سەرەکی » وەرزش » رایان لۆكتی شكستی هێنا

رایان لۆكتی شكستی هێنا

خه‌ونی رایان لۆكتی مه‌له‌وانی به‌ناوبانگی جیهانی بۆ به‌شداری كردن له‌ ئۆڵۆمپیاد له‌بارچوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ شكستی هێنا له‌ پاڵاوتنی گه‌یشتن به‌ ئۆڵۆمپیاد بلیتی گه‌شتی تۆكیۆ به‌ده‌ست بهێنێت.

له‌ ئه‌مریكا پاڵاواتنه‌كانی گه‌یشتن به‌ ئۆڵۆمپیاد درێژه‌ی هه‌یه‌ و له‌ پێشبڕكێكانی مه‌له‌وانی لۆكتی هیوای ئه‌وه‌ی‌ ده‌خوست سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و بۆ جاری پێنجه‌م به‌شداری ئۆڵۆمپیاد بكات.

لۆكتی 36 ساڵ خاوه‌نی 12 میدالی ئۆڵۆمپیاده‌ له‌ نێویاندا 6 میدالی ئاڵتونی كه‌ له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ دێت زۆرترین میدالی ئۆڵۆمپیان بردۆته‌وه‌.

لۆكتی بۆ گه‌یشتن به‌ تۆكیۆ به‌شداری له‌ پێشبڕكێی 200 مه‌تر هه‌مه‌ جۆری كرد و نه‌یتوانی یه‌كێك له‌ پله‌كانی یه‌كه‌م تا چواره‌م به‌ده‌ست بهێنێت، به‌هۆی ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكا گه‌شت ناكات بۆ تۆكیۆ.

لۆكتی سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه‌كانی كاروانێكی وه‌رزشی زۆر سه‌ركه‌وتووی نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چه‌ندین ره‌فتار كه‌ یه‌كه‌میان له‌ ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆ بوو كاتێك به‌ سه‌رخۆشی ده‌ستگیر كراو و چه‌ند مانگێك راگیرا و سپۆنسه‌ره‌كانیشی وازیان لێهێنا، دواتر له‌ 2018 ماوه‌ی‌ 14 مانگی تر راگیرا به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزی قه‌ده‌غه‌كراو، به‌ڵام دواتر چاره‌سه‌ری وازهێنان له‌ ماده‌ كحولیه‌كانی بۆ كراو رایگه‌یاند ده‌یه‌وێت ژیانی بگۆڕێت.

 90 جار بینراوە