سەرەکی » هەواڵ » رۆژی شەهیدبوونی کەمال عەجەمی برام له ٢٠/٧/١٩٩٤

رۆژی شەهیدبوونی کەمال عەجەمی برام له ٢٠/٧/١٩٩٤

نەوال عەلی/ خوشکی شەهید

کەمال مستەفا ناسراوە بە کەمال عەجەم، برایەک پر لە پیاوەتی و خاوەن هەڵوێستی کوردایەتی، برایەک کە لەو ساڵانەی براکانم لە شاخ پێشمەرگە بوون و باوك و برام لە بەندیخانەکانی بەعسدا بوون لەسەر کوردایەتی، خێزانەکەمان خۆم و دایک خوشکەکانم هەر رۆژەو لە شوێنیک خۆمان دەشاردەوە، کەمالی برام باوک بوو برا بوو، هەموو ئەرکی شاخ و شار و بەندیخانەی لە ئەستۆ دابوو، بەداخەوە لەدوای راپەرین لە شەقڵاوە بە دەستی کورد شەهید کرا، لەو کاتەی شوێنەکەی خۆی بەجێ نەهێشت و بەرگری لە هەڤاڵانی خۆی کرد و شەهیدیان کرد، بەڵام ئەوەی بۆ هەموومان مایەوە، سەربەرزی و سەرفرازییە، لە دوای شەهیدبوونی کەمالی برام و شەهید جمهوری برام و بەندکردنی زۆرینەی خێزانەکەمان، شەهید بوونی براکانمان و ماڵویرانی و ئاوارەیی، ئەمڕۆ یادی شەهیدبوونی کەمالی برامە، خۆزگە لەم جەژنەیەدا لە گەڵمان بوایە، بەداخەوە هەزاران سڵاو لە گیانی هەموو شەهیدان.

 

 269 جار بینراوە