سەرەکی » هەواڵ » عومران له‌ سیداره‌ ده‌درێت

عومران له‌ سیداره‌ ده‌درێت

ئه‌نادۆڵ

دادگایه‌كی‌ پاكستان له‌ هه‌رێمی‌ پنجاب-ی‌ باشووری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌ بڕیاری‌ دا عومران عه‌لی‌ تۆمه‌تبار به‌ ده‌ستدرێژی‌‌و كوشتنی‌ منداڵێكی‌ حه‌وت ساڵان، له‌ سێدار بدرێت.
ئیحتیشام قه‌دیر شا نوێنه‌ری‌ داواكاری‌ گشتی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، دادگاكه‌یان حوكمی‌ له‌ سیداره‌دان‌و زیندانی‌ هه‌تاهه‌تایشی‌ بۆ عومران عه‌لی‌ ده‌ركردووه‌، له‌ كه‌یسی‌ ده‌ستدرێژی‌‌و كوشتنی‌ منداڵێكی‌ حه‌وت ساڵاندا به‌ ناوی‌ زه‌ینه‌ب. جگه‌ له‌وه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ی‌ به‌ بڕی‌ یه‌ك ملیۆن روپێ غه‌رامه‌ كردووه‌، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی‌ 10 هه‌زار دۆلار.
ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ حوكم دراوه‌، تاوانبارێكی‌ به‌ ئه‌زموونه‌‌و تا ئێستا چوار تۆمه‌تی‌ به‌سه‌ردا ساغ بۆته‌وه‌، هێشتا نۆ تۆمه‌تی‌ تریش ماوه‌ كه‌ دواتر یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.
پۆلیسی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ رابردوودا ته‌رمی‌ زه‌ینه‌ب-یان له‌ ناو خۆڵ‌و خاشاكدا دۆزیوه‌ته‌وه‌‌و دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵدا 12 تاوانی‌ له‌و جۆره‌ له‌ ناوچه‌كه‌یاندا رووی‌ داوه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*