سەرەکی » هاوپۆل نەکراو » «هانی» وەک ئەکتەر لە «بێ سەرزەمین»دا رۆڵ دەبینێتپەڕە 3

«هانی» وەک ئەکتەر لە «بێ سەرزەمین»دا رۆڵ دەبینێت

«هانی» گۆرانیبێژی کورد، بۆ یەکەمین جار لە فیلمی سینەمایی «بی سرزمین» سێیەمین بەرهەمی درێژی «تورج ئەسڵانی» وەک ئەکتەر رۆڵی بینینووە کە جەژنی قوربان، لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان و عیراق نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی «بێ سەرزەمین» (بێ سەرزەمین) نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکار «توورج ئەسڵانی»یەو بەرهەمی هاوبەشی کۆمپانیای سینەمایی «ماد مووڤی» و «ره‌ز هەڵکەوت رەشید» لە هەرێمی کوردستان و سوریا.
«هانی» گۆرانیبێژی کورد، بۆ یەکەمین جار لەم فیلمەدا بەشداریی کردووە و وەکو ئەکتەری سەرەکی لەم بەرهەمە سینەماییەدا رۆڵی بینیووە کە هۆگرانی هونەری سینەما دەتوانن روخساری نوێی «هانی» لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان ببینن.
لە «بێ سەرزەمین»دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سوریا، عیراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەرەبی و فارسی لەگەڵ «هانی موجتەهیدی» رۆڵیان بینیووە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهید شاهین یاڵچین، بوڵه‌نت کاسێر، رێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک رەحیم زادە، هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدولکەرەم ئەبوبەکر، رەواڵ نەزائێف م. عەلی، ئاسۆ رەفیق و چەندین ئەکتەری تر.

مەنسوور جیهانی

 302 جار بینراوە