سەرەکی » وەرزش » نادال خه‌ونی ‌ژنێكی 95 ساڵ به‌دی ده‌هێنێت

نادال خه‌ونی ‌ژنێكی 95 ساڵ به‌دی ده‌هێنێت

رافا نه‌دالی ئه‌ستێره‌ی دیاری تێنسی سه‌رزه‌وی و دووه‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی جیهان سه‌ره‌ڕای شكست له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی ماسته‌رزی مه‌درید، خه‌ونی پیره‌ژنێكی ته‌مه‌ن 95 ساڵی به‌دیهێنا.

ده‌مه‌وێت رافا نه‌داڵ ببینم پێش ئه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌بیر بباته‌وه‌ تێنسی سه‌رزه‌وی چی ده‌گه‌یه‌نێت لای، ئه‌مه‌ داواكاری مانوێلا ناڤارۆ ئیستیبانی ته‌مه‌ن 95 ساڵه‌ له‌ نه‌وه‌كه‌ی‌ كه‌ به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك تووشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر بووه‌.

مانوێلا هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی رافا نه‌داله‌ و سه‌ره‌ڕای زۆری ته‌مه‌نی، به‌ڵام هه‌میشه‌ شه‌ونخونی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌یری یارییه‌كانی نادال بكات.

دوای توشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ریش به‌ نه‌وه‌كه‌ی‌ ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو شتێكی بیر بچێته‌وه‌ ده‌یه‌وێت له‌ نزیكه‌وه‌ نادال ببینێت.

كارلۆس كه‌ نه‌وه‌ی‌ مانوێلایه‌ چیرۆكی نه‌نكی له‌ پێگه‌ی‌ تویته‌ر بڵاوده‌كاته‌وه‌ و به‌ خێراییش بڵاوده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ رێكخراوێك په‌یوه‌ندی پێوه‌بكات و هه‌موو رێوشوێنه‌كان رێكبخات.

مانوێلا له‌ یاری نادال به‌رامبه‌ر به‌ زڤیریڤ كه‌ به‌ شكستی نادال كۆتایی هات ئاماده‌بوو، دوای یارییه‌كه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ نادالی بینی و بۆ ماوه‌یه‌كیش قسه‌یان به‌یه‌كه‌وه‌ كرد و خه‌ونه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ به‌دی هات.

 358 جار بینراوە