سەرەکی » هاوپۆل نەکراو » سینا؛ سوپای میسر كوژرانی دەیان توندڕەوی راگەیاند

سینا؛ سوپای میسر كوژرانی دەیان توندڕەوی راگەیاند

دوێنێ سوپای میسر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەمیانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیاندا لە ناوچەی سینا لە باكووری خۆرهەڵاتی وڵاتەكەیان، 89 توندڕەویان كوشتووە.

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی میسر ئاماژەی بەوەداوە «لە ماوەی رابردوودا، هێزەكانیان ژمارەیەك هێرشی كردۆتە سەر مۆڵگەی توندڕەوەكان لە چەند شوێنێكی ناوچەی سینا لە باكووری خۆرهەڵاتی میسر ‌و لە ئەنجامدا 8 چەكداری توندڕەویان كوشتووە».

ئاماژەی بەوەشكردووە: هەر لە هەڵمەتەكانیاندا، هێزە سەربازییەكانی میسر دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر لە چەك ‌و تەقەمەنی ‌و بۆمبی چێنراودا گرتووە ‌و 13 تونێلیشیان دۆزیوەتەوە ‌و رووخاندووە، كە توندڕەوەكان بۆ پەڕینەوە بۆ باكووری سینا بەكاریانهێناوە.

لە مانگی شوباتی 2018وە، هێزە ئەمنییەكانی میسر هەڵمەتێكی سەربازیی بەرفراوانیان لە دژی گروپە توندڕەوەكان دەستپێكردووە ‌و بەپێی ئامارەكانی سوپای ئەو وڵاتەش، لەو هەڵمەتانەدا هەزاران چەكداری توندڕەو كوژراون.

سەرچاوە: ئاژانسەكان

 119 جار بینراوە