سەرەکی » وەرزش » میدینا سپیریت پێشبڕكێی ئه‌سپسواری كنتاكی دێربی برده‌وه‌پەڕە 26

میدینا سپیریت پێشبڕكێی ئه‌سپسواری كنتاكی دێربی برده‌وه‌

جۆن ڤیلازكوێزی ئه‌سپ سواری به‌ناوبانگ ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد و بووه‌ یه‌كه‌م به‌شداربوو له‌ مێژوو 7 جار پێشبڕكێی به‌ناوبانگی كنتاكی دێربی بباته‌وه‌.

پێشبڕكێی كنتاكی دێربی یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین پێشبڕكێكانی ئه‌سپسواری له‌ جیهان كه‌ ساڵانه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كرێت و ئه‌مساڵیش بۆ 147مین جار به‌ڕێوه‌چوو.

جۆن كه‌ به‌ ئاستی میدینا سپیریت ركابه‌ری ده‌كرد له‌ پێشبڕكێكه‌ رووبه‌ڕووی ركابه‌ریه‌كی به‌هێز بۆوه‌ و له‌ كۆتاییشدا توانی به‌ جیاوازی نیو ئه‌سپ پێش نزیكترین ركابه‌ی بكه‌وێت و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.

ئه‌مه‌ حه‌وته‌مین سه‌ركه‌وتنی جۆن بوو له‌ كنتاكی دێربی كه‌پێشتر هیچ ئه‌سپسوارێك نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و ژماره‌ سه‌ركه‌وتنه‌ بنوسوێته‌وه‌.

له‌پاڵ ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی جۆن بوو كه‌ ساڵی رابردووش به‌ ئه‌سپی ئۆسێنتیك توانی سه‌ركه‌وتن تۆماربكات به‌هۆی ئه‌مه‌ش دوای پێشبڕكێكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و به‌ختوه‌رترین كه‌سه‌ له‌ جیهاندا.

 277 جار بینراوە