سەرەکی » هەمەڕەنگ » شانازییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شار

شانازییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شار

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە هونەرییانەی کە لەسلێمانی بەڕێوەدەچن، بڕیارە رۆژی 1/3/2018 ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ به‌هاوكاریی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگریت پیشانگەیەکی تایبه‌تی بۆ شێوه‌كار (ڕێبوار خالید) به‌ناوی (شانازییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شار) بکاتەوە.
پیشانگەکە له‌هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ ده‌كرێته‌وەو تێیدا هونه‌رمه‌ند رێبوار خالید 65 كه‌سایه‌تی له‌بواره‌ جیاوازه‌كانی ئەدەب و هونه‌رو ئه‌ده‌ب و مێژوو رۆژنامه‌گه‌ریی به‌سه‌ركردۆته‌وه‌ کە به‌شێكه‌ له‌و 200 پۆرترێته‌ی كه‌ بۆ كه‌سایه‌تییه‌ جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره‌ كێشاویەتی، هه‌روه‌ها یه‌كه‌مجاریشه‌ پیشانگه‌یه‌كی له‌مجۆره‌ كه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كان پۆرترێت بێت و به‌ دیجتاڵ درووستكرابن بکرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شه‌مه‌ندۆفێری‌ موشه‌ک هاوێژ

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ نۆڤستی‌ له‌ زاری‌ ئیگۆر كۆرۆچبینكۆ سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤاری‌ ناسیۆنالنایا ...