سەرەکی » هەواڵ » نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە بڕیارێكی ئەمریكا دەكات

نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە بڕیارێكی ئەمریكا دەكات

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە بڕیارێکی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات، سەبارەت بە رەتكردنەوەی سزاكانی سەر كارمەندانی دادگای نێودوڵەتیی تاوانەكان.

لە بەیاننامەیەكدا، ستیڤان دوگاریك وتەبێژ بەناوی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رایگەیاند: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز پێشوازی لە رەتكردنەوەی ئەو مەرسومەی ئەمریكا دەكات دەربارەی هەڵپەساردنی موڵك ‌و ماڵی هەندێك لەو كەسانەی پەیوەندییان بە دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەكانەوە هەیە. روونیشیكردۆتەوە: سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رۆڵی دادگای نێودەوڵەتی بە گرنگ دەزانێت، بۆ لێپرسینەوە ‌و دادگاییكردنی ئەو كەسانەی تاوانباری نێودەوڵەتین.

رۆژی هەینی رابردوو، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەو سزایانەی رەتكردۆتەوە، كە ئیدارەی پێشووی واشنتۆن بەسەر ژمارەیەك لە لێپرسراوانی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەكاندا سەپاندوویەتی.

 139 جار بینراوە