سەرەکی » هەواڵ » 11 هەزار و 141 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و رزگاربووانی ئەنفال و زیندانی سیاسیدا دابەش دەكرێت

بە ئیمزای قوباد تاڵەبانی

11 هەزار و 141 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و رزگاربووانی ئەنفال و زیندانی سیاسیدا دابەش دەكرێت

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

وەزیری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی هەرێم، ئەوەی خستەڕوو كە لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت، 11 هەزارو 141 پارچەزەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان‌و رزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال‌و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
دوێنێ لەهەولێر، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی هەرێم، لەبارەی مووچەو پێدانی زەوی بەكەسوكاری شەهیدان‌و زیندانیانی سیاسی‌و ژمارەیەك ئیمتیازاتی دیكە، چەند بڕیارێكی راگەیاند‌و وتی: بەئیمزای سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت، 11 هەزارو 141 پارچەزەوی، كە 5069 پارچەزەوی بۆ راگیراوانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال و 3398 زەوی بۆ كەسوكاری شەهیدانی سەنگەرو ئەنفالكراوان‌و 2674 زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی، دابەش دەكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو كە وەزارەتی دارایی‌و ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندییان داوە لەسەر ئەوەی كە مینحەی كەسوكاری شەهیدان كەمنەكرێتەوە، هەروەها بۆ كەسوكاری شەهیدانی شەڕی دژی داعش، ئیمتیازی پێویست بدرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...