سەرەکی » هەمەڕەنگ » ھاوژەن نوێترین ئەلبوومی میوزیكی نزار زێویی

ھاوژەن نوێترین ئەلبوومی میوزیكی نزار زێویی

لەمەراسیمێكی شایستەدا کە لە هۆڵی ئوتێل های کریست لە سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە ھونەرمەندان و ھونەردۆستان بەڕێوەچوو، نوێترین ئەلبوومی میوزیكی نزار زێوێی بە ناوی (ھاوژەن) بڵاوكرایەوە.

لە مەراسیمەكەدا نزار زێوێی سوپاسی ھەموو ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە هاوکار و یارمەتیدەری بوون بۆ بڵاوكردنەوەی ئەم ئەلبوومە نوێیە.

شایانی باسە ئەلبوومەکە لە حەوت تراك پێکدێت و ستایلی كاركردنی ئەم جارەی زێوێی كەمێك جیاوازترە و زیاتر بە مۆركێكی خۆماڵیی کاریکردووە.

دیزاین و كاری چاپی ئەلبوومەکەش لە سلێمانی كراوە و لە ستۆدیۆكانی سلێمانی كارەكان بەرھەمهێندراوە.

ھەژان حەسەن

 83 جار بینراوە