسی زۆری هەیە کە لە هەڵبژاردنی 9. ئەیلولی ئەمساڵدا، رێژەیەکی زۆری دەنگدەدران بهێنێت و کۆتایی بە حوکمی مەدەنیی و ئاشتیخوازیی سویدی ...

زیاتر »

کچە ئێزدییەک جەلادەکەی لە شـەقامـێکی ئەڵمانیادا دەبینێتەوە

کارەسات و تراژیدیا ئێزدییەکان هێندە گەورەیە کەهەر یەکەیان خاوەنی چیرۆکێکی جەرگبڕی گەورەیە. چیرۆکی « ئەشواق حاجی حامید تالۆ» لەهەموویان جەرگبڕترە، کاتێک ئەم کچە ئێزدییە لەتەمەنی 14 ساڵیدا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەگیرێت و پاشان وەکو کۆیلە لە بازاڕی موسڵ دا بە 100 دۆلار بە پیاوێک دەیفرۆشن ، ئەویش بەوپەڕی دڕندەییەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات. پاشان لەچنگی ئەم دڕدندەیە رادەکات و لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ...

زیاتر »

مافی مرۆڤ کێشە دەخاتە نێوان عـەرەبستانی سعودیە و کەنەداوە

لە ماوەی دوو رۆژی پێشوودا هەواڵی سەرەکی زۆرێک لەمیدیاکانی جیهان، ئەو تەنگەژە گەورەیەیە کە کەوتە پەیوەندی نێوان عەرەسبتانی سعودیە و کەنەداوە، ئەمەش پاشئەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، ئیدانەی دەستگیرکردنی کۆمەڵێک چالاکوانانی ژنانی کرد کە حکومەتی سعودیە زیندانیکردوون، ئەمەش کاردانەوەی توندی لای سعودیە دروستکرد. یەکسەر باڵێۆزی کەنەدای لە سعودیە دەرکرد و باڵیۆزەکەی خۆی لە کەنەدا کشاندەوە، بەوەشەوە نەوەستا هەموو پەیوەندییەکی بازرگانیی ...

زیاتر »