هەی نابێ نابێ

گۆرەوی بەسەر نەعلەوە
دروشمی جوان بە فیعلەوە
پۆز بە پیکابی دەبڵەوە
عیشقبازی بە ئەقڵەوە
خورما خواردن بە ناوکەوە
ماچ و مووچ بە دەمامکەوە
شەراب لەگەڵ ترش و پیازا
یۆگا لەگەڵ چەنەبازا
نوێژ بە پانتۆڵی شۆرتەوە
ئیجتیماع بە تی شێرتەوە
لادا بە دوو سووکانەوە
کورد بە تەئریخی جوانەوە
دز لە لیجنەی چاکسازییا
زوڕنا لە ماڵی قازییا
بێلایەن لە دەسەڵاتا
جەمەدانی لەگەڵ قاتا
هەڵپەڕین و پاژنەعانە
تورک و هەڵوێستی پیاوانە
بێکەس لە ڕیزی پێشەوە
یان تارات بە دەستکێشەوە

 556 جار بینراوە