سەرەکی » ئابووری » هێنانی نیو ملیۆن تۆن كاڵا لە پەروێزخانەوە

هێنانی نیو ملیۆن تۆن كاڵا لە پەروێزخانەوە

فەریبۆرز كەرەمی بەڕێوەبەری رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای كرماشان، بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی راگەیاندووە، لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا، 552 هەزار تۆن كاڵا لە سنووری نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە هاوردە و هەناردە كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو رێژە كاڵایە، لە رێی 17 هەزار و 505 بارهەڵگری ئێرانی و 10 هەزار و 524 بارهەڵگری عیراقییەوە گوازراوەتەوە.

كەرەمی راشیگەیاندووە، لەو كاڵا نانەوتیانەی ساڵانە لە ئێرانەوە هەناردەی عیراق دەكرێن، زیاتر لە نیوەیان لە سنوورەكانی كرماشانەوە دەگوازرێنەوە.

وتیشی: «سەرەڕای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و داخستنی بەشێكی زۆر لە سنوورەكانی ئێران، هەناردەی كاڵا لە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، لە ئاستێكی بەرزدا بووە».

 109 جار بینراوە