سەرەکی » هەواڵ » بە ئیمزای قوباد تاڵەبانی، 11 هەزار و 141 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و رزگاربووانی ئەنفال و زیندانی سیاسیدا دابەش دەكرێت

UN: كردنەوەی فڕۆكەخانەكان و رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

بە ئیمزای قوباد تاڵەبانی، 11 هەزار و 141 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و رزگاربووانی ئەنفال و زیندانی سیاسیدا دابەش دەكرێت

نەتەوە یەكگرتووەكان داوای هەنگاوی جددی لە بەغدا دەكات بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەران.
یان كۆبیچ نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق لە وتارێكیدا كە لە ئەنجومەنی ئاسایش پێشكەشیكرد و ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، راشیگەیاند: كاری بەردەوام دەكەین لەگەڵ لایەنە بەرپرسەكانی بەغدا و هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بگەنە رێكەوتنی هەمیشەیی لەسەر بنەمای دەستوور كە سەرجەم مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەستەبەر بكات.
دابەشكردنی زەوی
لەلایەكی دیكەوە، مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: بە ئیمزای قوباد تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت، 11 هەزار و 141 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال و زیندانی سیاسیدا دابەش دەكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...