سەرەکی » هەواڵ » هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد:كۆنگرە بۆ نوێبوونەوە و تێپەڕاندنی قۆناغەكە پێویستە

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد:كۆنگرە بۆ نوێبوونەوە و تێپەڕاندنی قۆناغەكە پێویستە

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لەدیدارێكدا لەگەڵ لێپرسراوو ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك)، هەڵوێست‌و رۆڵ‌و خۆڕاگریی كادیرانی یەكێتی لەم دۆخەی ئێستادا بەرزدەنرخێنێت‌و پێویستیی بەستنی كۆنگرەش بۆ نوێبوونەوەی حزبەكەو تێپەڕاندنی قۆناغەكە بەسەركەوتوویی، دووپاتدەكاتەوە.
دوێنێ لەسلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) بەئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پێشوازییكرد لە لەتیف شێخ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی 1ی سلێمانی‌و جێگرو كارگێڕو ئەندامانی مەڵبەند‌و لەدیدارێكدا بارودۆخی‌ ئێستای كوردستان لەهەموو گۆشەنیگایەكەوە، لەگەڵ رۆڵ‌و سیاسەتی یەكێتیی بۆ دەربازبوون لەكێشەو قەیرانەكان، پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو تاوتوێكران.
سەرەتا، لەتیف شێخ عومەر؛ پوختەیەكی لەبارەی كارو چالاكی‌و گەشەسەندنی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی لەهەموو بوارەكاندا خستەڕوو و باسی لەوەشكرد لە»كارەكانماندا هەمیشە گرنگیی پاراستنی یەكڕیزیی نێو یەكێتی‌و كاری پێكەوەیی، رەچاودەكەین‌و سیاسەتی چەپكەگوڵەكەش رێنمایی كارەكانمانە، كەدەتوانین لەڕێگەیەوە خزمەت بەكۆمەڵانی خەڵك بكەین‌و گەشەش بەحزبەكەمان بدەین».
هەر لەدیدارەكەدا، بیروڕا سەبارەت بەدۆخی یەكێتی‌و كادیران‌و چۆنێتیی زەمینەسازی‌و هەنگاونان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، ئاڵوگۆڕكرا. هاوكات كادیرانی بەشداربووی كۆبوونەوەكە پێشنیازو تێبینییەكانیان بۆ باشتر ئەنجامدانی كارو چالاكییەكانیان لەپێناوی خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك، خستەڕوو.
لای خۆیەوە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد؛ ئاڕاستەی‌ سیاسەت‌و ستراتیژی‌ یەكێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان‌ لەقۆناغی ئێستادا روونكردەوەو جەختیكردەوە لەپێویستیی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بۆ نوێبوونەوەو تێپەڕاندنی قۆناغەكە بەسەركەوتوویی.
لەكۆتاییشدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد؛ ستایشی‌ كارو چالاكیی كادیرانی سنووری مەڵبەندی سلێمانی كردو رۆڵ‌و خۆڕاگریی كادیرانیشی لەم دۆخەی ئێستادا، بەرزنرخاند.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...