سەرەکی » وەرزش » كریس فرۆم به‌شداری له‌ تۆر دۆ فرانس ده‌كاته‌وه‌

كریس فرۆم به‌شداری له‌ تۆر دۆ فرانس ده‌كاته‌وه‌

كریس فرۆمی به‌ریتانی و خاوه‌ن 4 نازناوی پاڵه‌وانێتی تۆر دۆ فرانس دوای دوو ساڵ دابڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ به‌ناوبانگترین پاڵه‌وانێتی پاسكیلسواری له‌ جیهاندا.

كریس فرۆم ساڵانی 2013 و 2015 و 2016 و 2017 بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی تۆر دۆ فرانس و له‌ دوو ساڵی رابردووش به‌هۆی دووچاربوون به‌ رووداوێكی مه‌ترسیدار به‌شداری نه‌كردوه‌.

فروم له‌ كاتی به‌شداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتییه‌ك دووچاری رووداوی مه‌ترسیدار بوو كه‌ له‌ چه‌ند شوێنێك توشی شكان هات و به‌هۆیه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر دابڕا و نه‌یتوانیوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئاسته‌ راسته‌قینه‌كه‌ی‌.

دوای دابڕان بۆ ماوه‌ی‌ دوو ساڵیش، فرۆم له‌گه‌ڵ تیپی ئیسرائیل ستارت ئه‌پ نه‌یشن به‌شداری له‌ تۆر دۆ فرانس ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ركرده‌ی‌ تیپه‌كه‌ نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت یارمه‌تی مایكل ودی كه‌نه‌دی بدات نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌مه‌ش فرۆم وتی: هه‌رچه‌نده‌ ویستی من ئه‌وه‌یه‌ سه‌ركرده‌ی‌ تیپ بم، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌زمونه‌كه‌م یارمه‌تی ده‌ربێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ تیپه‌كه‌م پێشبخه‌م.

 117 جار بینراوە