سەرەکی » هەمەڕەنگ » پەردە لەسەر پەیکەری بەختیار عەلی لادرا

پەردە لەسەر پەیکەری بەختیار عەلی لادرا

لەمەراسیمێکی شایستەدا کە لەکتێبخانەی گشتی سلێمانی بەڕێوەچوو، پەردە لەسەر پەیکەری نووسەرو ڕۆماننووس بەختیار عەلی لادرا.
پەیکەرەکە چێنەر نزار دروستیکردووەو لەمەتریاڵی برۆنز دروستکراوەو بەرزییەکەی دوو مەترو ٨٥ سانتیمەترە.
دەربارەی ئەم کارە نوێیەی پەیکەرساز «چێنەر نزار» رایگەیاندووە: کە ماوەی سێ مانگە کار لەدروستکردنی ئەم پەیکەرەدا دەکات، هەروەها وتوشێتی کە سپۆنسەری پڕۆژەکەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری ھونەر و وەرزش و لاوانی سلێمانیی و شۆڕش حەمە رەشید بووەو ئاماژەی بەوەشداوە: جیاوازی ئەم کارە هونەرییەی لەوەدایە قاعیدەی پەیکەرەکە جیاوازترە لەپەیکەرەکانی دیکە، ئەویش ئەو دوو کتێبەیە کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئەڵمانی.
سەبارەت بەوەی ھیچ پڕۆژەیەکی دیکەی لەبەردەستدایە وتی: پڕۆژەیەکی تازەم ھەیەو پەیکەر بۆ «دڵشاد مەریوانی» دروست دەکەم و ئەویش لە مانگی سێدا نمایش دەکرێت، لە ئێستاشدا ٢٢ کاری ھونەری دانراوم ھەیە لەشاری سلێمانی.

لە snn ەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

میوزیكی سەرشەقام لە سەرای سلێمانی

لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەشی سەنتەرە رۆشنبیری و تیپە هونەرییەكانی سلێمانی سەر ...