سەرەکی » زانست » سەگی هەوشار لە پشدەر

سەگی هەوشار لە پشدەر

جێگر خدر

سەگی هەوشار جۆرە سەگێكی كوردییە، لە ناوچەی پشدەر هەیە، پێشتر تەنیا بۆ پاسەوانی بەكارهاتووە، بەڵام ئێستا جگە لە پاسەوانی، بۆ جوانی و مەبەستی بازرگانیش بەخێودەكرێت، نرخی جۆرە دەگمەنەكانی گەیشتۆتە سەرووی 25 هەزار دۆلار.

مێژووەكەی
وێنەی سەگی پشدەری لەسەر بەردەكان و كەتیبەكانی ئاشووری و بابلی كە 5000 ساڵ لەمەوپێش لە چەند ناوچەیەكی كوردستاندا دەژیان، دۆزراوەتەوە. ئەم كەتیبانە لە مۆزەخانەی لووری پاریس و مۆزەخانەی بریتیش لەندەن پارێزگاریان لێ دەكرێت.

تایبەتمەندییەكانی هەوشار
لەشی درێژ و بەهێز، كە لە بەشی سینگدا ئەستوور و پان و لە بەشی كەمەردا باریك دەبێتەوە.

پێستی شل و نەرمی دەموچاوی گەورەترین هۆی جیاوازییە لەگەڵ سەگەكانی دیكە.

باڵای سەگی هەوشار (گەماڵە)كانیان لە نێوان 30-32 ئنجە واتا (77-86) هەندێكیان (77-95) سانتیمەتر.

باڵای سەگی هاوشار (دەڵە)كانیان لە نێوان 28-30ئینجە واتا (72-77)هەندێكیشیان (72-85) سانتیمەترە.

سەگی هەوشار بە گشتی بەهێزە و بەرگەی سەرجەم نەخۆشییەكان دەگرێت و پێویستی زۆر بە گرنگی پێدان نییە.

كێشی سەگی هەوشار گەماڵەكانیان لە نێوان 110-145 پۆندایە 50-66 كیلۆكرام

كێشی سەگی هەوشار (دەڵ)ەكانیان لەنێوان 90-120 پۆندایە 41-54 كیلۆكرام.

خێرایی سەگی هەوشار 50 كیلۆمەترە لە یەك سەعاتدا.

بەهێزیی
سەگی پشدەری ئێجگار دڕە، هەربۆیە دەبێ لە تەمەنی تووتكەییدا یاساكانی فێر بكرێت تا دوایی هیچ گرفتێك بۆ خاوەنەكەی لە كۆمەڵگەدا دروست نەكات. سەگی كوردی بەهۆی هێز و تاقەتی زۆرییەوە، زۆرتر بۆ لای مەڕ و بۆ پاسەوانی لە ماڵ و بۆ شەڕ بەكاردەهێنرێن.

نرخیان
بەوتەی ئەو كەسانەی كڕین و فرۆشتن بەو جۆرە سەگەوە دەكەن، توتكە سەگی یەك مانگی بە 1000 – 4000 دۆلار دەفرۆشن، سەگە دەگمەن و رەسەنەكانیش بەتایبەتی ئەوانەی لە شەڕدا سەردەكەون، نرخیان تا 25 هەزار دۆلار چووە».

تەمەنیان
هەوشار ساڵانە دووجار زاوزێ‌ دەكات، ماوەی سكپڕییەكەی نزیكەی 65 رۆژە، ئەگەر خواردنی باشی بدرێتێ‌، بە جارێك 18 بەچكەی دەبێ‌.

ئەگەر زۆر لە شەڕدا بەشداری نەكات و جێگای خواردنی باش بێت، بە لایەنی كەمەوە 11 ساڵ دەژی. بەڵام ئەگەر لە شەڕدا برینداربێت و خواردنی باش نەبێت، ئەوپەڕی 8 ساڵ دەژی.

 101 جار بینراوە