سەرەکی » کەلتوور » لە خەیاڵەوە بۆ خۆڵپەڕە 3

لە خەیاڵەوە بۆ خۆڵ

رۆژی 17/2/2018، لە كافێنێتی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسورەكە لەسلێمانی، بەشی چالاكیی وێژەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانیی مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (لەخەیاڵەوە بۆ خۆڵ)ی نووسەرو رەخنەگر كامەران سوبحان بەڕێوەبرد.
لە مەراسیمەكەدا هیوا رەئوف بەڕێوەبەری بەشی چالاكیی وێژەیی ئاماژەی بەڕێكخستنی مەراسیمەكە كردو رایگەیاند كە داهاتی ئەم کتێبە بۆ تووشبووانی شێرپەنجەو بێ‌ سەرپەرشتانە.
هەروەها كامەران سوبحان-ی نووسەر چەند لایەنێكی كتێبەكەی بۆ ئامادەبووان خوێندەوەو سوپاس و پێزانی خۆیشی ئاراستەی ئەو كەس و لایەنانە كرد كە هاوكارییانکردووە بۆ چاپکردنی كتێبەكەی، پاشان بەواژۆی نووسەر کتێبەکە بڵاوکرایەوە.

print

 159 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*