سەرەکی » ئەدەب و هونەر » بروسکە چیرۆک

بروسکە چیرۆک

سیسرکی خەونبین

ئوگۆستۆ مۆنتێرۆسۆ

رۆژێ لە رۆژان سیسرکێک هەبوو ناوی جۆرج سامسا بوو، خەوی بینی کە سیسرکێکە ناوی کافکایە، ئەو کافکایەی کە خەوی بینی نووسەرێکە چیرۆکێکی لەبارەی کارمەندێکەوە نووسیوە ناوی جۆرج سامسایە، کە خەوی بینی بووە بە سیسرک .

دایناسۆر
کە خەبەری بووەوە دایناسورەکە هێشتا هەر لەوێدا بوو .

شەشەکەی تر
دەگێڕنەوە، چەند ساڵێک لەمەوبەر کونەپەپوویەک لە وڵاتێکی دوور دەژیا، بیری دەکردەوە، تێدەفکری، بی ماندووبوون دەیخوێند و لێکۆڵینەوەی دەنووسی، هەواڵی سیینەمایی دەنووسی، کۆڕی دەگێڕا، وتاری ئەدەبی و چەند شتێکی تری دەنووسی، بەکردەوە گەیشتە فێربوون و چارەسەرکردنی هەموو شتیک لە هەموو بوارێکی زانیاریی ئینسانیدا، تەنانەت ئەو کەسە نوێخوازانەیشی، کە بەگەرمیی پشتیان دەگرت، هەر زوو ئەوەیان دەربڕی، کە یەکێکە لە حەوت حەکیمەکەی وڵات، بێئەوەی بتوانن بزانن شەشەکەی
تر کێن .

خەون

كه‌ منداڵ بوو له‌ خه‌ویا گورگی ده‌بینی. تا یەک ساڵی رەبەق گورگه‌كان هه‌موو شه‌وێك به‌ دوایه‌وه‌ بوون. ژنه‌كه‌ رایدە‌كرد، گورگه‌كانیش هه‌ر پێی نه‌دە‌گه‌یشتن. دوای ئه‌وه‌ پیاوێکی ناسی و ئاشنای بوو. پیاوێك چاك ده‌یپاراست، به‌ ددانی تیژ‌ی و پێستی نه‌رمی.
ژنه‌ ئێستاش گورگ له‌ خه‌ونیا ده‌بینێت‌، به‌ڵام ئەوان كۆده‌بنه‌وه‌، ژنه‌یش بۆ خۆی له‌ته‌كیانا راده‌كات.

لە عەرەبییەوە: عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی

سەرچاوە:
• العیون : قصص خالد حبیب الراوی ، وزارة‌ الثقافة‌، بغداد. 1977.
• الشاة‌ السودا‌ء وحكایات اخری‌: اوغوستو مونتیروسو، دار التكوین ، دمشق. 2016

 93 جار بینراوە