سەرەکی » زانست » ناوی ئەو شامپۆیەی كە بۆتە سەروەری ناوەكان

چیرۆكی زاهی

ناوی ئەو شامپۆیەی كە بۆتە سەروەری ناوەكان

كەشتی نوح

تا ئێستاش خەڵكی عیراق و تەنانەت زۆربەی خەڵكی كوردستانیش بە هەموو ئەو شامپۆیانە دەڵێن (زاهی) كە بۆ شوشتنی قاپ بەكاردێت، بەڵام لە راستیدا (زاهی) ناوی ئەو جۆرە شامپۆی قاپ شتنە بوو كە لە ساڵی هەشتاكاندا لە عیراق بەرهەم دەهێنرا و پەیوەندی بە خێزانی خانمە تەلارسازی ناوداری عیراقی (زها‌و حەدید)ەوە هەیە و چیرۆكەكەشی بەم شێوەیەیە.

كاتێك لە سەرەتای پەنجاكاندا ( محەمەد حەدید)ی باوكی خانمە تەلارسازی بە ناوبانگی عیراقی (زها حەدید) كۆمپانیای دەرهێنانی رۆنی رووەكی دادەمەزرێنێت، بڕیار دەدات سابوونێك دروست بكەن و ناوی دەنێن (زها‌‌و) بە ناوی تاقە كچەكەی كە دوایی بووە یەكێك لە ئەندازیارە تەلارسازە بە ناوبانگەكان لە جیهاندا. سابوونەكە بە ماوەیەكی كورت لەلایەن خەڵكەوە پەسەندكرا و بووە یەكێك لە سابوونە باشەكان، بەڵام لەبەرئەوەی خەڵكی بێگانە بە ئاسانی پیتی هەمزەی كۆتایی وشەكەیان بۆ نەدەوترا، بۆیە بڕیار دەدەن كە هەمزەكە لابەرن و بیكەنە (زها) دواتریش كە (محەمەد حەدید) لەو كۆمپانیایە نامێنێت و دەڕواتە دەرەوە و بۆ هەمیشە لە بەریتانیا نیشتەجێ دەبێت. وەك رێزێك لە دڵسۆزیی و كار و داهێنانەكانی ئەو پیاوە، ناوە بازرگانییەكە دەمێنێت، بەڵام بە تۆزێك گۆڕانكاریی و ناوەكە دەبێتە (زاهی) و هەروەها بەرهەمەكەش دەگۆڕێت بۆ شامپۆی قاپ شوشتن و ئۆتۆمبیل شوشتن، كە بۆخۆی یەكەم بەرهەمی لەو جۆرە بوو لە عیراقدا . لەوكاتەوە تا ئێستاش لەگەڵ ئەو هەموو ناوە نوێیەی كاڵا بازرگانییەكان و چەندین جۆری تری شامپۆ و ناوی جیاوازیان لە عیراق و كوردستانیش، خەڵكی هێشتا ناوی زاهی بۆ ئەو شامپۆیانە بەكاردەهێنن كە زۆرجار ئەمە وەك هەڵەیەك وایە بەوەی وا دەزانن زاهی ناوێكە وەك شامپۆ، نازانن ناوەكە ناوی ئەو جۆرە پاككەرەوەیە بووە كە باوكێك لە خۆشەویستی خۆی بۆ كچە تاقانەكەی لە بەرهەمێكی بازرگانیی ناوە.

سەرچاوە: پێگەی (جیل الطیبین)

 47 جار بینراوە