سەرەکی » زانست » كه‌شتی نوح » ئەو سوودانەی وا دەكات رۆژانە ئەڤۆكادۆ بخۆینپەڕە 2

ئەو سوودانەی وا دەكات رۆژانە ئەڤۆكادۆ بخۆین

كەشتیی نوح

زۆر كەس لەو باوەرەدان نابێت بەردەوام ئەڤۆكادۆ بخورێت، چونكە دەوڵەمەندە بە چەوریی و دەبێتە هۆی زۆربوونی كێش، بەڵام ئەم قسەیە بە هیچ شێوەیەك راست نییە، چونكە سوودەكانی زۆرن و بە پێچەوانەوە یارمەتی كەمكردنەوەی كێش دەدات و بۆ پاراستنی دڵیش بە سوودە.
ئەڤۆكادۆ بە یەكێك لە میوە خولگەییەكان ناسراوە و نیشتمانی سەرەكی ئەمریكای لاتین و بە دیاریكراوی مەكسیكە، هەرچەندە نیوەی میوەكە نزیكەی 20 گرام چەوری لە خۆدەگرێت، بەڵام ئەمە وای نەكردووە سوودە زۆرەكانی ون كات، چونكە ئەو چەورییەی لەو میوەیەدایە زۆربەی یەكانە چەوری ناتێرە كە كۆلیسترۆلی تێدا نییە و ئەوەش بەسوودە بۆ تەندروستی و بە تایبەت بۆ دڵ.
دابەزاندنی كێش
یەكێك لە سوودەكانی ئەڤۆكادۆ كێش دادەبەزێنێت، چونكە بڕێكی زۆری ریشاڵی تێدایە و بە هۆی چەورییە ناتێرەكانەوە یارمەتی لەش دەدات بۆ سوتاندنی چەوری و هەروەها خواردنی ئەڤۆكادۆ وا دەكات مرۆڤ هەست بە تێریی بكات و واز لە ژەمە سووكەكان بهێنێت.
خێراكردنی هەرس
ئەڤۆكادۆ پرۆسەی هەرسكردن خێرا دەكات بە هۆی ئەو ریشاڵەی تێیدایە، چونكە لە هەر 100 گرامێك لە ئەڤۆكادۆ حەوت گرام ریشاڵ هەیە كە ئەویش زۆر گرنگە بۆ ئەركی ریخۆڵەكان.
خۆراك بەخشێكی گرنگە بۆ پێست
خواردنی ئەڤۆكادۆ زۆر گرنگە بۆ پێست، چونكە ئەو ترشە چەورییە ناتێرانەی تێدایە كە رەنگی سروشتیی پێست دەپارێزێت و یارمەتیدەرە بۆ كۆكردنەوەی شێ لە چینی سەرەوەی پێست، هەروەها پێكهاتە دژە ئۆكسانەكانی ناو ئەڤۆكادۆ نیشانە سەرەتاییەكانی پیریی لەسەر روخسار لادەبات و پێست لە تیشكی سەروو بنەوشەیی دەپارێزێت.
سەرچاوە:Ghadi news

 176 جار بینراوە