سەرەکی » هەواڵ » ״پلەكانی گەرما دادەبەزێت و نمە باران دەبارێت״

״پلەكانی گەرما دادەبەزێت و نمە باران دەبارێت״

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی خستۆتەڕوو كە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر شەپۆلێكی سەرماوە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما دابەزینی بەرچاو بەخۆوەدەبینن.

لە راگەیەنراوەكەدا، هاتووە: رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور و نیمچە هەور بێت، پلەكانی گەرماش پێنج بۆ حەوت پلە دادەبەزێت، هەروەها رۆژی سێشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران و كەمێك هەورە بروسكە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و هەولێر و ناوچەكانی ئیدارەی راپەڕین، پلەكانی گەرماش بە نزمی دەمێنێتەوە.

 132 جار بینراوە