سەرەکی » زانست » زانایان: بە هۆی كۆرۆناوە زەوی هێمنەپەڕە 2

زانایان: بە هۆی كۆرۆناوە زەوی هێمنە

كەشتیی نوح

زانایانی سویسرا ئاشكرایانكردووە کە هەسارەی زەوی لە هەموو كات هێمنترە و هۆكارەکەشی پەتای كۆرۆنایە.

زانایانی دەستەی چاودێریی بوومەلەرزەی سەربە پەیمانگەی فیدرالیی لە زیوریخی سویسرا دوای توێژینەوەیەكی ورد ئاشكرایانكردووە لە ساڵی (2020) دا بە هۆی پەتای كۆرۆنا و كەمبونەوەی چالاكییەكانی مرۆڤەوە، زەوی زۆر هێمن بووە بە بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو.

ئەو زانایانە بۆ توێژینەوەكەیان نموونەی (33) وڵاتی جیهانیان وەرگرتووە كە رادەی لەرینەوەی زەوی تێیاندا بە رێژەی (%50)كەمیكردووە، ئەوەی كە بە هۆی ژاوەژاو و گەشتی مرۆڤ و دەنگی كارگەكانەوە دروست دەبێت. ئەمەش بەهۆی ئەو داخستنە گشتییەوە بووە كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر ئەو وڵاتانەدا سەپاندوێتی.

ئەو زانایانە بۆ توێژینەوەیەكەیان سوودیان لە (158) بۆ (268)وێستگەی چاودێریی بوومەلەرزە وەرگرتووە لە سەرانسەری جیهاندا و بۆیان دەركەوتووە كە ئاستی ژاوەژاو تێیاندا زۆر كەم بووە. لەوانەش كەمبوونەوەی ژاوەژاوی دەوربەری شارەكان بە ڕێژەی (%50)بووە بە تایبەتی لە هەفتەكانی یەكەمی داخستنەكاندا، چونكە هۆكارەكانی گواستنەوەی وەك پاس و شەمەندەفەر و جووڵەی فڕۆكەكان زۆر كەمبووە و كارگەكانیش داخراوبوون، پێشتر كاتی جەژنی لە دایكبوون و پشووەكانی سەری ساڵ ئەو هێمنییە هەستی پێكراوە.

جۆن كلینتۆن زانای بوومەلەرزەزان دەڵێت: ئەو هەفتانەی داخستنی گشتیی لە زۆربەی ناوچەكانی گۆی زەوی راگەیەندرا، وەك هێمنترین كاتی زەوی تۆماركراوە بە بەراورد بە 20 ساڵی رابردوو.
دەشڵێت: ئەگەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام بێت، رەنگە هێمنی زەویی ماوەیەكی درێژتر بخایەنێت.

سەرچاوە: Reuters

 1,399 جار بینراوە