سەرەکی » وەرزش » كاروانی یارییەكانی چامپیۆنس لیگ دەكەوێتەڕێپەڕە 3

كاروانی یارییەكانی چامپیۆنس لیگ دەكەوێتەڕێ

سبەی سێشەممە 14/9 و چوار شەممەی ئایندە 15/9 كاروانی یارییەكانی قۆناغی گروپەکانی چامپیۆنس لیگی ئەوروپا دەكەوێتە ڕێ و ئەو دوو رۆژە سەرجەم یارییەكانی جەولەی یەكەم دەكرێن.
لە گرنگترین یارییەكانی رۆژی سێشەممەدا بارسیلۆنا میوانداریی بایرن مونشن دەكات و ئەم یارییە ئەوە وەبیر هەموو لایەك دەهێنێتەوە كە بارسای كیكی ستینی سێ ساڵ لەمەوبەر لە پورتوگال زۆر بەقورسی 2-8 بە باڤارییەكان دۆڕا، یارییەكانی رۆژی سێشەممە لە گروپەكانی پێنجەم تا هەشتەمدا بەمشێوەیە دەبن كە سەرجەمیان سەعات 10 ی شەو دەستپێدەكەن، جگەلە هەردوو یاریی(یۆنگ بۆیز×مان یونایتد)(سیڤییا×رێدبۆڵ ساڵزبۆرگ) كە سەعات 7:45 دەقیەقەی ئێوارە دەستپێدەكەن:

گروپی پێنجەم
*بارسیلۆنا × بایرن مونشن.
*د. كییەڤ × بەنفیكا.
گروپی شەشەم
*یۆنگ بۆیز × مان یونایتد.
*ڤیاریاڵ × ئەتڵەنتا.
گروپی حەوتەم
*سیڤییا × رێدبۆڵ ساڵزبۆرگ.
*لیل × ڤۆڵڤسبۆرگ.

گروپی هەشتەم
*ماڵمۆ × یۆڤانتۆس.
*چێڵسی × ز. سانت پترسبۆرگ.
رۆژی دواتریش چوار شەممە 15/9 یارییەكانی گروپەكانی یەكەم تا چوارەم دەكرێن، زۆربەی یارییەكان یاریی ئاساین تەنیا یاریی ئینتەر و ریاڵ مەدرید و لەلایەكی تریشەوە لیڤەر و میلان نەبێت كە بە دوو یاریی لووتكەی ئەو شەوە دادەنرێن و سەرجەم یارییەكانیش بەمشێوەیە دەبن كە ئەمانیش سەعات 10 ی شەو دەستپێدەكەن تەنیا دوو یاریی نەبێت (بیشكتاش×ب.دۆرتمۆند)(ش.تیراسبۆڵ×شاختار) كە سەعات 7:45 دەقیەقەی ئێوارە دەستپێدەكەن:

گروپ یەكەم
*مان سیتی × لایبزیگ.
*كلوپ بروج × پی ئێس جی.
گروپی دووەم
*ئە.مەدرید × پۆرتۆ.
*لیڤەپوڵ × میلان.
گروپی سێیەم
*بیشكتاش × ب.دۆرتمۆند.
*س.لشبۆنە × ئەیاكس.
گروپی چوارەم
*ش.تیراسبۆڵ × شاختار.
*ئینتەر میلان × ریاڵ مەدرید.

 421 جار بینراوە