سەرەکی » وەرزش » چله‌ی خوالێخۆشبوو حه‌مه‌ی عه‌بول

چله‌ی خوالێخۆشبوو حه‌مه‌ی عه‌بول

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئاینده‌ له‌هۆڵی ته‌وار له‌سلێمانی مه‌راسیمێك بۆ چله‌ی وه‌رزشكارو كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی محه‌مه‌د عه‌بدوڵا ناسراو به‌(حه‌مه‌ی عه‌بۆل) رێك ده‌خرێت.
حه‌مه‌ی عه‌بۆل ساڵی 1950 له‌سلێمانی له‌دایكبووه‌، وه‌رزشكارو كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری سلێمانی بوو، كه‌سێكی رووخۆش و قسه‌ خۆش و خۆشه‌ویستی هه‌موو خه‌ڵك به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ بووه‌ كه‌ ناسیویانه‌.
كه‌سێك بوو پڕاو پڕ له‌ خزمه‌تی وه‌رزش، تا ساتی كۆچی دواییه‌كه‌شی له‌وه‌رزش دانه‌بڕاو به‌پێی توانای خۆی له‌خزمه‌ت به‌رده‌وام بوو.
زۆر به‌داخه‌وه‌ شه‌وی 17/18-1-2018 به‌نه‌خۆشی وه‌ستانی دڵ گیانی سپارد، هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی و له‌یه‌زادانی مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه‌ به‌هه‌شتی به‌رین جێگه‌ی بێت.

print

 157 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*