سەرەکی » راپۆرت » ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا (پەڕە 7)

ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا

تره‌مـپ جیهان تووشی شۆک دەکات

هه‌فته‌ی پێشوو له‌پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا به‌ فه‌رمی دانی نا به‌وه‌دانا که‌ قودس پایته‌ختی ئیسرائیله‌و فه‌رمانیشدا که‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ شاری قودس بگوێزرێته‌وه‌، له‌ته‌واوی جیهاندا چ له‌ئاستی جه‌ماوه‌ری و چ له‌سه‌ر ئاستی فه‌ر‌میش، ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه‌. له‌به‌شێکی زۆری شارو شارۆچکه‌کانی فه‌له‌ستین و وڵاتانی عه‌ره‌بیی و ده‌وڵه‌ته‌ موسلـانه‌کان، خۆپیشادانی گه‌وره‌ روویدا. هه‌روه‌ها له‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریکاش ...

زیاتر »

سعودیه‌ و نه‌خشه‌ی سیاسی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین

له‌ماوه‌ی پێشوودا عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ له‌ناو کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا رۆڵێکی دیاری و به‌رچاوی هه‌بووه‌، له‌ئێستاشدا وه‌کو جه‌مسه‌رێکی گه‌وره‌ی ناوچه‌که‌ سه‌یر ده‌کرێت. هه‌ر‌ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ که‌ میدیا و سه‌نته‌ره‌ ستراتیژییه‌کانی جیهانیش ، به‌ووردی چاودێری سیاسه‌ته‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانی بکه‌ن. له‌دوایین راپۆرتی سه‌نته‌ری ستراتفۆری ئه‌مریکا، که‌یه‌کێکه‌ له‌سه‌نته‌ره‌ گرنگه‌کانی ئه‌مریکا و له‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نزیکه‌، راپۆرتێکی له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌ نوێکانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تی مه‌لیک سه‌لمان بن ...

زیاتر »

پڕۆژه‌ی مارشاڵ بۆ ئه‌فریقا

هه‌فته‌ی پێشوو نزیکه‌ی 80 سه‌رۆکی ئه‌وروپا وئه‌فریقا له‌ شاری ئه‌بیدجانی ساحیل عاج کۆبوونه‌وه‌و تێیدا کۆمه‌ڵێک پرسی سیاسی و ئابووریی و ئه‌منیان تاوتوێکرد. ئه‌م کۆبوونه‌ویه‌‌ش له‌ناو میدیاکانی جیهانیدا گرنگی زۆری پێدراو به‌ده‌ستپێکێکی گرنگی داده‌نێن، بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی نوێ له‌نێوان هه‌ردوو کیشوه‌ره‌که‌. زۆرێک له‌سیاسه‌تمه‌دار و میدیاکانی ئه‌وروپاش، باس له‌ پرۆژه‌ی مارشاڵێکی نوێ بۆ ئه‌فریقا ده‌که‌ن. زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌فریقا یه‌کێک له‌کێشه‌ گه‌و‌ره‌کانی ...

زیاتر »

مه‌مله‌که‌تی ترس

بیرمه‌ندی ناسراوی عیراقی که‌نعان مه‌کیه‌ له‌ کتێبی « کۆماری ترس « دا ده‌ڵێت: یه‌کێک له‌سیماکانی حوکمی دیکتاتۆری، سه‌پاندنی ترس و تۆقاندنه‌ به‌ناو وڵاتدا، ترس ده‌بێته‌ به‌یه‌کێک له‌ کۆڵه‌که‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه‌. ماوه‌یه‌که‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش به‌تایبه‌تی له‌پاش ده‌ستبه‌کاربوونی مه‌لیک سه‌لمان و محه‌مه‌دی کوڕی، هه‌ڵمه‌تی ترس و تۆقاندن زیادیکردووه‌، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی پێشوودا له‌ژێرناوی هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵیی و تیرۆر، سه‌دان که‌سایه‌تی رۆشنبیر و ...

زیاتر »

ئایا فه‌ره‌نسا ده‌توانێت ببێته‌ نێوه‌نگیرێکی باش له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا

فه‌ره‌نسا وه‌کو زلهێزێکی سیاسیی و سه‌ربازیی و تاڕاده‌یه‌کیش ئابووری، له‌سه‌رئاستی ناوچه‌که‌ و جیهانیشدا، رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه‌ به‌تایبه‌تیش له‌هه‌مه‌بر کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا، هه‌میشه‌ فه‌ره‌نسا خاوه‌نی هه‌ڵوێستی خۆی بووه‌. هه‌ربۆیه‌ زۆرچاودێری سیاسیی پێیان وایه‌ ئه‌م وڵاته‌ ده‌توانێت ببێته‌ نێوه‌نگیرێکی باش له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا. له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ رۆژنامه‌ی لوفیگارۆی فه‌ره‌نساش له‌راپۆرتێکیدا ده‌ڵێت: فه‌ره‌نسا ده‌توانێت ببێته‌ نێوه‌نگیرێکی باش له‌نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری به‌هێزی شیعه‌ به‌سه‌رۆکایه‌تی ئێران و ...

