سەرەکی » هەواڵ » ژمارەیەك كۆچەری عیراقی لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا مەترسییان لەسەرە

ژمارەیەك كۆچەری عیراقی لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا مەترسییان لەسەرە

باڵیۆزخانەی عیراق لە پۆڵەندا، رایگەیاندووە كە ژمارەیەك كۆچەری عیراقی لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا، ژیانیان لە مەترسیدایە و لە حاڵەتێكی دەروونیی خراپدان.

سەبارەت بەوەش، وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاندووە كە ئەو ژمارە كۆچەرە بەتایبەتی لەلایەن گروپەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە یاری بە ژیان و چارەنووسیانەوە دەكرێت، بۆیە پێویستە هاوكاریی مرۆیی بەپەلەیان پێبگەیەنرێت، تەنانەت ئەو ژمارە كۆچەرە كە خەڵكی هەرێمی كوردستانیشیان تێدایە، داوایانكردووە لەو ژیانە سەختە رزگاربكرێن و ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ عیراق.

 120 جار بینراوە