سەرەکی » هەواڵ » بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی دژە تیرۆر وەردەگیرێنەوە و رادەگیرێن

بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی دژە تیرۆر وەردەگیرێنەوە و رادەگیرێن

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری لێپێچینەوەی ئەو کەسانەیدا کە بەنایاسایی ناسنامەی دژە تیرۆریان بۆ کراوە، سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی ئەو هێزەش وەردەگیرێتەوە و رادەگیرێت.

لە بڕیارێکی نوێدا بافڵ تاڵەبانی فەرمانی کردووە، سەرجەم ئەو ناسنامە ساختانەی لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەرکراون هەڵبوەشێندرێنەوە و هەرکەسێک بە یاسایی لەدەزگای دژەتیرۆر کارمەند نەبووبێت و سوودمەند بووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک، بۆ مەرامی شەخسی و یاساشکێنی ئیمتیازاتی پێدرابێت لێی وەربگیرێتەوە.

هەر بەپێی بڕیارەکە هەر کەسێکیش پابەند نەبێت رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەبڕیاری چەند کەسێک زیاتر لە 12 هەزار ناسنامەی دژەتیرۆر بەنایاسایی دروستکراوە، کە بۆ مەرامی تایبەتی و چەندین کاری نایاسایی و یاساشکێنی بەکارھێنراون.

بڕیارەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ناسنامەی نوێ بە دیزاینێکی نوێ بۆ ھێزەکانی دژەتیرۆر دروست دەکرێت و سەرجەم ئەو ناسنامانە پێشتر وەردەگیرێتەوە و رادەگیرێت.

 165 جار بینراوە