زیاتر »

گۆڕینی ستراتیژی نوێی ژاپۆن به‌رامبه‌ر به‌ جیهان

ژاپۆن یه‌کێکه‌ له‌زلهێزه‌ئابووریه‌کانی جیهان و رۆڵێکی ئێجگاربه‌رچاویشی له‌نه‌خشه‌ی ئابووری جیهان هه‌یه‌، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌م وڵاته‌ له‌ڕووی پیشه‌شازیی و ته‌کنه‌لۆژییه‌وه‌، به‌ پێشكه‌وتووترین وڵاتی جیهان دێته‌ ژماردن، لێ پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه‌، بۆچی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ له‌ئاست کێشه ‌سیاسییه‌کانی جیهان رۆڵی که‌مه‌ یان لاوازه‌؟ ئه‌م پرسیاره‌ش له‌زۆربه‌ی ناوه‌نده‌ سیاسیی و ستراتیژییه‌کانی جیهانه‌وه‌ ده‌کرێت. هه‌رچه‌نده‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ژاپۆن هه‌وڵ ده‌دات، له‌م پێودانه‌گه‌ نه‌گۆڕه‌ ده‌ربێته‌ ...

زیاتر »

هه‌ڵمه‌تی پاکسازی یان چاکسازی؟

هه‌فته‌ی پێشوو دیسانه‌وه‌ هه‌واڵه‌کانی نیوه‌شه‌وی سعودیه‌، جیهانی تووشی شۆککرد، کاتێک به‌یه‌کجار، هه‌رچی سیمبۆڵی سیاسیی و بازرگانی و ئیعلامی سعودیەیە‌، هه‌موویان گیران و تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیشیان خرایه‌ پاڵ. ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ناویان له‌لیسته‌که‌دا هه‌بوو، نه‌ک له‌ سعودیه‌ بگره‌ له‌ته‌واوی جیهاندا، خاوه‌نی سومه‌عه‌یه‌کی گه‌وره‌بوون له‌سەرو‌هه‌مووشیانه‌وه‌، میر وه‌لید بن ته‌ڵال که‌به‌یەكێک له‌ پیاوە ناسراوه‌کانی سعودیه‌ داده‌نرێت و بازرگانێکی گه‌وره‌ی جیهانیشه‌و خاوه‌نی ملیاره‌ها دۆلاره‌. هەر لەهەمانکاتیشدا سعودیە ...

زیاتر »

جیهان له‌ به‌رده‌م حەوت مه‌ترسی گه‌وره‌دا

له‌یه‌که‌مین لێدوان و راپۆرتیدا له‌باره‌ی ره‌وشی جیهانه‌وه‌، ئه‌نتۆنیۆ گوتیریس سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ووتارێکی زۆر گرنگی پێشکه‌ش به‌و رێکخراوه‌ جیهانییه‌ کرد و تێیدا به‌ شێوه‌یه‌کی زانستییانه‌، په‌نچه‌ی خسته‌ سه‌ر ئه‌و کێشه‌ گه‌ورانه‌ی، که‌ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێوه‌ی‌ ده‌ناڵێنێت. لێره‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین، به‌کورتی باسی ئه‌و راپۆرته‌و ئه‌و  کێشانه‌ بکه‌ین، که‌ گوتیریس باسی لێوه‌کرد. جیهان له‌به‌رده‌م 7 کێشه‌ی گه‌وره‌دایه‌ گوتیریس  له‌  ووته‌که‌یدا  رایگه‌یاند: ...

زیاتر »

چین زه‌به‌لاحێکی ئابووریی و قەزەمێکی سیاسیی

له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ رۆژنامه‌ی « الشرق الاوسط» راپۆرتێکی « امیر طاهری» رۆژنامه‌نووسی ناسراوی ئێرانی  له‌باره‌ی چینه‌وه‌ بڵاوکرده‌وه‌‌، تێیدا باسی له‌ پرۆژه‌ ئابوورییه‌ گه‌وره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌کات که‌له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌جیهاندا ئه‌نجامی داون. ئه‌و نووسه‌ره‌‌ پێی وایه،‌ چین له‌رووی ئابووریه‌وه‌ زه‌به‌لاحێکه‌و به‌ڵام له‌رووی سیاسیه‌وه‌ له‌چاو زلهێزانی تری جیهان وه‌ک ئه‌مریکا و روسیا قەزەمێکە‌. زلهێزێکی گه‌وره‌ی ئابووریی جیهان ئه‌وه‌ی روون ...

زیاتر »

رەهەندەکانی کۆمەڵکوژی موسڵمانه‌کانی بۆرما

ماوه‌یه‌که‌ موسڵمانانی بۆرما یان که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ی رۆهینگا

زیاتر »