سەرەکی » ئابووری » وێستگەکانی 29 مێگاواتی سلێمانی بەگەڕدەخرێنەوە

وێستگەکانی 29 مێگاواتی سلێمانی بەگەڕدەخرێنەوە

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای بەندێر کۆبۆوە کە بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر بەگەڕخستنی وێستگەی 29 مێگاواتی سلێمانی سەردانی وەزارەتی کارەبای کردبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا ئامادەبوون، بە تێر و تەسەلی باس لە چۆنێتی بەگەڕخستنی وێستگەی 29 مێگاواتی لە سلێمانی کرا.

وەزارەتی کارەبا هەموو دیراسە و وردەکارییەکانی بەگەڕخستنی هەرسێ وێستگەی 29 مێگاواتی لە هەولێر، سلێمانی و دهۆکی تەواوکردووە و لە قۆناغی خۆئامادەکردنی بەگەڕخستنەوەی وێستگەکاندایە.

وێستگەکانی 29 مێگاواتی لە ساڵی 2001 لە رێگەی کۆمپانیای (مان)ی ئەڵمانییەوە دروستکراون و لە ساڵی (2015)وە بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە لەکارکەوتوون.

 92 جار بینراوە