سەرەکی » کەلتوور » ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری زەردە کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری زەردە کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 194 لاپەڕەدا ژمارەیەکی نوێی (زەردە) چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

لەم ژمارە نوێیەی گۆڤارەکەدا چەندین بابەت بڵاوکراوەتەوە، لەوانە: «ئازادی سەگرمە لە دیدارێکی تایبەتدا. زمان و ناسنامە. لامەرکەزییەت، ئاوێنەیەکی حوکمڕانی پێشکەوتوو. نامەیەکی شەهید ئاشتی چاوشین لە زیندانەوە. چەند بەڵگەنامەیەکی مێژوویی. من و رۆمی. پوختەیەک لە جوگرافیایی سروشتی دەربەندیخان. چۆن و کەی ژیان لەسەر زەوی درووستبوو؟. بنەماڵەی شێخانی نێرگزەجاڕ. موعتەزیلە کێ بوون؟» و چەندین بابەتی تر.

(زەردە) گۆڤارێکی رووناکبیریی گشتی وەرزییە، رێکخراوی گەشەپێدان و رووناکبیریی قەرەداخ دەریدەکات، محەمەد شێخ عەبدولکەریم سۆڵەیی سەرنووسەرێتی.

 93 جار بینراوە